مامۆستا عه‌بدول ڕه‌حیم گریین وه‌رگێڕانی (به‌ده‌ست کارییه‌وه) له
زمانی ئینگلیزیه‌وه ڕه‌وا هه‌ژار
چۆن بزانین که ئیسلام لای خوای
په‌روه‌رگاره‌وه هاتوه؟ چۆن دڵنیا بین؟ ئه‌ی چۆن بگه‌ینه یه‌قین، که ئه‌م
دینه‌ی ئێمه خۆمان به شوێن که‌وتوی ده‌زانین و زۆر ترین شۆێن که‌وتوی هه‌یه
وه خێرا ترین دینیشه له په‌ره‌سه‌ندنا، چۆن ده‌زانین ئیسلام ڕاسته؟
چونکه 1400 ساڵ له‌مه‌و پێش که‌سێک له دورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه ده‌ستی کرد به
بانگه‌وازی خه‌ڵکی بۆی به وشه‌ی (لا إله إلا الله)، ئه‌و به‌ڵگانه چی بوون به
ده‌ستیه‌وه که وای له‌و ڕێژه زۆره‌ی خه‌ڵک کرد بڕوای پێبکه‌ن؟ ئه‌ی چی وای
له خه‌ڵکی دوای ئه‌و سه‌رده‌مه و ئیستا کرد وازی لێنه‌هینن و ده‌ست به‌رداری
نه‌بن؟
پێش هه‌موو شت ده‌مه‌وێت به‌کورتی ئه‌وه بخه‌مه ڕوو که گرنگی ئه‌م
باسه چیه. یه‌که‌م هۆکاری گرنگی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه:
ئه‌بێت هه‌موو
مسوڵمانێک توێشوی خۆی پێ بێت بۆ یه‌قین، هه‌موو مسوڵمانێک ده‌بێت دڵنیایه‌کی وای
هه‌بێت که دووربێت له هه‌موو جۆره گومانێک، دڵنیاییه‌ک که پۆڵا ئاسا بێت
له‌وه‌ی که ئیسلام دینێکی ڕاسته‌قینه‌یه و لای په‌روه‌ردگاریه‌وه
دابه‌زیوه بۆ کۆتا پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تی محه‌مه‌د (درودی خوای لێبێت).
دڵنیایش دروست نابێت به‌وه‌ی که له خێزانێکی مسوڵماندا له دایک بوبیت،یان
وڵاتێکی مسوڵمان،یان داب و نه‌ریتێکی مسوڵمانانه. شتێکی سه‌یره که زۆرێک له
خۆشک و برایانی مسوڵمان و زۆر که‌سی تریش که خۆیان به مسوڵمان ده‌زانن، کاتێک
لێیان ده‌پرسیت هۆکاری چیه که مسوڵمانیتو گاور یان جوو یان بێ باوه‌ڕ نیت؟ زۆر
سه‌یر وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌مه دینی باو باپیرانمان بوه
وه منیش شوێن که‌وتوی ئه‌وانم!!! بێگومان نابێت ئه‌مه پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی بێت بۆ
مسوڵمانان، چونکه هۆکاری شوێن که‌وتنی دینی ڕاسته قینه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
که ڕاستیه‌کانی لا ده‌ست ده‌که‌وێت و به‌ڵگه‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێیه.
بیهێنه پێش چاوی خۆت، که‌سێک که قه‌ت له ژییانتا نه‌ت بینیوه، هه‌ر
له‌خۆیه‌وه بێت و پێت بڵی ئه‌و ماڵه‌ی که تۆ ئێستا تێیدا ده‌ژیت، ئه‌وه ماڵی
تۆ نیه‌و ماڵی منه‌و ده‌بێت لێی بێیته ده‌ره‌وه!! ئایا بروای پێده‌کرێت؟ ئه‌ی
ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵکێکیشی له‌گه‌ڵ بوو ئه‌وانیش هه‌ر هه‌مان شتیان وت، ئه‌ی
ئێسته چی، بڕوای پێده‌کرێت؟ بێگومان نه‌خێر، گرنگ نیه ئه‌گه‌ر به
هه‌زاره‌ها که‌سیشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر بڕوای پێناکرێت، چونکه به‌ڵگه‌ی
نه‌داوه. چونکه هه‌ر که‌سێک که بانگه‌وازی شتێک ده‌کات یان ئیدعای بۆ ده‌کات
ده‌بێت به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌بێت که ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت ڕاسته، وه ده‌بێت
به‌ڵگه‌کانیشی هه‌ڵسه‌نگێندرێ تاچه‌ند ڕاسته، نه‌ک بڕوای پێ بکرێت له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی زۆر له‌گه‌ڵدایه یان ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته و خاوه‌ن
چه‌که. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاماده‌بێت خۆشی له‌سه‌ر بدات به‌کوشت هێشتا نابێت
به موڵکی ئه‌و به بێ پیشاندانی به‌ڵگه. چونکه مرۆڤ خاوه‌نی هه‌ست و
تێگه‌یشتنه خۆی توانای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌یه، ناتوانرێت به‌زۆر شتی بدرێت
به‌سه‌ردا تابروای پێ بکات هه‌تا به‌ڵگه‌ی پێ نه‌درێت. بێ گومان که‌س ناهێڵێت
ئاوا له‌خۆڕا ماڵه‌که‌ی لێ زه‌وت کرێت و وه‌ده‌ر بخرێت، ئێمه که بۆ ماڵه
کانمان ئه‌م پێوانه‌یه‌مان هه‌بێت، له‌کاتێکدا دینه‌که‌مان زۆر
له‌ماڵه‌کانمان گرنگ ترن، بۆ ده‌بێت بۆ دینه‌که‌مان پێوانه‌ی جیاله‌مه‌مان
هه‌بێت، چونکه هه‌ر دینه که پێت ده‌ڵێت دوو ڕێگات له‌به‌ر ده‌ستایه ڕێگای
خۆشگوزه‌رانی هه‌تاهه‌تایی یان ڕۆشت بۆ دۆزه‌خ. بۆده‌بێت که‌سانێک بڵێن ئێمه
شوێن که‌وته‌ی باو باپیرانمانین.
که‌واته کاتێک مسوڵمانی ڕاسته قینه خۆی
ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت من شوێنکه‌وته‌ی ئیسلامم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دینی حه‌قه و
لای په‌روه‌ردگارمه‌وه هاتووه، ده‌بێت به‌ڵگه‌ی هه‌بێت که ئه‌وه‌ی
ده‌یڵێت راسته چونکه مسوڵمان ڕاست گۆیه‌و درۆزن نیه. ئه‌م پێویستی به‌لگه پێ
بوونه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که سرو‌شتی مرۆڤ وا داوا ده‌کات. ئه‌گه‌ر مسوڵمان
بیت ده‌بێت خاوه‌نی به‌ڵگه‌بیت، چونکه دین که لای په‌روه‌ردگاره‌وه هاتبێت
نابێت بێ به‌ڵگه بێت، چۆن ده‌بێت خوایه‌ک که دروستکه‌ری مرۆڤه په‌یامێک
بنێرێت و به‌لگه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت له‌کاتێکدا ده‌زانێت که سرو‌شتی مرۆڤ داوای
به‌ڵگه ده‌کات. ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه که ئێمه‌ی مسوڵمان هه‌مانه جیامان
ده‌کاته‌وه له‌هه‌موو دین و دید و فکرێکی تر، چونکه ئه‌گه‌ر له شوێن
که‌وته‌ی هه‌ر ڕێبازێکی جیا له ئیسلامی ڕاسته قینه بپرسی به‌به‌ڵگه‌وه
ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێت بیسه‌لمێنێت دڵنیابن که ناتوانێت. ئێمه‌ی مسوڵمانیش
ده‌بێت ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه پێمان
به‌خشراوه به‌هه‌ندی بگرین و له‌شوێنی خۆیدا به‌کاری بێنین. کاتێک که‌ئه‌وان
سه‌رکه‌وتو نابن له‌سه‌لماندنی بیر‌و باوه‌ڕی خۆیانا، ئه‌و کاته
ڕووده‌که‌نه تۆ و پێت ده‌ڵێن ده باشه تۆ بۆمان بسه‌لمێنه؟. ئه‌مه‌یه
ئه‌و مه‌یدانه‌ی که ئه‌بێت مسوڵمان سوار چاک بێت تێیدا و خۆی بۆ ئاماده کردبێت و
زوو زاری بێته گۆ، به‌داخه‌وه که ئێسته زۆر به‌ی مسوڵمانان توانی وه‌ڵام
دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌یان نیه‌و خۆیان بۆ ئاماده نه‌کردوه، به‌تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ی له‌وڵاتی بێباوه‌ڕاندا ده‌ژین، نه‌نگییه ئه‌م وه‌ڵامه‌یان لا ده‌ست
نه‌که‌وێت. بێگو مان هه‌موو مسوڵمانێک ده بێت ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڵگه پێ بێت
له‌سه‌ر دینه‌که‌ی که بتوانێت موناقه‌شه‌ی هه‌موو تێڕوانێنێکی پێ بکات،
ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا یه‌قینی ئه‌و مسوڵمانه له‌لایه‌ن بێ باوه‌ڕانه‌وه
زۆر تۆشی هێرش ده‌بێت، ده‌ڵێن : ئه‌ی تۆ خۆت یه‌قینت چۆن بۆ دروست بووه؟ شک و
گومانی تێدا نیه که‌سانێک خوای گه‌وره هه‌ر له‌سه‌ر فیطره‌ت هیدایه‌تی داون و
پێویستیان به به‌ڵگه نه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێت مسوڵمانی ئه‌م سه‌رده‌مه،
به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه مامه‌ڵه ڵه‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا ده‌که‌ن،
لایان ڕوون بێت که ئێمه چی تر له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ناژین که هه‌مووی مسوڵمان
بێت و پێویست نه‌کات موناقه‌شه‌ی بیر و باوه‌ڕ بکه‌ین. ده‌بێت ئێمه‌ی مسوڵمان
هه‌ست به‌وه بکه‌ین که ئێسته له هه‌موو سه‌رده‌مێک زیاتر
به‌ربه‌ره‌کانیمان ده‌کرێت له هه‌مو ڕویه‌که‌وه، ده‌بێت سوود
له‌سه‌رده‌می پیغه‌مبه‌ر خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ر بگرین و
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌وان، چونکه له‌یه‌ک چونێکی زۆر
هه‌یه له‌نێوان ئه‌و سه‌رده‌مه و سه‌رده‌می ئێستاماندا. چونکه به‌هه‌مان
شێوه‌ی سه‌رده‌می سه‌ره‌تاکانی ئیسلام هێرشمان ده‌کرێته سه‌ر، گوشار
ئه‌خه‌نه سه‌ر فکرمان، ئیمانمان و هه‌موو بنه‌ما پیرۆزه‌کانی ئیسلام.
به‌ڵێ
خوشک و برایانی زێده ئازیزم هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
ده‌فه‌رمێت (گه‌ڕان به‌دوای زانستا، ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مو مسوڵمانێکه).
سوماس بۆ په‌روه‌ردگارمان، شانازییه‌کی داوه به ئێمه‌ی مسوڵمان که
ئه‌گه‌ر به هه‌زاره‌ها کتێب له‌سه‌ر به‌ڵگه و ڕاستیه کانی ئسلام بنوسین
هێشتا هه‌ر به‌ڵگه‌ی ترمان هه‌یه بۆ سه‌لماندن، وه سوماس بۆ خوا به
هه‌زه‌ره‌ها کتێبیش نوسراون. که‌واته ئه‌گه‌ر باسی هه‌مو به‌ڵگه‌کان بکه‌ین
کۆتایی نایه‌ن، بۆیه حه‌زده‌که‌م له‌م بابه‌ته‌یا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵیکی گرنگ
بوه‌ستین و لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین ، وه مسوڵمانانیش بتوانن لێره‌وه هه‌ست
بکه‌ن به‌وه‌ی ئیسلام هه‌رگیز دۆش دانامێنێت له‌وه‌ڵام داناوه‌ی
پرسیاره‌کان.
به‌ڵگه‌و زانیاریه‌کان کامانه‌ن که ده‌توانن بیسه‌لمێنن که
ئیسلام لای الله وه هاتوه.
یه‌که‌م به‌ڵگه‌ی به‌هێز که مسوڵمان
له‌به‌ر ده‌ستی دایه( که‌من پێم وایه ئه‌مه یه‌کێکه له‌به‌ڵگه
به‌هێزه‌کان) ئه‌وه‌یه که ئیسلام دینێکی جیهانی یه‌و هه‌مو که‌سێک له
هه‌مو شوێنێک ده‌توانێت به‌ئاسنی لێی تێبگات و به‌رجه‌سته‌ی بکات، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی بنه‌ماکنی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌ک دامه‌زراون که له‌گه‌ڵ سرو‌شتی هه‌مو
مرۆڤێکی سه‌ر ڕووی جیهان یه‌ک ده‌گرێته‌وه. بناغه‌یه‌ک که هه‌رکه‌سێک
له‌هه‌ر شوێنێک له هه‌ر سه‌رده‌مێک له‌هه‌ر داب و نه‌ریتێک ده‌توانێت
له‌گه‌ڵی بگونجێت و پیاده‌ی بکات، چونکه به‌چه‌شنێکی هێنده لۆژیکی و
زانستیانه دامه‌زراوه که هیچ ناڕاستیه‌ک هه‌ڵناگرێت. هه‌مو دین و ڕێیه‌کی تری
جیاواز له ئیسلام ئه‌گه‌ر لێی بکۆڵیته‌وه، ده‌بینیت ئه‌م تایبه‌ت
مه‌ندییه‌ی نیه و سه‌دان و هه‌زاران پرسیاری بێ وه‌ڵامیان له‌سه‌ر دروست بوه
و تێڕوانینه‌کانیان بۆگه‌ردون له‌گه‌ڵ سرو‌شتی گه‌ردون یه‌ک ناگرێته‌وه.
ته‌نها ئیسلامه له مه‌یدانه‌که‌دا که خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌ت
مه‌ندییانه‌یه و به ته‌نها وه‌ڵامی هه‌مو داخوازییه‌کانی مرۆڤی پێیه،
بۆنمو‌نه ئیسلام خاوه‌نی بانگه‌وازی یه‌کتاپه‌رستییه (ته‌وحید) ئه‌م تایبه‌ت
مه‌ندییه که به‌و شێوه‌یه‌ی له ئیسلامدا باسی لێکراوه له هیچ دید و دینێکی
تردا وا باسی لێ نه‌کراوه. با به‌کورتی مه‌به‌سته‌که‌م بخه‌مه ڕوو.
به‌و
پرسیاره ده‌ست پێ ده‌که‌م که زۆر به‌ی بێ باوه‌ڕان لێمان ده‌که‌ن "چۆن بزانین
که خوا بونی هه‌یه؟" له ڕاستیدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هێنده ئاسانه هیچ
که‌سێکی خاوه‌ن هۆش ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات ، هیچ که‌سێکی خاوه‌ن هزر ناتوانێت
نکۆڵی له‌وه‌بکات که ئه‌م گه‌ردونه بێ خاوه‌ن و دروست که‌رێک نه‌هاتۆته پێش.
بۆ ئه‌مه وایه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک له چوار ده‌ورمان ورد ده‌بینه‌وه
ده‌بینین هه‌مو بونه‌وه‌ر له‌سه‌ر یاسای تایبه‌تی خۆی ده‌ڕاوت و هه‌ر شته‌و
خولگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و یاسایه لاناده‌ن،
ئه‌گه‌ر سه‌یری که‌شکه‌شانه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر بکه‌ین ئه‌م ڕاستییه‌مان
بۆده‌رده‌که‌وێت. باچه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌م سروشته وه‌ر بگرین که ئێمه
له‌سه‌ری ده‌ژین، ئه‌مه‌ش داوایه‌که که خوای په‌روه‌ردگار له قورئاندا
لێمانی ده‌کات تا سه‌رنج بده‌ین و هه‌ست به ورده‌کاریه‌کانی گه‌ردون
بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه تواناکانی خوامان بۆ ده‌ربکه‌وێت و درک به
ڕاستیه‌کان بکه‌ین. سه‌یری هه‌ساره‌ی زه‌وی بکه، زانست ئه‌مڕۆ پێمان ده‌ڵێت
که زه‌وی له ته‌وه‌ره‌ی خۆیدا له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا به‌ده‌وری خۆیدا
ده‌خولێته‌وه، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه شه‌و و ڕۆژ دروست ده‌بێت چونکه خۆر له
کاتی جیاوازدا له به‌شه‌کانی زه‌وی ده‌دات. بیهێنه پێش چاوی خۆت ئه‌گه‌ر
زه‌وی هێواش تر له ئێستا بسوڕایه‌ته‌وه، واته 24 کاتژمێر زیاتری بویستایه‌و
چه‌ند ساڵێکی پێ بچوایه، چی ڕووی ده‌دا؟ ئه‌و کاته به‌شێکی زه‌وی بۆماوه‌ی
چه‌ند ساڵێک تیشکی خۆر لێی ده‌دا و به‌شه‌که‌ی تریش هیچ خۆر لێی نه‌ده‌دا، واته
به‌شێکی زه‌وی زۆر سارد ده‌بو و به‌شه‌که‌ی تریشی زۆر گه‌رم ده‌بوه وه ده‌بو
به بیابان و ژییان تێیدا مه‌حاڵ ده‌بو. به‌ڵام زه‌وی به‌و شێوه‌یه‌ی که خوای
گه‌وره بۆی داناوه لانادات و به 24 کتژمێر خولی خۆی ته‌واو ده‌کات، نه‌ک هه‌ر
ئه‌مه‌نده‌ش به‌ڵکو دووری زه‌وی له‌خۆره‌وه به‌شێوه‌یه‌کی هێنده
ئه‌دازیارانه‌یه ئه‌گه‌ر نزیک تر بوایه زۆر گه‌رم ده‌بو وه ئه‌گه‌ر دوور تر
بوایه زۆر سارد ده‌بوو، به‌هه‌ر دوو باره‌که‌شدا ژیان دیسان مه‌حاڵ ده‌بوو
له‌سه‌ری. جۆره‌ها غاز مان هه‌یه له به‌رگه هه‌وای زه‌ویداوه‌کو نایترۆجن و
ئۆکسجین و کاربۆن ئۆکسایدی دووه‌م، هه‌موشیان به سرو‌شتی مرۆڤ شییاون و له‌ڕێگه‌ی
ئه‌وانه‌وه که‌شێکی وا دروست بووه مرۆڤ ده‌توانێت بژی، ئۆکسجین گرنگ ترین
غازه بۆ مرۆڤ و گیان له‌به‌ران تا پێی بژین، له‌هه‌مان کاتدا ئۆکسجینی ته‌واو
یان پاک ژه‌هراوییه، بۆیه پێ ویستمان به کاربۆن ئۆکسایدی دووه‌م هه‌یه تا
تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بن، وه هه‌روه‌ها پێ ویستمان به نایترۆجین هه‌یه تا له‌ڕێ
یه‌وه زه‌وی بپیتێ. غازێکی ترمان هه‌یه پێی ده‌وترێت سێ گه‌ردیله‌ی
ئۆکسجین(ئۆزۆن)، ئه‌م غازه‌ش تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه و ده‌مان پارێزێت له
تیشک دانه‌وه‌ی خۆر و پاڵفته‌ی ده‌کات به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ سرو‌شتی بونه‌وه‌ری
سه‌رزه‌وی بگونجێت، ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نها ئه‌م غازه نه‌مێنێت ئه‌وا به‌هۆی
ئه‌و تیشکه‌ی له خۆره‌وه ڕاسته‌و خۆ له زه‌وی ده‌دات هه‌موو ژیان له‌ناو
ده‌چێت.
ئاو یه‌کێکی تره له‌و مادانه‌ی که مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده‌کات
چونکه خاوه‌نی جۆره‌ها تایبه‌ت مه‌ندییه، یه‌کێک له‌وانه کاتێک که ده‌ی
به‌ستێت و ده‌بێت به سه‌هۆڵ سه‌ر ئاو ده‌که‌وێت،به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له
ئاودا شتی واهه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر ماده‌یه‌کی تر هه‌مان تاقی کردنه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ بکه‌یت ئه‌وا ژێر ده‌که‌وێت. بیهێنه پێش چاوی خۆت ئه‌گه‌ر به
پێچه‌وانه‌وه بوایه، واته سه‌هۆڵ ژێر بکه‌وتایه وه‌کو ماده‌کانی تر، ئه‌و
کاته ڕوباره‌کان و ده‌ریاکان له‌ژێره‌وه ده‌یان به‌ست له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ره‌وه بیبه‌ستن وه دووباره ژیان مه‌حاڵ ده‌بوو. مرۆڤ ده‌توانێت
جۆره‌ها نمو‌نه بێ نێته‌وه به‌ڵام هه‌مان شت خۆی دووباره ده‌کاته‌وه
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌موو شته‌کانی چوارده‌ورمان له‌سه‌ر ڕێچکه و یاسای
تایبه‌تی خۆیان ده‌ڕۆن و به‌که‌مترین ئه‌ندازه له‌و یاسایانه لاناده‌ن،
ئه‌گه‌ر باسی زینده‌وه‌ران،ڕووه‌ک،هه‌ساره‌کان و هه‌موو شته‌کانی تر بکه‌ین
ده‌بینین هیچیان بێ یه‌ک نایانکرێت و به‌میکانیزمێکی وا دامه‌زراون که
هه‌موویان ته‌واو که‌ری یه‌کن.
که‌واته چۆن لێکدانه‌وه بۆ ئه‌مانه
ده‌که‌ین، ده‌بێت له خۆمان بپرسین که‌ئه‌م هه‌موو میکانیزمه له‌کوێوه
هاتووه؟ ئایا له‌هیچه‌وه هاتووه؟ کاتێک که ئێمه باسی ڕێساکانی گه‌ردوون
ده‌که‌ین هه‌ریه‌کێک له ئێمه گرنگ نیه ئاستی ڕۆشن بیریمان چه‌ندبێت
ده‌توانین به ئاسنی لێی تێبگه‌ین،بۆ نمو‌نه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر مرۆڤێکی سه‌ر
ڕووی زه‌وی بپرسیت، ئایا به‌شێک له‌شتێک که‌متره له‌و شته خۆی؟ یان
به‌شێوه‌یه‌کی تر ئایا لاپه‌ڕه‌یه‌ک له کتێبێک که‌م تره؟ بێگومان ده‌ڵێت
به‌ڵێ، وه ئه‌گه‌ر له هه‌ر که‌سێکی تر بپرسیت به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامت
ده‌داته‌وه ئه‌مه یاسایه‌که که هه‌موو مرۆڤێک له‌سه‌ری کۆکن. یان
ئه‌گه‌ر بپرسین هیچ شتێک شک ده‌به‌یت له هیچه‌وه دروست بێت؟ بێگومان ده‌ڵێن
نه‌خێر شتی وا نییه، هیچ شتێک نیه له خۆیه‌وه دروست بێت.یان ئه‌گه‌ر بپرسین،
ئایا ڕێک و پێکی و یاسا و میکانیزم له بێ سه‌روبه‌ری و ئاژاوه‌وه دروست ده‌بێت؟
بێگمان ده‌ڵێت نه‌خێر، هه‌ر کات یاسا‌و میکانیزم هه‌بوو ئه‌وه له‌لایه‌ن
که‌سێکه‌وه دانراوه. که‌واته هه‌موو مان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکین که مادده
هه‌ر له خۆیه‌وه دروست نابێت به‌ڵکو ده‌بێت دروست که‌رێکی هه‌بێت. وه توانای
دروست که‌ریش له دروست کراوه‌کانییه‌وه ده‌ر ده‌که‌وێت، هه‌تا دروست
کراوه‌کانی جوان و ورد و سه‌ره‌نج ڕاکێش تر بێت زیارتر تواناکانی ده‌رده‌که‌وێت.
وه‌خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا هه‌مان پرسیارمان لێ ده‌کات سه‌باره‌ت
به گه‌ردوون کاتێک ده‌فه‌رمێت: ئایا هه‌موو ئه‌مانه له هیچه‌وه هاتون؟
بۆیه کاتێک که ئه‌م پرسیاره ڕوبه‌ڕوی ئه‌وانه ده‌که‌یته‌وه که بڕوایان
به خوا نییه(په‌نا به خوا) دۆش داده‌مێنن و هیچ وه‌ڵامێکیان لا ده‌ست
ناکه‌وێت، چونکه هه‌موو بنه‌ماکانی لۆژیک و زانست ڕووبه‌ڕوویان
ده‌وه‌ستێته‌وه.
پاشان ئێمه‌ی مسوڵمان پرسیارێکی تر ده‌که‌ین: ئایا ئه‌م
گه‌ردوونه خۆی خۆی دروست کردووه؟ وه‌ڵام: چۆن ده‌توانێت خۆی خۆی دروست کات
ئه‌گه‌ر خۆی له سه‌ره‌تاوه بونی نه‌بو بێت؟ وه ئه‌وشتانه‌شی له
گه‌ردونان وه‌کو ئه‌ستێره‌کان و هه‌وا و بۆشایی هیچیان توانی ئه‌وه‌یان نیه
که له خۆیانه‌وه بجوڵێن و شت دروست بکه‌ن. ئایا ئێمه‌ی مرۆڤ دروست که‌ری ئه‌م
گه‌ردونه پان و به‌رینه‌ین؟ نه‌خێر چونکه ئێمه خۆشمان پێ ویستمان به خالقێک
هه‌یه، که‌واته وه‌ڵامه‌که چیه؟ وه‌ڵامه‌که هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه بێت
که که‌سێک هه‌موو ئه‌م شاتانه‌ی دروست کردووه و به ته‌نیاش کردویه‌تی. به
ته‌نیا کردویه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌نیا نه‌بێت ئه‌وا هه‌موو
شته‌کان خاپور ده‌بون و نه‌ده‌مان.
که‌واته خوشک و برایانی زێده ئازیز
یه‌که‌م شتێک که ئیسلام بانگه‌وازی بۆ ده‌کات یه‌کتا په‌رستییه (ته‌وحید)،
به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووی نییه، چونکه ئێمه تێده‌گه‌ین که خالق نابێت هه‌مان
سیفه‌تی مه‌خلوقی هه‌بێت. خالق ده‌بێت جییاواز بێت له مه‌خلوق. بۆ؟ له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خالق هه‌مان سیفه‌تی مه‌خلوقی هه‌بوایه ئه‌وا خالقیش پێ
ویستی به خالقێکی تر بوو(په‌نا به‌خوا). که واته ئیماکنی نیه هه‌ر ده‌بێت
خالق سیفه‌تی جیاواز بێت له مه‌خلوق، چونکه مه‌خلوق سه‌ره‌تا و کۆتای هه‌یه
به‌ڵام په‌روادگا نه سه‌ره‌تای هه‌یه و نه کۆتایی(اللَّهُ الصَّمَدُ). ئه‌م
گه‌ردونه پێویستی به‌یه‌کێک هه‌یه به‌ڕێوه‌ی به رێت به‌ڵام
په‌روه‌ردگاپێویستی به‌که‌س نییه (الْحَيُّ الْقَيُّومُ) مه. الله ئه‌و
که‌سه‌یه که هه‌موو بونه‌وه‌ر پشتی پێ ده‌بستێت و پێویستی پێیه‌تی به‌ڵام
ئه‌و پێویستی به که‌س نییه.
ئه‌مه لۆژیکێکه که هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن
هه‌ست ده‌توانێت لێی تێبگات وه هیچ دین و ڕێیه‌کی تر خاوه‌نی ئه‌م لۆژیکه
نییه جگه له ئیسلام. ئه‌گه‌ر له هه‌موو دینه‌کانی تر بکۆڵیته‌وه بۆ
نمو‌نه نه‌سرانیه‌ت، یه‌هود،هیندویسم و هه‌مو تێڕوانینه‌کانی تر ئه‌گه‌یته
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی یه‌ک تاپه‌رستییه‌وه (ته‌وحید)
ده‌یڵین زۆر دووره له لۆژیکه‌وه و تێڕوانین و پێناسه‌یه‌کی ئاڵۆسکاوه.
که‌واته خوشک و برایانی ئازیز ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ ئێمه که هه‌ست بکه‌ین
به‌وه‌ی ئێمه ته‌نها ئێمه خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌ین و به‌کاری بێنین
له کاتی بانگه‌وازدا، چونکه ئێمه‌ی مسوڵمان ده‌بێت له‌م خاڵه‌وه ده‌ست
بکه‌ین به بانگه‌واز تا بناغه‌ی یه‌کتا په‌رستی به ته‌واوی بچه‌سپێت. به‌ڵام
هه‌ندێک کات خه‌ڵکانێک داوای به‌ڵگه‌ی زیاترت لێ ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ڕاسته ئێمه
له‌مه تێگه‌یشتین و بڕوامان به خوا هه‌یه، به‌ڵام چۆن بزانی محه‌مه‌د (درودی
خوای لێبێت) له لای خواوه هاتووه؟ بۆ ئه‌م پرسیاره‌ش چه‌نده‌ها بییانوی
نابه‌جێ دێننه‌وه. یان ده‌پرسن: ئایا چۆن بزانین که قورئان که‌لامی خوایه؟
سوپاس بۆ خوا توانایه‌کی داوه به ئێمه‌ی مسوڵمان که بتوانین وه‌ڵامی ڕاست و
دروستیان بده‌ینه‌وه.
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، چونکه خوشک و برایانی ئازیز خوای
گه‌وره سه‌روه‌رییه‌کی داوا به‌و ئازیزه‌مان که به‌ته‌واوی به‌دوری
گرتووه له هه‌مو گومان و دوودڵییه‌ک، وه ژیان نامه و که‌سایه‌تی و چۆنیه‌تی
مامه‌ڵه کردنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆی بۆخۆی به‌ڵگه‌یه‌که که ئه‌و مرۆڤێکی
ئاسایی نه‌بووه و له‌لایه‌ن په‌روه‌رداگریه‌وه نێردراوه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ژیان نامه‌ی ئه‌م ئازیزه‌مان پڕه له‌سه‌روه‌ری ناکرێت هه‌مووی باس
بکه‌ین به‌ڵام چه‌ند نمونه‌یه‌ک دێ نینه‌وه،به‌ڵام پێش ئه‌وه با بیرۆ هۆسمان
بخه‌ینه کار و لؤژیک به‌کار بێنین، بۆنمو‌نه کاتێک که که‌سێک دێت و ده‌ڵێت من
پێغه‌مبه‌رم و له‌لایه‌ن خواوه نێردراوم، لێره‌دا سێ ئه‌گه‌ر په‌یاده‌بێت
له‌وه‌ی که ئایا ڕاست ده‌کات یان نا.
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ری یه‌که‌م ئه‌وه‌یه
له‌وانه‌یه درۆ بکات، وه‌ک: (موسه‌یله‌مه)ی درۆ زن که قه‌بیله‌که‌ی به درۆزن
بانگیان ده‌کرد خۆشیان ده‌یان زانی درۆزنه به‌ڵام دانیان به‌ڕاستیه‌کاندا
نه‌ده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی که چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی دنیاییان ده‌ست که‌وێت یان
(غوڵام ئه‌حمه‌د میرزا)ی که ئیدعای (ئه‌حمه‌دییه‌تی) پێ‌کرد و خه‌ڵکێکی زۆر له
ئه‌مه‌ریکا پێی گومڕا بوون، که واته ئه‌گه‌ری یه‌که‌م پێ ده‌چێت درۆزن
بێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ری دووه‌م ئه‌وه‌یه که له‌وانه‌یه ئه‌م که‌سه خۆی
پێی وابێت له‌لایه‌ن خواوه هه‌ڵبژێردراوه و وه‌حی بۆ دابه‌زیوه، واته
خه‌ڵه‌فاو بێت،وه‌ک (کوڕی سام) که ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد خوای گه‌وره له
ڕێگه‌ی سه‌گێکه‌وه پێی وتووه بچێت ئافره‌تی داوێن پیس بکوژێت، که له‌دوایدا
ده‌ر که‌وت ئه‌م که‌سه شێته و هه‌رچی ده‌یڵێت بێ مانایه و
خه‌ڵه‌فاوه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ری سێیه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه‌ی
بانگه‌وازه‌که ده‌کات ڕاستگۆیه، ته‌نها ئه‌م سێ ئه‌گه‌ره هه‌یه له‌مه
زیاتر نیه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان بکه‌ین (درودی خوای
له‌سه‌ر بێت) و به دوای ئه‌م سێ ئه‌گه‌ره‌دا بگه‌ڕێین زۆر به ئاسانی
وه‌ڵامه‌کانمان ده‌ست ده‌که‌وێت.
وه‌دوژمنانی ئیسلام به تایبه‌تی یه‌هود و
نه‌صاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌وه دووباره
ده‌که‌نه‌وه که پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) ڕاست گۆ نه‌بووه (په‌نا
به‌خوا) ئه‌و شتانه‌ی که وتوو یه‌تی له دیانه‌ته‌کانی تر وه‌ری گرتووه و خۆی
دروستی کرووه (په‌نا به خوا). وه ده‌ڵێن چۆن ده‌بێت 1400 ساڵ له‌مه‌و پێش که
نه زانکۆ هه‌بووه نه فێرگایه‌ک هه‌بووه ئه‌م که‌سه ئه‌م هه‌موو شته‌ی
زانی بێت، دیاره هه‌ر له دیانه‌ته‌کانی تری وه‌ر گرتووه.
که‌سانێکی تر که
خۆیان به مۆدێرن ده‌زانن ده‌ڵێن: نا درۆی نه‌کردووه چونکه کاتێک سه‌یری
ژیاننامه‌ی ده‌که‌یت که‌سایه‌تی یه‌کی درۆزنی نه‌بووه به‌ڵکو به‌س خۆی وای
زانیوه که پێغه‌مبه‌ره به‌ڵام له ڕاستی دا که‌سێکی خه‌ڵه‌فاو بووه
(په‌نا به خوا)
خوشک و برایانی ئازیز با گه‌ڕێینه‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌ری ئازیز
(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)و ته‌نها سێن نمو‌نه له ژیانی وه‌ر بگرین له‌و هه‌موو
نه‌مونه‌یه‌ی که هه‌یه.
یه‌که‌م: نمونه‌ی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه کاتێک خوای
گه‌وره فه‌رمانی دا به پێغه‌مبه‌ری ئازیز (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) تا
خه‌ڵکه‌که کۆبکاته‌وه و بانگه‌وازیان بکات بۆ ئیسلام، پێغه‌مبه‌ری خواش(
درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕاسته و خۆ په‌یمانه‌که‌ی به جێ هێناو چووه سه‌ر
گردی ( صه‌فه) ئه‌مه‌ی بۆیه کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناو عه‌ره‌بی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌دا هه‌رکاتێک که‌سێک بانگه‌وازی شتێکی گرنگی بکردایه ده‌بوایه
بچوایه‌ته ئه‌و شوێنه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی بکردایه
که سوپایه‌ک وا خه‌ریکه ده‌دات به‌سه‌ر مه‌ککه‌دا و ئاگاداری خه‌لکه‌که‌ی
ده‌کرد ئاماده‌ی شه‌ڕبن. پێغه‌مبه‌ری خواش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) چووه سه‌ر
گرده‌که و ده‌ستی کرد به بانگ کردنی خه‌ڵکه‌که و هه‌موو هۆزه‌کان تا له
ده‌وری کۆببنه‌وه، وه پاشان خه‌ڵکه‌که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌وه هاتن و
گوێیان لێ گرت. پێغه‌مبه‌ری خواش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموی: ئه‌ی خه‌ڵکی
مه‌ککه، ئه‌گه‌ر ئێستا من پێتان بڵێم وا سوپایاکه له پشت ئه‌م گرده‌وه‌یه و
به‌ته‌مایه بدات به‌سه‌ر مه‌ککه‌دا، ئایا بڕاوم پێده‌که‌ن؟ خه‌لکه‌که‌ش
وتیان: ئه‌ی محه‌مه‌د ئێمه هیچ کاتێک له ڕاستی که‌مترمان له تۆ نه‌بیستووه،
چۆن ده‌بێت بڕوات پێ نه‌که‌ین. سبحان‌لله خوای گه‌وره ئاوا ئه‌م
پێغه‌مبه‌ره‌ی خۆی ڕێز دار کردووه که دوژمنانی به زمانی خۆیان هاوار ده‌کن تۆ
ڕاستگۆیت و درۆزن نیت، ته‌نانه‌ت ناسناوی ڕاستگۆشیان پێ داب‌و له مه‌ککه‌دا.
پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: من هاتووم ئاگادارتان
بکه‌مه‌وه له سزای خوای په‌روه‌ردگارتان، پاشان فه‌رموی: ئه‌ی مامه‌کانم
ئه‌ی خه‌ڵکی مه‌ککه ئه فاتیمه (که‌کچی پێغه‌مبه‌ری خوابوو) من ناتوانم بتان
پارێزم له خه‌شم و سزای خوای گه‌وره مه‌گه‌ر خۆتان باوه‌ڕ بێنن و له سزای
ئه‌و ڕزگارتان بێت. پاشان (ئه‌بو له‌هه‌ب) هه‌ستا و به‌ده‌نگی به‌رز وتی: ئه‌ی
محه‌مه‌د ده‌ک ده‌موو چاوت له خۆڵ بخشێت، بۆئه‌مه کاتی ئێمه‌ت گرتووه و
کۆمانت کردۆته‌وه؟پاشان دوابه‌دوای ئه‌م ناماقوڵیه‌ی (ئه‌بو جه‌هل) خوای
گه‌وره سوره‌تی المسد ی دابه‌زاند بۆ ڕوو ڕه‌ش کردنی ئه‌بو جه‌هل و ئه‌مثالی
وه بۆ دڵ نه‌وایی پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش(درودی خوای له‌سه‌ر بێت). که‌واته
خۆێنه‌ری زێده ئازیز ئه‌وه بزانه که قوڕه‌یشی ئه‌و سه‌رده‌مه و
موشریکه‌کان به زمانی خۆیان شایه‌تی ئه‌وه‌یان داوه که پێغه‌مبه‌ری ئازیز
(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له ڕاستی زایاتر هیچی تری نه‌وتووه.
چاوه‌ڕوانی به‌شی دووهه‌م بن
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian