له‌به‌ر گرنگی و كاریگه‌ری راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر ژیانی
كۆمه‌ڵگاو په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی, هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌ستیاری
پیشه‌یی رۆژنامه‌گه‌ری, شان به‌شانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری (سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان) به‌پێویستی ده‌زانێت كه‌ئه‌م پرۆژه‌یه‌پێشنیاز بكات
بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه، گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر
بكرێت، به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی, بۆ ئه‌وه‌ی دواجار وه‌ك
به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی كاری رۆژنامه‌نووسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا په‌سه‌ند
بكرێت.
1. پێویسته‌رۆژنامه‌نووس دڵنیا بێت له‌راستی ئه‌و هه‌واڵ
وزانیارییانه‌ی كه‌بڵاوی ده‌كاته‌وه‌و پشت به‌به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی راست
ببه‌ستێت و بنه‌ماكانی راستگۆی و وردبینی و بێلایه‌نی و به‌رپرسیاری
ره‌چاوبكات.
2. رۆژنامه‌نووس له‌گه‌رِان به‌دوای هه‌واڵ و زانیاری و
هه‌روه‌ها وێنه‌و دیكۆمێنته‌كاندا ته‌نیا په‌نا بۆ رێگا شه‌رعییه‌كان ده‌بات و
رێگای نایاسایی و ناپه‌سه‌ند ناگرێته‌به‌ر.
3. پێویسته‌رۆژنامه‌نووس
ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌بێ بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌دواتر
ده‌رده‌كه‌وێت ورد‌و دروست نه‌بوون، یاخود زیانبه‌خش و پێچه‌وانه‌ی
یاسابوون.
4. پێویسته‌رۆژنامه‌نووس بزانێت كه(بوختان, تانه‌و ته‌شه‌ر,
ناوزرِاندن, فێل و ساخته, وه‌رگرتنی به‌رتیل) هه‌موو
ئه‌وانه‌ده‌رچوونه‌له‌ئه‌خلاقیاتی پیشه‌كه‌ی و لێپرسینه‌وه‌یان
له‌سه‌ره.
5. پێویسته‌رۆژنامه‌نووس دووره‌په‌رێز بێ له‌بلاَوكردنه‌وه‌ی
زانیاری و وێنه‌له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك و خێزانه‌كانیان, به‌جۆرێك
كه‌شكۆمه‌ندی و كه‌سێتیان له‌كه‌دار بكات.
6. نابێت پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و ده‌سكه‌وتی نارِه‌وا به‌كاربێت و پێویسته‌كاری
رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بپارێزرێت.
7. خۆدوور
گرتن له‌گۆرِین و شێواندنی زانیارییه‌كان, هه‌روه‌ها نابێت مانشێته‌كان جیابن
له‌ناوه‌رِۆكی زانیارییه‌كان.
8. پێویسته‌رۆژنامه‌نووس خۆی بپارێزێت له(دزی
ئه‌ده‌بی), چونكه‌به‌رپرسیاره‌به‌رامبه‌ر هه‌ر بابه‌تێك كه‌به‌ئیمزاو
ره‌زامه‌ندی ئه‌و بڵاوده‌كرێته‌وه.
9. پێویسته‌رۆژنامه‌نووس وشه‌و
ده‌سته‌واژه‌ی بازارِی و ناپه‌سه‌ند و قێزه‌ون له‌به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك, یان
گروپێك به‌كارنه‌هێنێت, هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌ربرِینێك كه‌هه‌ستی گشتی بریندار
بكات, یان بروشێنێت.
10. دوور كه‌وتنه‌وه‌له‌هاندان یان په‌سنكردنی زه‌برو
زه‌نگ, تیرۆر, تاوان, تایه‌فه‌گه‌ری و ره‌گه‌زپه‌رستی,
به‌درِه‌وشتی.
له‌پێناو رۆژنامه‌گه‌رییه‌كی ئازاد‌و په‌یامدارو كارا‌و
ساخڵه‌م و خزمه‌تگوزاردا, ئومێدمان وایه‌رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌رێمی كوردستاندا
ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه‌په‌سه‌ند بكه‌ن و پابه‌ندده‌بن
به‌برِگه‌كانیه‌وه..
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی
كوردستان
هه‌ولێر - تشرینی یه‌كه‌م 2009
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian