عەدنان عوسمان پەرلەمانتاری لیستی گۆڕان رايگەیاند : پرۆژەیەکی چاکسازیم بەدەستەوەیە بۆ پەرلەمانى كوردستان، رەنگە دوای پرۆژە یاسای بودجە پێسکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەم .لە لێدوانەکەیدا وتیشى: ئەم پرۆژەیە بۆ چاکسازی هەمو پەرلەمانە ، هەر لە بیناو شوێنی ئیشکردنەوە تا پەیڕەوی ناوخۆیی و بەڕێخستنی کارەکانى. ناکرێ پەرلەمان کە گرنگترین دەزگایە، بەم شێوەیە کاری بەڕێوە بچێ، لە کاتێکدا لە سەریەتی چاودێری چاکسازی بکات لە دامودەزگاکانی دیکەدا. وتیشى: پەرلەمان زۆر وێرانە لە هەمو رويةکەوە ، زیاتر لە ئەنجومەنی گەڕەکێک دەچێ .
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian