ئه‌وه‌ی دۆڕا بێ سومعه‌یه!

له‌دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانێك بێ شه‌رمانه زۆر بێ
چاو ڕووانه ده‌یانه‌وێت کاره قیزه‌ونه‌کانیان بشارنه‌وه،خۆیان بۆ ڕای گشتی
وا نیشانبده‌ن که له کاره‌کانیاندا براوه‌ن، ده‌بێت درۆی وا بکه‌ن خۆشیان
که ده‌یخوێننه‌وه شه‌رم بیان گرێت، ئاخر چۆن که‌سێك ئه‌وه‌نده بێ
ئابڕوبێت رووی دێت سه‌یری ئاوێنه‌ش بکات، سوێند به په‌روه‌ردگار من بوومایه
سه‌ری لوتی خۆم ڕه‌ش ده‌کرد هه‌موو کۆمه‌ڵگام به‌جێ ده‌هێشت و جارێکی تر رووم
نه‌بوو سه‌یری خه‌ڵکی بکه‌م، ئای له‌م زه‌مه‌نه چۆن خه‌ڵکی ئاوا بێ ئابڕووی
به‌رهه‌م هێناوه..
پێوه‌ر چیه بۆ ئه‌وه‌ی که دۆڕاوه، یاخود دۆڕاو
کێیه؟
من ده‌ڵێم دۆڕاو بریتیه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌که‌م :
دۆراو ئه‌وه‌یه که له گۆڤاره‌که‌دا ده‌رکرابێت به هۆشداریه‌ك هیچ مافێکی
پێوه‌ی نه‌مابێت، ده‌رکردن به مانای ئه‌وه‌ی که کاری گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام
دابێت..
دووه‌م: دۆراو ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌رهه‌مان ناوی گۆڤار
به‌کاربهێنێت و له ژماره یه‌که‌وه ده‌ست پێ بکات ئه‌گه‌ر ئه‌مه دۆڕان
نه‌بێت چی یه؟
سێیه‌م: دۆڕاو ئه‌و که‌سه‌یه که به‌ناوی گۆڤاری ڕێگاوه
داوا له‌خه‌ڵکی بکات بۆ چاو پێکه‌وتن، ڕووی نه‌یه‌ت ناوی گۆڤاره‌که‌ی خۆی
بڵێت..
چواره‌م: دۆراو ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت من خاوه‌نی ئه‌و گۆڤاره‌م و
هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌که‌م، که‌چی پێی بڵێن ئه‌وه‌ی تۆ ته‌زویره ئێمه لێدوان
بۆ تۆ ناده‌ین بۆ ئه‌سڵیه‌که لێدوان ئه‌ده‌ین.
.
پێنجه‌م: دۆڕاو
ئه‌وه‌یه که بچێته هه‌موو په‌رتوك خانه‌ی شار و به ده‌ست گێره‌کان بڵێت
گۆڤاری ڕێگا مه‌کڕن، که‌س ڕێگا بۆ ماکوان نه‌فرۆشرێت! ئه‌مه به هه‌موو
پێوه‌رێك دۆرانه!
شه‌شه‌م: دۆڕاو ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌موو ڕۆژێك به
ڕێگایی دادگاوه بێت، خۆشی نه‌زانێت بۆچی ده‌ڕوات، ڕووی نه‌یه‌ت که دواش تۆمار
بکات ناوی خۆی له‌سه‌ر بنوسێت..
حه‌وته‌م: دۆڕاو به هه‌موو پێوه‌رێك
ئه‌وه‌یه که خۆی ناوناوه رۆژنامه‌نوس، که‌چی پاره‌ی خه‌ڵکی ئیختلاس ده‌کات
و بۆ گیرفانی خۆی سومعه‌ی ئه‌دۆرێنێ..
هه‌شته‌م: دۆراو ئه‌و که‌سه‌یه که
هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی بکات پێی بڵێت ژیانتان ده‌خه‌مه مه‌ترسیه‌وه، ئه‌مه
دۆرانه.
نۆیه‌م: دۆران ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی پێت بڵێن پاره‌ی هاوڕێکه‌ی
خۆی خوارد، پاشان به ته‌زویر خۆی خسته جێگایی هاوڕێکه‌ی به‌ڕاستی ئه‌وه
شه‌رمه .. که عه‌یبه.
ده‌یه‌م: ئه‌و که‌سه دۆڕاوه له کاتی قسه
کردنیدا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بڕوای پێ بکات ته‌ڵاق بخوات!
ئه‌و ده‌خاڵه
ته‌نها بۆ به‌ر چاو ڕوونی ڕای گشتی یه ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و نوسینه په‌رپوته‌ت
ئه‌ده‌مه‌وه که له پێگه دزراوه‌که‌ی ئێمه‌دا بڵاوت کردۆته‌وه که
پێگه‌ی ڕیگا یه..
به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت ته‌وای کێشه‌که‌یان دۆراند له
دادگا، ئه‌مه درۆیه‌کی هه‌ر زۆر چاو زه‌قه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ هه‌رچی
که‌لو په‌لی ڕێگا بوو شاردبووته‌وه له نوسینگه‌که‌دا لات بردبوو، پاشان
تابلۆی (قطعه‌ی) ڕێگا به بینایی ڕێگاوه
لێکردبووه! ئێمه زانیمان ئه‌گه‌ر
لیژنه‌که بێت هیچیان ده‌ست ناکه‌وێت بۆیه به‌ده‌م دواکاریه‌که‌وه
نه‌هاتین، به‌ڵکو ئه‌وه ته‌زویرێکی تری تۆ بوو که کردت له من، پاشان ئه‌مه
به هه‌موو پێوه‌رێكی ڕه‌وشتی ئه‌وپه‌ڕی بێ ڕه‌وشتیه، بۆیه ئه‌و
مه‌له‌فه‌مان داخست، پاشان که‌ده‌ڵێت داوام له‌سه‌ر ماکوان تۆمار کردوه
ئاماده‌ی دادگا نه‌بووه، من مانگێك و پینج رۆژ له سلێمانی بووم هه‌تا من له‌وێ
بووم تۆ له کونی خۆت سه‌رت ده‌رنه‌ده‌هێنا، که من گه‌ڕاومه‌ته‌وه داوات
تۆمار کردوه ئه‌وه شتێکی تره، من وه‌ك تۆ بێ کار نیم که به فرت‌و فێڵ له
دادگاکاندا پاره‌ی خه‌ڵکی بخۆم هه‌ر به ڕێگایی دادگاوه بم، بۆ ئه‌وه‌ی که
ده‌ڵێت نه‌بۆته خاوه‌نی لۆگۆی ڕێگا..
ئه‌مه هه‌ر زۆر درۆیه تۆ که
هۆشداریت بۆ من ناردووه، من هه‌ر وه‌ڵامم نه‌دایته‌وه چونکه هه‌ر زۆر بێ
مانا بوو هۆشداریه‌که‌ت خۆشت باش ده‌زانیت که هه‌ر وه‌ڵاممان نه‌دایته‌وه،
بۆیه هه‌ندێک گۆڕانکاریمان له شێوه‌ی نوسینی ڕیگا کردووه به هۆکاری ئه‌وه
بوو که دیزاینه‌ری ڕێگا کاک ئارام فه‌رمووی به هۆکاری ئه‌وه من خاوه‌نی ئه‌م
دیزاینه نیم ناتوانم وه‌ك خۆی بیکه‌مه‌وه چونکه کاریکی ڕه‌وشتی نیه بۆ من،
هه‌ندێك گۆڕانکاری تێدا ده‌که‌م، خۆ ئه‌گه‌ر دیزاینه‌ره کۆنه‌که‌مان
بدۆزیایه‌ته‌وه که کێیه کاری بۆ بکردینایه هیچ ئه‌رزشێکمان بۆ تۆ
دانه‌ده‌نا، خاوه‌ن لۆگۆ ئێمه‌ین نه‌ك تۆ به فه‌رمی سه‌ندیکا داویه‌تیه‌وه
به ئێمه نامه‌که‌مان بڵاو کرده‌وه، خه‌ڵکی هه‌موو بینیان، بۆ ئه‌وه‌ی که
ده‌ڵێت هیچ نوسه‌رێکی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو؟ جارێك ئێمه وه‌ك ئاغا و مسکێن
ته‌سه‌روف ناکه‌ین، تا خه‌ڵکی ڕابگرین پیاومان هه‌بێت،خۆت باش ده‌زانیت که
ماوه‌ی چوار مانگت پێچوو تا ژماره‌ی یه‌کی گۆڤاری ڕێگات ده‌رکرد، به‌ڵام من له
ماوه‌ی بیست ڕۆژدا گۆڤاره‌که‌م هه‌ڵسانده‌وه ژماره‌ی نۆزده‌مان لێ ده‌رکرد،
وه سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار له‌هه‌مان کاتدا ستافی نوێمان پێكهێنا،...
پاشان
ئه‌وه‌نده نوسه‌ر یارمه‌تی داین ته‌نانه‌ت زۆری با‌به‌ته‌کانی لێ زیاد بوون،
ئه‌وا‌نه‌ی که له گۆڤاری ئێمه‌دا نوسیویانه ڕه‌نگه تۆ داره داره‌ت
کردبێت ئه‌وان خه‌ریکی نوسین بن، پاشان که ده‌ڵێت داوای قه‌ربوو له ماکوان
ده‌که‌م به په‌نجا ملیۆن دینار، ئه‌مه زۆر ئاسایه من باش ده‌زانم تۆ هه‌موو
خه‌مێکت هه‌ر پاره‌یه، هه‌ر وه‌ك پێشره‌و که‌ریم ده‌ڵێت: هه‌ر که‌س بۆ پاره‌و
مه‌نصه‌ب هه‌وڵیدا ئه‌وا بۆ دواجار سوك ده‌بێت، تۆ هه‌ر خه‌ریکی پاره به. له
کۆتایدا ئێمه خاوه‌نی ڕێگاین مۆڵه‌تی ڕه‌سمیمان هه‌یه، تۆ و گۆڤاره‌که‌ت
خاوه‌نی هیچ نین، که تیراژی پێنج سه‌د دانه ده‌خیته بازار دوای ده‌چیت
جارێکی تر چاپی ده‌که‌یته‌وه به‌راستی ئه‌مه شه‌ره‌مه‌زاریه که
ده‌یهێنیت به سه‌ر رۆژنامه‌ی ئه‌هلیدا، هه‌ر وه‌ك چاو پێکه‌وتنه‌که‌ی
زه‌واهری وایه که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌یت هیچ بنه‌مایه‌کی نیه، بۆیه
ووشه‌ی بێ سومعه‌م به‌کار هێناوه لێره‌دا چونکه خۆت به زۆر که‌ست ووتوه
که گوایه بێ سومعه‌ن جا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کێ بێ سومعه‌یه، چاوه‌ڕوان بن له
گۆڤاری ڕێگای داهاتوودا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م باسه ده‌ڕۆم!.
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian