سۆران عومه‌رتۆپه‌ڵێكه له درۆ
ئاماده کردنی: ڕه‌نج هه‌ژار
له دوای
ئاشکرا کردنی گه‌نده‌ڵیه‌کانی سۆران عومه‌ر سه‌رنوسه‌ری ده‌رکراوی گۆڤاری ڕێگا
هه‌ندێك زانیاری ده‌ست پێگه‌که‌مان که‌وتوه که وه‌ك خۆی بۆتان ئاشکرا
ده‌که‌ین، له‌م ڕۆژانه‌دا ماکوان که‌ریم گه‌ڕایه‌وه کوردستان له نزیکه وه
خۆی ئاگاداری کێشه‌کان بوو که ڕوویدا بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێدوانێکمان له
به‌رێز ماکوان که‌ریم وه‌رگرت که کێشه‌ی ڕێگا گه‌یشتۆته کوێ؟
ده‌ریایی
نوور: سه‌ره‌تا به‌و پرسیاره ده‌ست پێ ده‌که‌م ئایا هیچ کێشه‌یه‌كت بۆ دروست
بووه له کوردستان له‌و کاته‌ی که گه‌ڕاویته‌وه بۆ نیشتیمانی
خۆت؟
ماکوان که‌ریم: نه‌خێر من توشی هیچ کێشه‌یه‌ك نه‌بووم تا ئێستا، وه هیچ
کێشه‌یه‌کم نیه تا ڕوبه‌ڕووی ببمه‌وه له کوردستان بێجگه له کێشه‌ی ڕێگا
که سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی بێ پرس منی لابردوه خۆی خستۆته جێگایی من و منیش ته‌نها
به ئاگادار کردنه‌وه له لایه‌ن پارێزه‌ره‌که‌مه‌وه ئاگادارم کردوه
ئه‌ویش به خێرایی وازی له سه‌ر نوسه‌ری گۆڤاری ڕێگا هێناو وه پێشتریش له
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ئاگادار کرا بۆوه.
ده‌ریای نوور: گۆڤاری ڕێگا مه‌گه‌زین
ده‌رچوو هه‌ر له سایتی ڕێگا بڵاو کرایه‌وه ئه‌ی بۆ ئه‌مه‌یان چی ده‌ڵێت سۆران
ده‌ڵێت ئێمه به‌رده‌وامین له گۆڤاری ڕێگا؟
ماکوان که‌ریم:به‌ڵێ ڕاسته
سه‌ر نوسه‌ری پێشوو گۆڤارێکی ده‌رکرد به‌ناوی ڕێگا مه‌گزینه‌وه که هه‌مان
لۆگۆیی ڕێگایی به کار هێنابوو که ئه‌میش پێچه‌وانه‌ی یاسا ڕوژنامه‌وانیه وه
خاوه‌نی ئه‌و گۆڤاره که لۆگۆی ئێمه‌ی ته‌زویر کردوه گومانی تێدا نیه که
ده‌بێت باجه‌که‌ی بدات وه به‌م نزیکانه ئه‌ویش ڕاده‌گیرێت، بێجگه له‌وه‌ی
که لۆگۆیی ئێمه‌ی به‌کار هێناوه که کارێکی نایاساییه وه‌ك ئه‌وه وایه
فه‌رمه‌نگه‌یه‌ك مۆره‌که‌ی ته‌زویر بکرێت خه‌ڵکانی تر به‌کاری بهێنێت،پاشان
له‌دوای یه‌ك ڕۆژ له‌وه‌ی که بانگه‌وازی ئه‌و گۆڤاره‌ی کرد له ڕۆژنامه‌ی
کوردستانی نوێ ، له دوای دوو رۆژ له بانگه‌وازه‌که‌ی له بازاڕ بڵاو کرایه‌وه
به هه‌مان لۆگۆ،که ئه‌مه‌یش هه‌ر نایاسایی بوو کردی ده‌بوو بۆ ماوه‌ی مانگیك
چاوه‌ڕوانی بکردایه، به‌ڵام ئه‌و براده‌ره خۆی باسی نا یاسایی و گه‌نده‌ڵی
ده‌کات له ده‌سه‌ڵات،که گه‌نده‌ڵی ده‌داته پاڵ ده‌سه‌ڵات که‌چی
ده‌رزیه‌ك ناکات به خۆیدا واز له کاری گه‌نده‌ڵی نایاسایی بهێنێت ، له
هه‌مان کاتدا کارێکی تری نایاسایی ناوبراو ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر گۆڤاره‌که
نوسیویه‌تی هه‌موو (5)ی مانگێك و (20) مانگێك ده‌ر ده‌چێت که‌چی له (12) مانگ ده‌ری
کردوه له‌سه‌ری نوسیه‌وه (20) ئه‌یلول، که سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسان
ئه‌مه‌یان بینی ناوی ناو براو خرایه لیستی ره‌شه‌وه ئه‌و متمانه‌ی
رۆژنامه‌وانیه‌ی که هه‌یبوو ڕه‌نگه لێ وه‌ر بگرێته‌وه.!
ده‌ریای نوور:
سۆران عومه‌ر به‌وه تاوانبارت ده‌کات که گوایه ماکوان که‌ریم سه‌ر به
مه‌لا کرێکاره له گروپێکی یاساغ کار ده‌کات ناوی به‌رێزتی به‌مورته‌زه‌قه‌و
خه‌وارج بردوه؟
ماکوان که‌ریم: سه‌ره‌تا ئه‌م قسانه‌ی سۆران له
ڕقه‌وه‌یه بێ بنه‌ما و بێسه‌رو به‌ره‌یه سۆران عومه‌ر ووته‌کانی تۆپه‌ڵیكه
له درۆ؛ من له‌گه‌ڵ مامۆستا کرێکار ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌کی ڕۆژنامه‌وانیم
هه‌یه،ئه‌و خۆی گروپی نیه تا خه‌ڵک له‌گه‌ڵیدا بێت،ئیتر من نازانم ئه‌و
پیاوه‌ی که کاتی خۆی له‌گه‌ڵیدا بوو له گوڵپ بۆ ناوی گروپه‌که‌ی نابات تا
خه‌ڵکانێکی پسپۆر لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، تا ئه‌م گروپه به خه‌ڵکی
بناسێنن، وه ئه‌گه‌ر من هه‌ر جوره ترسێکم هه‌بوایه نه ئه‌گه‌ڕامه‌وه
به ئاشکرا و وه بێباكم له‌و تۆمه‌تانه چونکه کاتی خۆی طه‌واریه‌کان بۆ
ئه‌وه‌ی ئینجازیکیان ده‌ست بکه‌وتایه لای حیزبی به‌عس ده‌چون هه‌واڵیان ئه‌دا
که ئه‌م ماڵه پێشمه‌رگه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بگیرن و ئافه‌رینێك یان تۆزێك
ووشکه پاره وه‌ر بگرن من پێم وایه کاری ئه‌و براده‌ره له کاری ئه‌و
طاواریانه ده‌چێت، که من بترسێنێت و نه‌گه‌ڕێمه‌وه یان کێشه‌یه‌کم بۆ دروست
بکات بگیرم و هه‌رچی مافی منه بیبات بۆ خۆی، به نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی که ده‌ڵیت
به من خه‌وارجه من پێم وابیت جاری سۆران هه‌ر نازانێت خه‌روارج چیه ئه‌گه‌ر
بیزانیایه ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌ده‌کرد.
ده‌ریای نوور: سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت
که تۆ گۆڤاری ڕێگا به کار دێنیت بۆ لێدانی نه‌وشیروان موسته‌فا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که باوکی به‌رێزتانی کوشتوه؟
ماکوان که‌ریم: جارێ بۆ زانیاری
به‌ڕێزت ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بزانین باوکی من به ده‌ستی سه‌رانی به‌عس
کوژراوه خوا به شه‌هید قبوڵی بکات، وه ئه‌م ووته‌ی سۆران له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر من گه‌ڕامه‌وه سه‌ره‌تا به‌وه تاوانبارم بکات که
سه‌ر به گروپی یاساغم،وه سۆران باش ده‌زانێت که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتگیری
باشی رۆژ نامه نوسان ده‌کات ده‌یه‌وێت ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌رگایه‌م له‌سه‌ر
دابخات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گیرام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ پشتگیری له من نه‌کات
ئه‌وه‌ی که لایه‌تی به ئاره‌زووی خۆی بیخوات من له زیندان بکات وه‌ك
به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌ربچێت،چونکه باوکی من له ناو یه‌کێتی ناو
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر خۆشه‌ویسته به شه‌هیدی خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن وه
به‌ده‌یان له سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر باوکم
نوسیویانه‌و جوامێری پیاوه‌تی ئه‌ویان نه‌خشاندوه، سۆان ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی
جوله‌که له‌گه‌ڵ من به‌کار بهێنیت،ئه‌و کوڕی باشه له‌کاتی ئه‌وه‌ی که کاری
به من بوو خنوعێکی زۆری ده‌ر بڕی بۆ من که کاری پێم نه‌ما ده‌یوت سه‌رم بکات به
قوردا، جوله‌که‌ش هه‌ر وایه کاتێك بێ ده‌سه‌ڵاته زه‌لیل گه‌ردن که‌چه
له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکیدا،به‌ڵام که ده‌سه‌ڵاتی بێت منداڵ ده‌کوژێت ماڵ وێران
ده‌کات هه‌موو شتێك ده‌کات بۆ مانه‌وه‌ی خۆی!
ده‌ریای نوور: ئه‌ی به‌ڕیزتان
پڕۆژه‌تان چیه و‌ئێستا جه‌نابتان داوا له‌سه‌ر سۆران تۆمار ده‌که‌ن؟
ماکوان
که‌ریم: من ئاره‌زوو مه‌ند نیم به‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار بکه‌م هیوا
دارم به خۆیدا بچێته‌وه واز له سه‌ر کێشی بهێنێت مافه‌کانی خۆمم بۆ
بگه‌ڕێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وا ناکات ناچارم په‌نا به‌رم بۆ دادگا.
ده‌ریایی نوور: له کۆتایدا ده‌ڵێن پرۆژه‌ت چیه دوای ڕێگا؟
من هیچ
پرۆژه‌م نیه بێجگه له ڕیگا ، هه‌وڵ ئه‌ده‌م رێگا هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian