دةرياى/نوور
رێكخراوی كوردۆساید/چاك به توندی ئیدانه‌ی هه‌وڵی رفاندنی
یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه ئێواره‌ی سێشه‌ممه
له شارۆچكه‌ی كفری 3 كه‌س به ئوتومبیلێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌باح
عه‌لی قاره‌مان به‌مه‌به‌ستی رفاندنی، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بون له‌و
هه‌وڵه و به‌وته‌ی سه‌باح عه‌لی قاره‌مانیش یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه
به‌رپرسێكی خانه‌نشینكراوی یه‌كێتی بوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كيدا
رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكه‌ی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 19/1/2010
بۆ رفاندن و ترساندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌مان سه‌باح
عه‌لی قاره‌مان جگه له ئیفلاس بون و ته‌سلیم بون به ئیراده‌ی وشه‌ی
ئازاد و بیروڕای جیاواز، شتگه‌لێكی تر نییه و له‌پشتی ئه‌و هه‌وڵه
نه‌زۆكه‌وه ده‌یان پیلانی تر هه‌یه بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی
مه‌وداكانی ئازادی بیروڕا و رواندنی تۆوی رق و دروستكردنه‌وه‌ی
لیژنه‌كانی ئیغتیالات و دوباره پشێوی دروستكردن له‌سه‌رجه‌م ناوچه
جیاوازه‌كانی كوردستاندا.
ئێمه له‌رێكخراوی چاودێری كورۆدساید/چاك، هه‌مو
هه‌وڵێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و جۆره كاردانةوانه له ئاست بۆچۆنێكی جیاوازدا
شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه
بۆیه‌ك جار له‌دوای 19 ساڵ له قودره‌ت و ئیراده‌ی حیزب گه‌وره‌تر بێت‌و وه‌ك
ئه‌وه‌ی له‌ئاست لێپرسینه‌وه‌ی كادیر و ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی رفاندن و
تۆقاندنی حیزب‌دا نییه، ئاواش چیدی رێگه نه‌دات له‌وه زیاتر یاری
به‌چاره‌نوسی رۆڵه‌كانی ئه‌م میلـله‌ته‌وه بكرێت و به رۆژی روناك
له‌ناوجه‌رگه‌ی شارێكی ئه‌نفالكراودا هه‌وڵی كوشتن و رفاندنی رۆڵه و
پاشماوه‌یه‌كی ئه‌نفال بدرێت. 
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian