گواستنەوەی مامۆستا كرێكار بۆ جێیەكی سەلامەت
(25/1/2010)...كاتژێری 01:56 ی دوای
نیوەشەوی 24/25-1-2010 دوو كەسی نەناسراو تەقەیان لە ماڵی مامۆستا كرێكار كردووە و
ھەڵاتوون. مامۆستا كرێكار سەلامەتە و خۆی لەو كاتەدا بەخەبەر بووە. بە پێی قسەی پۆلیس
كە دەستبەجێ گەیشتوونەتە جێی ڕووداوەكە چەند فیشەكێك لە یەكێك لە ژوورەكانی داوە. تا
كاتی ئەم نووسینە دەوری ماڵەكەی مامۆستا بە ئوتومۆبێلی پۆلیس گیراوە و، پۆلیس بە
دوای دوو كەسدا دەگەڕێن كە گومانیان لێ ئەكرێت ئەوان بن ئەو كارەیان كردبێت.
لەو
تەقە لێكردنەدا زاواكەی مامۆستا دەستی بە سووكی بریندار بووە و، بە پێی لێدوانی
پۆلیس ھیچ مەترسییەكی لەسەر دروست نەكردووە. لە پشت ماڵی مامۆستا كرێكارەوە
ئوتومۆبێلێك ئاگری تێ بەردراوە. بە پێی لێدوانی پۆلیس ئەو ئوتومۆبێلە دزراوە. ئێستا
گومانی ئەوە ئەكرێ كە ئەو دوو كەسەی تەقەیان لە ماڵی مامۆستا كرێكار كردووە
پەیوەندییەكیان بەو ئوتومۆبێلەوە ھەببێت.
لەو زانیارییانەی دەستمان كەوتووە لەو
ژوورەی تەقەكەی لێكراوە پاسەوانی مامۆستا كرێكاری لێبووە و، ئەو دوو تاوانبارە
ویستوویانە دوای شكاندنی پەنجەرەكە بچنە ژوورەوە، بەڵام یەكێك لە پاسەوانەكانی
مامۆستا كرێكار پەلاماری داوە و ئەوانیش تەقەكانیان كردووە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە
لە كاتی تێكھەڵچوونی پاسەوانەكەی مامۆستا و ئەو دوو تاوانبارەدا، ھەندێك شتیان لە
دەست كەوتۆتە خوارەوە كە سودیان ئەبێت بۆ لێكۆڵینەوەكان.
خالد ڕەنجدەر
ئۆسلۆ
– 25/1/2010

© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian