كێشه‌ى كورد و نه‌خشه‌ڕێى ئه‌ردۆگان...
ئیسلامییه‌كان، جێ پێكانى ئه‌تاتۆرك
ئه‌سڕنه‌وه!
موئمین زه‌ڵمى
ده‌یان ساڵه‌به‌شێك له‌دانیشتوانى توركیا
كه‌كورده‌كان پێكیده‌هێنن له‌زۆرینه‌ى مافه‌سروشتییه‌كانیان بێبه‌ش كراون،
ئه‌تاتۆرك چه‌ندین بیردۆزى سه‌یرى داتاشى كه‌ژیان ته‌نیا بۆ توركه‌كان ئه‌بێت
له‌وڵاتێكدا كه‌تورك حوكم ده‌كات، بۆیه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى وڵات‌دا
چه‌ندین كۆت كرانه‌پێى پیاوان و ئافره‌تانى كورد، له‌هه‌موو بواره‌كانى ژیان،
منداڵان ناتوانن به‌زمانى دایكیان بنوسن، بخوێنن، ته‌نانه‌ت بدوێن...
لێره‌وه‌یه‌كه‌ده‌كرێ بوترێ كورده‌كان له‌توركیا له‌پله‌كانى خوراه‌وه‌ى
مرۆڤ‌بوون‌دا ژیان. سیاسه‌ت به‌شێكى قه‌ده‌غه‌كراوى كورده چالاكوانه‌كانه
له‌وڵاتێك كه‌سیاسه‌ت ئه‌خورێته‌وه، له‌یلا زاناى چالاكوان و هاوبیرانى له‌و
پێناوه‌دا چه‌ندین جار زیندانى كران و سه‌ركرده‌ى ناودارى كورد ئۆج ئالان یش
به‌هه‌مان ڕێچكه‌دا برا.
له‌هه‌نگاوێكى گرنگدا پارتى داد و گه‌شه‌پێدان
(به‌ڕێبه‌رایه‌تى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كه‌هه‌ڵبژاردنى ڕابردوو توانى
ببێته‌خاوه‌نى زۆرترین ژماره‌ى كورسى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته و به‌وه‌ش
حكومه‌تى یاسایى وڵاته‌كه‌ى پێكهێنا)، بڕیارى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى
نه‌ته‌وه‌ى كوردى له‌و توركیا دا، به‌واتایه‌كیتر ئامانجیه‌تى كه‌ته‌لبه‌ندى
دڕكاوى ده‌ورى عه‌قڵیه‌تى كوردى و هه‌ستى نیشتیمانپه‌روه‌رى لاى كورده‌كان
هه‌ڵگرێت و له‌برى ئه‌وه‌ش جلى كوردى و جامه‌دانه‌ى پیرۆزى بكاته‌وه خه‌ڵات
بۆیان، بۆیه‌ش ئه‌كرێ خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه
بكرێت و شرۆڤه‌یه‌كى بابه‌تیانه له‌ئاماژه‌كانى پشت ئه‌م
بڕیاره‌وه‌بخرێنه‌روو.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌تلیس عه‌بدوڵڵا گویلى
سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌ڕاشكاوى دانى به‌وه‌دانا كه كێشه‌یه‌ك له‌توركیادا
هه‌یه به‌ناوى كێشه‌ى كورد و پێویست ناكا سه‌رى خۆمان له‌ناو لمدا نوقم بكه‌ین و
چاو له‌بینینى داخه‌ین، بۆیه‌ش ئه‌بێ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته
بده‌ین، گویل چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ى به‌ئومێده‌وه بینى ئه‌گه‌رچى سه‌ختیش
بێت، به‌ڵام وه‌ك چۆن وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركرد
ئێمه‌ش هه‌مان ڕێچكه‌ده‌گرین، له‌م خاڵه‌وه ورده‌كارى و سه‌ره‌داوى ئومێد بۆ
كورده‌كانى توركیا ئه‌خوێنریته‌وه كه‌سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته كورد
به‌ده‌وڵه‌مه‌ند له‌كلتور و بێ به‌ش له‌ئازادى داده‌نێت، بۆیه‌ش له‌پاش ئه‌و
سه‌ردانه وه گه‌شبینى بۆ دانیشتوانى كورد زیاتر بووه و هیواخوان كه‌وه‌ك
زۆرێك له‌به‌ڵێنه جێبه‌جێكراوه‌كانی تر داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌م به‌ڵێنه‌ش
جێبه‌جێ بكات.
به‌گشتى ئه‌توانین بڵِێین ساڵى ٢٠٠٩ ساڵى هه‌نگوینى ده‌بێت بۆ
كورده‌كانى توركیا، چونكه به‌جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ڕێى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى
كورد زۆرێك له‌كێشه مێژووییه‌كانى كورد له‌و وڵاته‌دا چه‌ره‌سه‌ر ده‌بن،
هه‌روه‌ك ئه‌رۆگان و پارته‌كه‌شى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى خۆیان بۆ ئه‌م
بابه‌ته خستۆته‌گه‌ڕ، داد و گه‌شه‌پێدان به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رى پرسى كورد
له‌توركیادا ئاماده‌ى هه‌موو باج دانێكن و به‌توندیش ڕووبه‌ڕووى له‌پارته
ناسیۆنالیزمه توركیه‌كان ده‌بنه‌وه كه‌له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه
ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرن.
نه‌خشه‌ڕێى داد و گه‌شه‌پێدان كه‌میدیاكان به
(نه‌خشه‌ڕێى ئه‌ردۆگان)ى ناوده‌به‌ن وا بڕیاره له‌سێ قۆناغ و مه‌وداى (نزیك و
مام ناوه‌ند و دوور) دا جێبه‌جێى بكرێت، ئه‌ردۆگان مه‌به‌ستیه‌تى كه‌له‌و
نه‌خشه‌ڕێگایه‌دا كه وا بڕیاره له كۆتایى ئه‌مساڵدا ئاشكراى بكات،
له‌ده‌ستوورى وڵات‌دا ئه‌و چه‌مك و گشتاندنانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌پێویستیان
به‌یاسایى تایبه‌ت نیه و ته‌نیا پێویستیان به‌هه‌موار كردن هه‌یه و
به‌ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى داد و گه‌شه‌پێدان له‌په‌رله‌ماندا ئه‌توانرێ ئه‌م
قۆناغه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌چوارچێوه‌ى مه‌وداى نزیكى
نه‌خشه‌ڕێیه‌كه‌وه. پاش ئه‌وه‌ش به‌خولى فێركردنى زمانى كوردى و گۆڕینى ناوى
گونده‌كان بۆ زمانى كوردى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێگریانه‌ى كه‌نایه‌ڵن
منداڵى كورده‌كان ناوى كوردى لێ بنرێت، له‌مه‌وداى مام ناوه‌ندیشدا وا بڕیاره ڕێ
به‌گۆڕینى ناوى قه‌زا و شاره‌كان بدرێت بۆ زمانى كوردى و یاساى ٢٢١ چالاك بكرێت و
چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی تر له‌بوارى ئازادى سیاسى بكرێن، پاشتریش ده‌ستوورى هه‌موار
ده‌كرێت كه به‌دڵنیایه‌وه داد و گه‌شه‌پێدان توشى ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه
ئه‌بێته‌وه و وه‌ك پێشبینى خۆیان ئاشكرا بووه پێویسته باجى له‌سه‌ر
بده‌ن.
ئه‌وه‌ى زه‌حمه‌ته بۆ كورد چه‌ند پێناسه‌یه‌كى ده‌ستووریه كه
پێناسه‌ى ئێستاى كورد بۆ كورد ئه‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندى به‌توركیاوه
هه‌بێت ئه‌وه توركییه‌كى ڕه‌سه‌نه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بكرێت به"
هه‌ركه‌س په‌یوه‌ندى به‌هاونیشتیمانى ده‌وڵه‌تى توركیاوه هه‌بێت ئه‌وه
هاوڵاتى كۆمارى توركیایه، چونكه دیاره كه هاولاتیبوون و تورك بوون جیاواز
ده‌بێت بۆ كورده‌كان.
به‌و پێیه‌ش پارتى داد و گه‌شه‌پێدان سه‌روه‌رى
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، بۆیه‌ش پێویسته
به‌بایه‌خه‌وه له‌م هه‌نگاوه بڕوانرێت، هه‌نگاوه‌كه ڕوونه له‌ناخى
بیروباوه‌ڕێكى ئیسلامییه‌وه هه‌ڵده‌قولێت، بۆیه‌ش ئومێدى كورده‌كان
به‌به‌ڵێنى ئیسلامیانه‌ى ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت، چونكه
كێشه‌یه‌كى ده‌یان ساڵه‌ى مێژووى له‌كاتێكدا كه‌تروسكایه‌ك هیواى
چاره‌سه‌رى نه‌بوو ئێستا پارتێكى خاوه‌ن ئایدیاى ئیسلامى ئه‌یه‌وێت هه‌نگاوى
چاره‌سه‌رى بۆ بنێت.
ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه،
ده‌ستخۆشى نواندن ده‌بێت له‌م هه‌ڵوێسته و پێویسته‌حكومه‌تى هه‌رێم و پارته
كوردستانییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئیسلامییه‌كان به بایه‌خه‌وه له‌م
هه‌نگاوه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بڕوانن، و ده‌ستبارى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى
ئه‌ردۆگان بن.
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian