موتڵه‌گيش به‌عسییه به‌ڵام به‌عسییه‌كی سه‌داميی نییه. تاڵه‌بانی
رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند پشتگیریی له‌و ئه‌ندامه به‌عسییانه
ده‌كه‌م بۆ به‌شداربون له پرۆسةيةكى سیاسی‌دا كه سه‌دامیی نین،
رونیشیكرده‌وه كه‌خه‌ڵك له‌كاتی خۆیدا ناچارده‌كرا ببێ به
به‌عسی.
تاڵه‌بانی له‌میانةی كۆنگره‌یه‌كیدا وتی: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م
ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی ئه‌وانه‌ی كه سه‌دامیی
نیین له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا به‌شداری بكه‌ن.
وتيشى: كاتی خۆی سه‌دان كه‌س
ناچاركراوة ببيَت به به‌عسی تاكو له زانكۆ وه‌ربگیرێن یاخود له
فه‌رمانگه‌یه‌كدا دابمه‌زرێن. من خۆم له‌گه‌ڵ ریشه‌كێشكردنی به‌عسدا نيم،
چونكه سه‌دام خۆی به‌عس‌و پره‌نسیپ‌و سه‌ركرده‌و كادیره‌كانی
ریشه‌كێشكرد ئه‌وانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ خۆی به‌شداربون له ئینقیلابه‌كه‌ی
ساڵی 1968.
ووتيشى: ئینتیمای ساڵح موتڵه‌گ له‌لایه‌نی به‌عسیبونه‌وه
به‌ڵی راستة به‌عسییه، به‌ڵام به‌عسییه‌كی سه‌دامیی نییه.
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian