ژیانی ئازیز صلی لله علیه وسلم
نه‌سه‌بی پیرۆزی :
نه‌سه‌بی پیرۆزی
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له به‌ناوبانگترین نه‌سه‌بی عه‌ره‌به ،
ئیمامی موسلیم له واپله‌ى كورِی الاسقه‌عه‌وه ـ خوا لێی رازی بێت ـ
ده‌گێرِێته‌و كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : ( إنَّ اللهَ
اصْطَفَى كِنَانَةَ مِن وَلَدِ إسماعيلَ و اصْطَفَى قُرَيشَاً مِن كنِانةَ و اصطفى
من قريشٍ بَنِي هَاشِمٍ و اصطفاني من بني هاشم) واته: خوای گه‌وره كینانه‌ی له
نێوان كورِو نه‌وه‌كانی ئیسماعیلدا هه‌ڵیژارد ، هۆزی قوره‌یشی له نێوان
به‌ره‌بابی كینانه‌دا هه‌ڵبژارد ، تیره‌ی به‌نی هاشمیشی له نێو قوره‌یشیاندا
هه‌ڵبژارد ، منیشی له ناو به‌نو هاشمییه‌كاندا هه‌ڵبژاردووه ..
نه‌سه‌بی
له خه‌تی باوكیه‌وه :
هه‌موو نه‌سه‌ب زانان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صلى الله علیه وسلم ناوی پیرۆزی محمدی كورِی عبدالله‌ی
كورِی عبد المطلب ی كورِی هاشمی كورِی عه‌بدومه‌نافی كورِی قُێَی كورِی كولابی
كورِی لوئه‌ی كورِی غالبی كورِی فه‌هری كورِی مالیكی كورِی النضرى كورِی كینانه‌ی
كورِی خوزه‌یمه‌ی كورِی مودریكه‌ی كورِی ئیلیاسی كورِی مضَرى كورِی نه‌زاری كورِی
مه‌عدی كورِی عه‌دنانه ..
ئیبنو مه‌سعود ـ خوا لێی رازی بێت ـ ده‌فه‌رموێ :
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم كه نه‌سه‌بی خۆی ده‌فه‌رموو ، كه ده‌گه‌یشته
مه‌عدی كورِی عه‌دنان ده‌وه‌ستاو دوو سێ جار ده‌یفه‌رموو ( كَذَبَ النَّسَّابون )
واته : نه‌سه‌بزانان لێره‌وه هه‌رچی بڵێن درۆ ده‌كه‌ن ..
به‌ڵام هه‌موو
له‌سه‌ر ئه‌وه رێكن كه شه‌جه‌ره‌ی ده‌گاته‌وه سه‌ر سه‌یدنا ئیسماعیلی
كورِی سه‌یدنا ئیبراهیم . سه‌لامی خوایان لێ بێت ..
نه‌سه‌بی له خه‌تی
دایكییه‌وه :
دایكی ناوی : ئامینه‌ی كچی وه‌هه‌بی كورِی عه‌بدومه‌نافی كورِی
زوهره‌ی كورِی كولابی كورِی مورِرِه‌ی كورِی كه‌عبه .. ئیدی شه‌جه‌ره‌ی دایكی
له‌گه‌ڵ شه‌جه‌ره‌ی بابی له كولابدا به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه
له‌دایك
بوونی :
له سه‌حیحی موسلیمدا هاتووه كه له رۆژی دووشه‌ممه‌ی نۆهه‌م یان
دوازده‌هه‌می مانگی ره‌بیعول ئه‌ووه‌لی ساڵی فیل له‌دایك بووه ، ئه‌مه‌ش
كۆرِای زانایانی له‌سه‌ره كه له‌و ساڵه‌و له‌و مانگه‌دا بووه ، چونكه له‌و
ساڵه‌دا بوو كه ئه‌بره‌هه‌ی حه‌به‌شی به له‌شكرێكی زۆره‌وه ـ كه فیلیان
پێ بوو ـ هێرشی هێنا بۆ رماندنی كه‌عبه ، به‌ڵام خوای خاوه‌ن كه‌عبه رێی گرتن و
مانی به فیله‌كان گرت و له ده‌ورو به‌ری شاری مه‌كه وه‌ستاندنی ، هه‌نگاوێك
به‌ره‌و ئه‌وێ نه‌چوون ، خوای گه‌وره ئه‌م روداوه‌ی له قورئاندا له سوره‌تی
( الفیل ) دا تۆمار كردووه ، ئه‌و رۆژه ده‌كاته 20/4/571 ی زایینی .. زۆر ریوایه‌ت
هه‌ن كه باسی شتی نائاساییان كردووه كه كاتی حه‌مل و له‌دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ری نازدار صلى الله علیه وسلم روویداوه‌و خه‌ڵكی ده‌ماو ده‌م
گێرِاویانه‌ته‌وه ..
ناونانی :
عبد المطلبى باپیری ناوی لێنا محمد صلى الله
علیه وسلم ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ناوی تریشی هه‌یه كه له
سیفه‌ته‌كانی خۆیه‌وه وه‌رگیراوه كه پێیانه‌وه مه‌تح ده‌كرێت وه‌كو
ئه‌حمه‌د به مانای ئه‌وی له خه‌ڵكانی تر زیاتر سوپاس ده‌كرێت ، العاقب : ئه‌وی
كۆتا پێغه‌مبه‌روه‌و كۆتایی به نێرراوانی خوا پێ هاتووه ، هه‌روه‌ها :المتوكل
.. به‌ڵام به‌ناوبانگترین ناوی : محمده [ 1 ]
به‌خێو كردنی :
پێغه‌مبه‌ر صلى
الله علیه وسلم به هه‌تیووی له‌دایك بووه ، چونكه ئه‌و كاته‌ی ئه‌م له سكی
دایكی‌دا بووه ، عبدالله‌ی باوكی ـ چوو بوو بۆ ماڵی خزمه‌كانی له به‌نون نه‌ججار
له مه‌دینه ( ئه‌و زه‌مانه مه‌دینه ناوی یپرب بوو) ئه‌و كاته كۆچی دوایی
كردووه‌و هه‌ر له‌وێ له مه‌دینه به گۆرِ سپێرراوه .
كه پێغه‌مبه‌ر صلى
الله علیه وسلم له‌دایك بوو ئافره‌تێك كه ناوی ( حه‌لیمه‌توس سه‌عدییه ) بوو ،
بووه دایه‌نی و وه‌كو عاده‌ت و نه‌ریتی ئه‌و زه‌مانه‌ی عه‌ره‌به‌كان ،
ئه‌ویش ئه‌می برده لای خۆی ، به‌ڵام هه‌ر له ژێر سه‌رپه‌رشتیاری دایكی خۆشی‌دا
بوو ، تا ئه‌و كاته‌ی كه دایكیشی ـ كه له سه‌ردانی ماڵی خزمانی له مه‌دینه
ده‌هاته‌وه ، له ناوچه‌ی (الابَواء) كه وا له نێوان مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا ـ
كۆچی دوایی كرد . ئه‌و كاته ئه‌م ته‌مه‌نی پیرۆزی شه‌ش ساڵان بوو ، ئیدی باپیری
بردیه لای خۆی ، به‌ڵام دوای دوو ساڵان ئه‌میش كۆچی دوایی كرد ! ئیدی ئه‌بو تالیبی
مامی بردیه ماڵی خۆی ..
گه‌شه‌و نه‌ش و نمای :
خوای په‌روه‌ردگار خۆی
سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌ردگارێتی پێغه‌مبه‌ری صلى الله علیه وسلم كردووه ، بۆیه
ئاوا له‌سه‌ر لوتكه‌ی ئه‌ده‌ب و ره‌فتاری به‌رز سره‌وتووه ، خوای گه‌وره
هه‌ر له منداڵییه‌وه پێغه‌مبه‌ری صلى الله علیه وسلم بۆ پێغه‌مبه‌رێتی
سازداوه ، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای مێردمنداڵییه‌وه ره‌وشتی ره‌سه‌ن و
ره‌فتاری په‌سه‌ن بووه پێناسه‌ی محمد صلى الله علیه وسلم ، ئه‌و هه‌ر له
منداڵیه‌وه دوور بوو له هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وتێكی منداڵانه ، دوور بوو له
هه‌ر ره‌فتارێك كه بۆ مرۆڤی گه‌وره ببێته په‌ڵه ، نانی ده‌ستی خۆی ده‌خوارد
، هه‌ر له ده ساڵیه‌وه له‌سه‌ر كه‌سابه‌ت راهات ، له تافی جوانی و لاوێتیدا
ـ به مووچه‌یه‌كی كه‌م ، به چه‌ند قیراتێك كه هه‌ر مه‌سروفی خۆی
ده‌رده‌هێنا ـ بووه شوانكاره‌ی مه‌رِو ماڵاتی خه‌ڵكی مه‌ككه .. تا به
ته‌مه‌نتر ده‌بوو گه‌وره تر ده‌بوو ! تا گه‌وره‌تریش ده‌بوو به‌ناوبانگترو
به‌رِێزتر ده‌بوو ، بۆیه نازناوی راستگۆ‌و ده‌ستپاك ( الصادق الامین ) یان لێ نا
..هه‌رگیز درۆی لێ نه‌بیستراوه ، قه‌ت كه‌س به خیانه‌تێك ، به غه‌درێك ،
تاوانباری نه‌كردووه ، هه‌ر راسپارده‌یه‌كیان لا دا ده‌نا ، به ساغ و
سه‌لامه‌تی وه‌ریان ده‌گرته‌وه .. ئه‌و جاره‌ی كه مامه ئه‌بوتالیبی
له‌گه‌ڵ خۆی بۆ بازرگانی بردی بۆ شام ، له ناوچه‌ی ( بوسرا ) راهیبێكی مه‌سیحی كه
ناوی به‌حیرا بوو دیتی ، به مامه‌كه‌ی ووت : بگه‌رِێوه‌و ئه‌و منداڵه‌ی
ببه‌وه.. له ده‌ست جووله‌كان بیپارێزه كورِه ئه‌م منداڵه كارێكی زۆر
گه‌وره‌ی پێ ده‌سپێررێت ..
پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم به‌شداری هه‌موو
كارێكی خێر‌و چاكه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد ، له‌جه‌نگی (ئه‌لفوججار ) ی نێوان
كینانه‌و قه‌یسی كورِی عیلاندا ـ كه ئه‌و كاتی ته‌مه‌نی پیرۆزی بیست ساڵان بوو ـ
به‌شداری كرد ، له په‌یماننامه‌ی ( الفضول ) دا به‌شداری كرد ، كه
په‌یماننامه‌یه‌ك بوو له ماڵی عبدالله‌ی كورِی جه‌دعان ـ دوای بیست ساڵان
شه‌رِو جه‌نگی نه‌پساوه ـ مۆر كرا ، یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی ئه‌وه بوو كه
هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كانی قوره‌یش له‌سه‌ر ئه‌وه رێك كه‌وتن كه نابێت بهێڵن
كه‌س له مه‌ككه‌دا مه‌زڵوم ببێت ، چ دانیشتووی مه‌ككه بێت ، چ ده‌ره‌كی ، چ
له ئه‌هلی مه‌ككه‌وه زوڵمه‌كه‌ی لێ كرا بێت ، چ له خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی
مه‌ككه‌وه برِیار درا كه هه‌موو له‌گه‌ڵ سته‌م لێكراوه‌كه‌دا ده‌بن تا مافی
خۆی بۆ وه‌رده‌گیرێته‌وه .
له حه‌یسدا ، له كتێبه‌كانی سیره‌دا هاتووه
كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دوای به پێغه‌مبه‌ر بوونی ده‌یفه‌رموو : (
لَقَدْ شَهِدْتُ في دارِ عبدِاللهِ بنِ جَدْعَانَ حِلْفَاً مَا أُحِبُّ أنَّ لي بِهِ
حُمُرُ النِّعَمِ ، ولَو دُعِيتُ بِهِ في الاسلامِ لأجِبْتُ) واته : له ماڵی
عبدالله‌ی كورِی جه‌دعان ئاماده‌ی په‌یمانێك بووم له هه‌رچی جۆر ووشتری نایاب
هه‌یه به‌لامه‌وه چێتره ، حه‌زم ده‌كرد له ئیسلامیشدا داوام لێ بكرایه تا
وه‌ده‌نگیه‌وه بچوومایه
هه‌روه‌ها له كتێبه‌كانی سیره‌دا هاتووه كه
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم كه ته‌مه‌نی پیرۆزی سی و پێنج ساڵان بوو به‌شداری
دروست كردنه‌وه‌ی كه‌عبه‌و دانانه‌وه‌ی به‌رده‌ره‌شی كه‌عبه‌ی كردووه ،
فه‌زڵ و حیكمه‌تی ئه‌و بوو كه نه‌یهێشت شه‌رِو پێكدادان له نێوان تیره‌و
هۆزه‌كانی مه‌ككه‌دا ـ به هۆی دانانه‌وه‌ی به‌رده‌ره‌ش ـ دروست ببێت ، كه
كه‌عبه‌یان ـ دوای لافاوو رمانی ـ دروست كرده‌وه ، كه گه‌یشتنه‌وه ئه‌و
ئاسته‌ی كه ده‌بێ ئیدی به‌رده‌رِه‌ش بخه‌نه‌وه جێی خۆی ، لێیان بووه مشت و
مرِو ناكۆكی ، كه كێ خاوه‌نی ئه‌و فه‌زڵ و پله‌و شه‌ره‌فه‌یه كه
به‌رده‌رِه‌ش تاوداتێ و له جێی خۆی داینێته‌وه ، چونكه هه‌ر یه‌كه‌یان
ده‌یووت من موسته‌حقترم ، تا له كۆتاییدا له‌سه‌ر ئه‌وه پێك هاتن كه سبه‌ی
بێنه‌وه‌و رازی بن به داوه‌ری ئه‌و كه‌سه‌ی كه یه‌كه‌مین كه‌س ـ له غه‌یری
خۆیان ـ دێته كه‌عبه‌وه ، ئه‌و بكه‌نه حه‌كه‌می نێوانیان . ئیدی بۆ سبه‌ی
قه‌ده‌ری خوا وابوو كه یه‌كه‌مین كه‌س هاته كه‌عبه پێغه‌مبه‌ر نازدارمان
بوو صلى الله علیه وسلم ، ئه‌وانیش لێك ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر داوه‌رییه‌كه‌ی
وی ده‌ربرِی ، چونكه هه‌موو وویتان : ئه‌وه پیاوی ئه‌مین و سه‌ررِاست هات !
ئه‌ویش فه‌رمانی دا كه پارچه پۆشاكێكیان راخست و داوای كرد له هۆزه‌كان هه‌ر
یه‌كه‌و لای خۆیه‌وه چمكێكی پۆشاكه‌كه ده‌ست داتێ ، ئینجا ئه‌میش به ده‌ستی
پیرۆزی خۆی به‌رده‌رِه‌شه‌كه‌ی خسته ناو پۆشاكه‌كه‌وه‌و فه‌رمووی بڵندی
كه‌ن ، كه گه‌یاندیانه ئاستی جێی خۆی ئه‌م به‌ده‌ستی پیرۆزی خۆی هه‌ڵی گرت و
له جێی خۆی داینایه‌وه ..
ده‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له
زه‌مانی پێش پێغه‌مبه‌رێتیه‌كه‌یدا له هه‌موو بۆنه خێرخوازیه‌كانی
قه‌ومه‌كه‌یدا به‌شدار ده‌بوو ، له هه‌موو به‌شداریه‌كیدا شاره‌زاییه‌كی دی
زیاد ده‌كرد و سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ خۆی راده‌كێشا .. ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری خۆیان
دواتر له بڵاو بوونه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یدا زۆر بوو ، مه‌گه‌ر نا‌بینیت كه
دوای پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌ی ، كه به خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رموو : ( أرَأيتُمْ لَو
أخْبَرْتُكُمْ أنَّ خَيلَاً وَرَاءَ هذا الوادي تُريدُ أنْ تَغِيرَ عليكُم
أكُنْتُمْ مُصَدِّقِي ؟! قالوا : مَا جَرَّبْنَا عليكَ كَذِبَا أبَدَاً ) واته :
ئه‌رێ ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم : ئه‌وه كۆمه‌ڵێك چه‌كدارو سوارچاك له‌و دیوو ئه‌و
دۆڵه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت هێرشتان بێننه سه‌ر ، به راستگۆم ده‌زانن ؟! ووتیان :
قه‌ت درۆمان لێ نه‌بیستوویت .
ژن هێنانی
كه ناوبانگی به راستگۆ‌و ده‌ستپاك
ده‌رچوو ، خه‌ڵكی هه‌موو به ره‌وشتی ره‌سه‌ن و ره‌فتاری په‌سه‌نه‌وه
ده‌یانناساند ، خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلید ـ خوا لێی رازی بێت ـ كه ئافره‌تێكی
ناسراوو ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی ناو هۆزه‌كه‌ی خۆی بوو ، ناردی به
شوێنی‌دا تا بازرگانی به سامانه‌كه‌یه‌وه بكات ، ئه‌ویش رازی بوو ، ماوه‌یه‌كی
كه‌می برد ، خه‌دیجه دیتی قازانجی چه‌ندین به‌رابه‌ر بووه ، دیتی راسته زۆر
ده‌ستپاكه ، ژیره ، لێزانه ، بۆیه حه‌زی به نزیكی كرد ، بۆ ئه‌مه‌ش كه‌سانی
راسپارد كه مه‌سه‌له‌ی خواستنی ئه‌می بخه‌نه پێش چاو ، داخوا چ ده‌ڵێت ؟! ئه‌و
زه‌مانه خه‌ڵكێكی زۆر هه‌بوون ته‌مه‌ننای خاتوو خه‌دیجه‌یان ده‌كرد ، چونكه
له لایه‌كه‌وه نه‌سه‌ب و تیره‌و هۆزی به‌هێزی له‌پشت بوو ، له لایه‌كی
تریشه‌وه خۆی وه‌كو ئافره‌تێك خاوه‌ن شه‌ره‌ف و پله‌و پایه‌و ناوداریی هه‌بوو
، ئه‌مانه جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ]
مه‌سه‌له‌كه‌ی خسته به‌ر راوێژی مامه‌كانی و پرسی پێ كردن ئه‌وانیش
ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربرِی ، پاشان مامه حه‌مزه‌ی و مامه ئه‌بو تالیب و
پیاوماقوڵانی تیره‌ی موزه‌رِ وه‌كو وه‌فدی داخوازی چوونه لای مامی خه‌دیجه‌و
داخوازییان كرد ، ئه‌بو تالیب له مه‌جلیسه‌كه‌دا هه‌ستاو باسێكی خانه‌واده‌ی
خۆیان و نه‌سه‌بی باوان و جێ و پله‌و ره‌وشت و ره‌فتاری شیرینی محمدی كرد .. ئیدی
خوازراو ماره‌ییه‌كه‌ی دراو پاشان گوێزرایه‌وه ..
ئه‌و كاتی ته‌مه‌نی
پیرۆزی ئه‌م [ صلى الله عليه وسلم ] بیست و پێنج ساڵان بوو خاتوو خه‌دیجه‌ش چل ساڵان
بوو .. به‌ڵام بۆی بووه باشترین هاوده‌م و هاوده‌نگ و هاورازو هاوسه‌ر .. ئیدی به
غیره‌ت و جوامێری ، به سۆز‌و خۆشه‌ویستی ، به بیر‌و ژیری ، به پاره‌و سامانی خۆی
بووه ئه‌و قه‌ڵایه‌ی پیاوی خاوه‌ن په‌یام له سێبه‌ریدا ده‌حه‌وێته‌وه ..
هه‌زاران جار به‌ر ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره كه‌وێت ..
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله
عليه وسلم ] له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌دا وه‌ك دوو هاوسه‌ری نموونه‌یی مانه‌وه‌و خوای
گه‌وره‌ش منداڵی پێ به‌خشین ( هه‌موو منداڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه
وسلم ] له خه‌دیجه‌ن جگه له ئیبراهیمی كورِی ) هه‌ر وا پێكه‌وه مانه‌وه تا
ساڵی ده‌یه‌می پێغه‌مبه‌رێتی ، كه ئیتر خوای گه‌وره خه‌دیجه‌ی برده‌وه
كه‌ناری ره‌حمه‌تی به‌رفراوان و چه‌تری سوكنای ره‌زامه‌ندی خۆی .. ئه‌و ساڵه‌ی
ئه‌و كۆچی دوایی كرد ، هه‌ر هه‌مووی بووه خه‌م و په‌ژاره‌ی جودایی بۆ ئه‌وو بۆ
پشتیوانه به ده‌سه‌ڵاته مه‌عنه‌ویه‌كه‌ی تری : مامه ئه‌بو تالیبی ، كه
ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و ساڵه كۆچی دوایی كرد و موسوڵمانان هه‌ر وا له سه‌ره‌تای
رێوه ، كه‌وتنه تاس و كسپه‌و سوێوه ..
سه‌ره‌تای پێغه‌مبه‌رێتیه‌كه‌ی
:
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كه ده‌یبینی وا قه‌ومه‌كه‌ی له‌و هه‌موو
گومرِاییه‌دان ، عه‌قیده‌یان چه‌وته په‌رستنیان شیركه ، ره‌وشتیان زفته‌و ،
ره‌فتاریان هه‌ر شه‌راب و قوماره‌و ، ئازایه‌تییان هه‌ر بۆ جه‌رده‌یی و شه‌رِی
هۆزگه‌رایی و تۆڵه‌ی تیره‌په‌رستییه ، خه‌می لێ ده‌خواردن ، له‌وه په‌ژاره
دایده‌گرت كه ده‌یبینبی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی شیرازه پساوه : به‌هێز لاواز
هه‌ڵده‌لووشێت ، دادرا شانازی به سه‌روه‌ت و سامان و ره‌چه‌ڵه‌ك و وه‌چه‌وه
ده‌كات ، و نه‌داریش كۆیله ده‌كرێت ! گه‌وره خۆی به شان و باهوو
نه‌سه‌بییه‌وه با ده‌دات و له‌ولاوه‌ش زۆر هۆز له برساندا رۆڵه‌كانی خۆیان
زینده به‌چاڵ ده‌كه‌ن !! ئه‌میان كچی به‌رَێزه‌و ئه‌ویان له‌به‌ر شوره‌یی و
چاوشۆرِی ! زینده‌به‌چاڵی ده‌كات ! ده‌یبنی ئه‌مه كۆمه‌ڵگه نییه ،
زه‌لكاوه ، بۆگه‌نی ئه‌م نزمی و خۆپه‌سه‌ندی و سته‌م و بێ دادیی زۆنگاوه ،
هه‌موو سیفه‌تێكی ماقووڵ و پیاوانه‌ی ره‌سه‌نی ژێر ناوه ، زۆر به دیققه‌ت
نه‌بویتایه جوامێری و سه‌خاوه‌ت و ئازایه‌تی و سه‌ربه‌ستی پیاوماقوڵانت
نه‌ده‌دی !!
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كه ئاهی هه‌ڵ ده‌كێشا
ته‌مه‌ننای شیفای كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كرد ، خۆزگه‌ی ده‌خواست كه خوای گه‌وره
به لوتفی خۆی له‌و بۆگه‌نییه ده‌ریان بهێنێت .. بۆیه زۆرجار له‌م دیمه‌نه
ناقۆڵایانه دوور ده‌كه‌وته‌وه‌و ته‌شریفی ده‌برده جێیه‌كی دوورتر‌و ، تا بۆ
ماوه‌یه‌كیش بێت خۆی گۆشه‌گیر بگرێ له‌و حاڵ و بارودۆخه‌ی له ناخیدا تووشی
خه‌فه‌تی ده‌كرد ، زۆرجار له خه‌ڵوه‌تگایه‌كی كه‌ناردا له‌گه‌ڵ به زه‌ینی
دڵی دابین و هه‌ستی كرِو بیری قووڵ و دیدی دووره‌وه سه‌رنجی ئاسه‌واری
ده‌سه‌ڵاتی خوای كردگاری ده‌دا ، دڵی گه‌وره‌ی هێنده‌ی تر پرِ ده‌بوو له
باوه‌رِو قه‌ناعه‌تی ره‌ها به دانایی و به توانایی په‌روه‌ردگار ، تا رۆژێك
كه ئه‌و له‌و سكونه‌تی ئه‌شكه‌وتی حه‌رِائداو له ده‌ریای قوڵی سه‌رنج و
كۆڵینه‌وه‌ی چل ساڵی خۆیدا بوو ، جوبره‌ئیلی لێ په‌یدا بوو ، فریشته‌ی
په‌یامبه‌ری خوای كردگار ، هاته لای و په‌یامی بۆ هێناو مژده‌ی پێغه‌مبه‌رێتی
پێ دا !!
باشترین و راستترین ریوایه‌تی ئه‌و رۆژو ساته ، حه‌دیسه‌كه‌ی ئیمامی
بوخارییه كه له دایكه عائیشه‌وه ده‌یگێرِێته‌وه ، كه فه‌رموویه‌تی :
یه‌كه‌م دیارده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بینینی
خه‌ونی راست بوو ، هه‌ر خه‌ونێكی ده‌دیت وه‌كو سپێده‌ی به‌یان ده‌هاته دی ، ،
چۆنی له خه‌ونه‌كه‌دا دیبوو ، ئاوا به حه‌قیقه‌تی ده‌یدییه‌وه ، ئینجا
حه‌زی ده‌كرد بچێته ئه‌شكه‌وتی حه‌رِاء كه له چیایه‌كی نزیكی مه‌ككه‌دا
بوو ، رووه‌و رووی كه‌عبه بوو ، ئیدی له‌وێدا چه‌ندین شه‌و بۆ خواپه‌رستی
ده‌مایه‌وه زادو خۆراكی ئه‌و شه‌وو رۆژانه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد ، كه
خۆراكی ته‌واو ده‌بوو ، ده‌هاته‌وه لای خاتوو خه‌دیجه‌ی خێزانی و هی تری ده‌برد
تا ئه‌و ساته‌ی حه‌قی بۆ هات ، واته وه‌حی خوایی ، ئه‌وه بوو جوبره‌ئیل هاته
لای و پێی فه‌رموو : بخوێنه‌ره‌وه ، ده‌یوویست به‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رنجی بۆ
دواتر راكێشێت ، ئه‌میش فه‌رمووی : من خوێنده‌وار نیم ، ئه‌وجا جوبره‌ئیل باوه‌شی
پێدا كردوو توند به سینه‌ی خۆیه‌وه‌ی گوشی و به‌ره‌ڵای كرده‌وه ، پێی
فه‌رمووه‌وه : بخوێنه‌ره‌وه ، ئه‌میش هه‌ر فه‌رموویه‌وه : من خوێنده‌وار
نیم ، تا سێ جاری ئاوا لێ كرد ، ئینجا فه‌رمووی : [ ( اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي
خَلَقَ . خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ . اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ . الَّذِي
عَلَّمَ بِالْقَلَمِ . عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ) العلق ] / 1ـ6 واته
به ناوی ئه‌و خوایه‌ی خۆته‌وه بخوێنه‌ره‌وه كه دروستی كردووه ، ئه‌وی
كه مرۆڤی له خوێنپاره‌یه‌ك دروست كردووه ، به ناوی ئه‌و خوا به‌رِێزه‌وه
بخوێنه‌ره‌وه كه پێنووسی فێر كرد ، كه ئه‌و شتانه‌ی فێری مرۆڤ كرد كه
نه‌یده‌زانی ..
ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم به دڵه كوتێوه
ته‌شریفی هێنایه‌وه ماڵێ ، تا هاته‌وه ژووره‌وه بۆ لای خه‌دیجه‌و فه‌رمووی :
دامپۆشن ، دامپۆشن ، (واته جێم بۆ راخه‌ن تا راكشێم ) ، خێرا جێیان بۆ راخست و دایان
پۆشی ، تا هێدی بووه‌وه ، ئینجا هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ خاتوو خه‌دیجه گێرِایه‌وه ،
ئه‌ویش دڵخۆشی دایه‌وه‌و پێی فه‌رموو : مژده‌ت لێ بێت ، به خوا قه‌سه‌م خوای
گه‌وره پشتت تێ ناكات و ئیهمالت ناكات ، تۆ به ده‌م خزمانه‌وه ده‌چیت ،
راستگۆیت ، كۆڵی هه‌موانت به‌سه‌ر شانه‌وه‌یه ، یارمه‌تی لێقه‌وماوو ئاتاجان
ده‌ده‌یت ، رێزی میوانان ده‌گریت و هاوكاری هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌یت كه تووشی
كوێره‌وه‌رییه‌ك ده‌بێت .. پاشان بردی بۆ لای وه‌ره‌قه‌ی كورِی نه‌وفه‌لی
ئامۆزای ، وه‌ره‌قه له سه‌رده‌می جاهیلییه‌تدا بوو بوو به مه‌سیحی ،
ده‌یزانی ئینجیل بخوێنێته‌وه ، كابرایه‌كی پیر بوو ، چاوه‌كانیشی كوێر بوو بوون
، كه خاتوو خه‌دیجه هه‌واڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری [ صلى الله عليه وسلم ] بۆ
وه‌ره‌قه‌ی ئامۆزای گێرِایه‌وه ، وه‌ره‌قه رووی كرده پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله
عليه وسلم ] و ووتی : ئه‌مه هه‌ر ئه‌و فریشته‌یه كه هاتبوو بۆ لای مو‌سا ، خۆزگه
زه‌مانی گه‌نجێتیم ده‌بوو ، خۆزگه به زیندووی ده‌گه‌یشتمه‌وه ئه‌و
زه‌مانه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆت له شار ده‌رت ده‌په‌رِێنن ! پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله
عليه وسلم ] فه‌رمووی : من ده‌رده‌په‌رِێنن ؟! ووتی : به‌ڵێ تۆ ، چونكه كه‌س ئه‌م
په‌یامه‌ی فریشته‌ی بۆ نه‌هاتووه‌و قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ریان نه‌كردبێت ، هه‌ر
كه‌س ئه‌م وه‌حییه‌ی بۆ بێت قه‌ومه‌كه‌ی دوژمندارێتی ده‌كه‌ن له‌سه‌ری ،
خۆزگه تا ئه‌و زه‌مانه ده‌ژیام و تا ئه‌و كاته‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ت
ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد ، جا ئه‌و كاته زۆر سه‌ررِاستانه پشتم ده‌گریت ..
وه‌ره‌قه‌ی كورِی نه‌وفه‌ل ، دوای سێ ساڵ له‌و كاته كۆچی دوایی كرد و به
موسوڵمانێتی له مه‌ككه دفن كرا ..
سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌ی
:
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] زانی ئیدی ئه‌وا بۆته نێرراوی خوای
گه‌وره ، هه‌ر له یه‌كه‌مین دیداری ئه‌شكه‌وته‌كه ، گوێی لێ بوو جوبره‌ئیل
تا ته‌شریفیشی برد هه‌ر ده‌یفه‌رموو : من جوبره‌ئیلم و تۆش بوویت به نێرراوی خوا
.. ئیدی دواتر سوره‌تی [ ( المدثر ) ] ی بۆ هاته خواره‌وه كه سه‌ره‌تاكه‌ی
ده‌فه‌رموێ : [ ( يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ . قُمْ فَأَنذِرْ ) المدثر / ] 1ـ2 واته :
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی داپۆشیووه ، هه‌سته ئه‌و خه‌ڵكه ئاگادار كه‌وه
..ئیتر تا ماوه‌ی سێ ساڵان به نهێنی خه‌ڵكی بۆ دینه‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كرد ، تا
خوای گه‌وره فه‌رمانی پێدا كه بانگه‌وازه‌كه‌ی ئاشكرا كات ، پێی فه‌رموو : [ (
فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ) الحجر ] /94 واته : ئه‌وی
بۆت هاتووه ئاشكرای كه‌و گوێ مه‌ده موشریكان .. ئه‌ویش به ماڵ و كه‌س و كاره
نزیكه‌كانی خۆی ده‌ستی پێ كرد‌و هه‌موویانی ئاگادار كرده‌وه ، چونكه خوای
گه‌وره له ئایه‌تێكی تردا پێی فه‌رموو : [ ( وَأَنذِرْ عَشِيرَتَكَ
الْأَقْرَبِينَ ) الشعرا‌ء ] /214 واته : خزمه نزیكه‌كانی خۆت ئاگادار كه‌ره‌وه ..
تا ده‌هات به‌رهه‌ڵستكاری زیاتری له گه‌وره‌كانی قورِه‌یشه‌وه بۆ دروست
ده‌بوو ، به تایبه‌تی له مامه ئه‌بو له‌هه‌بی خۆیه‌وه ! به‌ڵام كۆمه‌ڵێك
كه‌س باوه‌رِیان پێی هێناو بوونه شوێن كه‌وتووی گیانی به گیانی ، وه‌كو
خه‌دیجه‌ی خێزانی و ئه‌بوبه‌كری سددیق و عه‌لی كورِی مامه ئه‌بو تالیبی كه
له سایه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا گه‌وره بوو بوو ، هه‌روه‌ها زه‌یدی كورِی
حارپه كه خزمه‌تكاری خۆی بوو ، كه‌سانی تریش ..
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه
وسلم ] شانی له بانگه‌وازی خوای خۆی قایم كرد‌و ، به هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كانی
گه‌یاند ! تا سه‌ره‌نجام له سنووری عه‌ره‌به‌كانیشی برده ده‌ره‌وه‌و
گه‌یاندییه نه‌ته‌وه‌و میلله‌تانی تر .. چونكه په‌یامی ئیسلامه‌تی گشتییه‌و
تا رۆژی دوایی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌مینه ، له هه‌ر كات و شوێنێكدا بژین ..
بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو ، هی هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ قه‌ومێكی تایبه‌ت بوو ،
به‌ڵام چونكه ئیدی په‌یامی دی به دووی په‌یامه‌كه‌ی محمدی پێغه‌مبه‌رو
پێشه‌وادا [ صلى الله عليه وسلم ] نایات ، هه‌ر ده‌بوو ئه‌وه‌ی ئه‌م ببێته جیهانی
و بۆ هه‌موو مرۆڤی سه‌ر زه‌مین بێت ..
موعجیزه‌ی قورئانه‌كه :
موعجیزه :
كارێكی نائاساییه خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی نێرراوانی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات
، كه به هه‌موو مرۆڤی تر ئه‌نجام نادرێت و هه‌موویان ده‌سته‌وسان له‌به‌ر
ده‌میدا ده‌وه‌ستن ، ئه‌مه‌ش پشتگیرییه‌كی خواییه وه‌كو ئه‌وه‌ی بفه‌رموێ : (
ئه‌و نێرراوه‌م راست ده‌كات و پێغه‌مبه‌ری منه‌و هه‌رچی ده‌یڵێت به
ره‌زامه‌ندی منه ) . وه‌كو موعجیزه‌كه‌ی حه‌زره‌تی مو‌سا كه دار عاساكه‌ی
ده‌بووه ئه‌ژدیها ، یان كه ده‌ستی ده‌خسته بن باڵی و ده‌ری ده‌هێنایه‌وه ،
بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ هاتبێت ، سپی ده‌بوو ده‌دره‌وشایه‌وه ، یان وه‌ك
موعجیزه‌كانی حه‌زره‌تی عیسا كه به ئیزنی خوا كوێری زگماك و گه‌رِو گولی چاك
ده‌كرده‌وه‌و مردووی زیندوو ده‌كرده‌وه ، وه‌كو كه خوای گه‌وره له
سوره‌تی ال عمران / 94 و سوره‌تی الشعرا‌ء / 31ـ32 باسی فه‌رمووه ..
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌موو موعجیزه‌یه‌ك كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانه له‌و شتانه‌دا
بووه كه ئه‌و قه‌ومانه پێی به‌ناوبانگ بوون و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوون ،
ده‌بوو موعحیزه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] هه‌ر له‌و مه‌یدانه‌دا
بێت كه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه تێیدا سه‌ركه‌وتوو به‌ناوبانگ بوون ،
كه بریتی بوو له ره‌وانبێژی و زمان پاراوی ، بۆیه قورئانه‌كه بووه
موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ، جگه له‌و موعجیزانه‌ی تر كه
له‌سه‌ر ده‌ستی روویان ده‌داو له كاتی خۆیاندا ده‌بینران . به‌ڵام چونكه
ئیسلام بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ( له هه‌موو كات و شوێنێكیاندا ) هاتووه ، هه‌ر
ده‌بوو موعجیزه‌یه‌كی ژیرییانه‌ی واش بخاته روو كه له رووی هه‌موو
مرۆڤایه‌تیداو هه‌تا هه‌تایه له مه‌یدانی زۆرانبازیدا بێت وبفه‌رموێت:
فه‌روموو وه‌رنه مه‌یدانی رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌م ، ئه‌م موعجیزه‌یه‌ش
قورئانه‌كه‌یه .. بۆیه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌یفه‌رموو : [ ( مَا مِنْ
نَبِيٍّ اِلَّا وَقَدْ اُعْطِيَ مِنْ الاياتِ مَا مِـْثُلُه آمَنَ عَليهِ البَشَُ,
وانِمَّاَ كانَ الذي اُتِيتُهُ وَحْيَاً اَوحَاهُ اللّهُ تَعالى اِلَيَّ فَأرجُو
أنْ أكونَ أكْثَرُهُم تَابِعَاً يومَ القِيامَةِ ) البخاري ومسلم ] واته : هه‌موو
پێغه‌مبه‌رێك چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه (موعجیزه ) ی دراوه‌تێ ، تا ئه‌وه‌ی
خوا حه‌ز بكات له مرۆڤ باوه‌رِی پێ بهێنێت ن منیش ئه‌وه‌ی خوا داویمه‌تێ ، ئه‌و
وه‌حیه‌یه كه بۆی ناردووم ، ئومێدم هه‌یه له رۆژی قیامه‌تدا شوێن كه‌وتووم
له هه‌موویان زیاتر بێت
موعحیزه‌ێتی قورئان :
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه
وسلم ] بۆ هه‌موو عه‌ره‌ب هاته مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانێوه‌و داوای له
هه‌موویان كرد كه ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و نكوڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م
قورئانه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه : فه‌رموون ئێوه‌ش قورئانێكی وا
بهێنن ، یان هه‌ندێك سوره‌تی وا بهێنن ، به‌ڵام هه‌موو ده‌سه‌وسان وه‌ستان ن
ئه‌مه‌ش بووه به‌ڵگه‌یه‌كی رۆشن كه ئه‌و قورئانه له لایه‌ن خوای
گه‌وره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم هاتووه‌و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت
وه‌ك ئه‌و بهێنێت .. هه‌موو عه‌ره‌به كافره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له
رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م قورئانه‌دا ، مات و مه‌لوول و بێ ده‌سه‌ڵات كه‌وتن !
هه‌موو ده‌یانزانی كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] نه‌خوێنده‌واره‌و
مومكین نییه خۆی قورئانێكی ئاوا ره‌وانبێژ بۆ به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وان بهێنێته
مه‌یدان ، ده‌شیانزانی كه‌سی وای لێوه نزیك نییه فێری شتی وای بكات ، فێر بوونیش
كاتی ته‌واوی ده‌وێت ! بۆیه كه هه‌ر ته‌سلیمی نه‌بوون كه‌وتنه درۆ‌و
ده‌له‌سه‌و پاڵانته‌ی بێ سه‌روبه‌ر دژی : [ ( أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ
فَأْتُواْ بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم
مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ . فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُواْ لَكُمْ
فَاعْلَمُواْ أَنَّمَا أُنزِلِ بِعِلْمِ اللّهِ وَأَن لاَّ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ
فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ) هود/ ] 13ـ14 واته : ده‌یانووت : ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی
هه‌ڵبه‌ستراوه ، بڵێ : باشه ئێوه‌ش ـ ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن ـ ده سووره‌تی
وه‌ك ئه‌و هه‌ڵبه‌ستراو بهێنن ، كێش هه‌یه ببێته هاوكارتان ـ جگه له خوا ـ
هاواری ببه‌نه لاو داوای یارمه‌تی لێ بكه‌ن . گه‌ر وه‌ده‌م
بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه نه‌هاتن ، ئه‌وه بزانن كه ئه‌م قورئانه به زانیاری
خوای گه‌وره دابه‌زێنراوه‌ته خوارێ ، بشزانن كه هیچ خوایه‌ك نییه شایانی
په‌رستن بێت جگه له خوای په‌روه‌ردگار ، ده‌ی سا ئێوه موسوڵمانن ؟ یان
ده‌فه‌رموێ : [ ( وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا
فَأْتُواْ بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ ) البقرة ] / 23 واته : ئه‌گه‌ر ئێوه له‌وه‌ی
ئێمه بۆ به‌نده‌كه‌ی خۆمان ناردۆته خواره‌وه ، له گوماندان ، ده‌ی سا
سوره‌تێك وه‌ك ئه‌و بهێنن .. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [ ( قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ
الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَن يَأْتُواْ بِمِثْلِ هَـذَا الْقُرْآنِ لاَ يَأْتُونَ
بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا ) الاسرا‌ء/88 ] واته : بڵێ :
ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو مرۆڤ و په‌ریان ، بۆ ئه‌وه كۆ وه‌بن كه نموونه‌یه‌ك
وه‌ك ئه‌م قورئانه بهێننه‌وه ، ناتوانن وه‌كو ئه‌و بهێنن ، با هه‌ر
هه‌مووشیان پشتیوانی یه‌كتری بن ..
موعجیزه‌ێتیه‌كی قورئان ره‌وانبێژی و
دارِشتنه‌كه‌یه‌تی ، كه هه‌ر هه‌موو عه‌ره‌بی ده‌سه‌وسان خسته كه‌نا ، بێ
گومان غه‌یری عه‌ره‌ب ده‌سه‌وسانتر ده‌كه‌ونه لاوه .. لایه‌نێكی تری
موعجیزه‌ێتیه‌كه‌ی : وورده‌كاری ئه‌حكامه‌كانێتی ن به‌رزی و پارسه‌نگی
ته‌علیماته‌كانێتی ، كه هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆرِانكاریه‌كانی نه‌وه به
نه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیدا پێ هه‌ڵ ده‌گرێت ، له هه‌موو زه‌مانێكدا و بۆ نه‌وه‌ی
مرۆڤایه‌تی هه‌موو ناوچه‌یه‌ك ئارِاسته‌ی گونجاوی خۆی ده‌كات ، ئارِاسته‌كانی
هه‌موو بواره‌كانی ژیانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی ده‌گرنه‌وه ..
لایه‌نێكی تری موعجیزه‌ێتیه‌كه‌ی راستی ئه‌و هه‌واڵانه‌یه كه ده‌رباره‌ی
نادیار ، داوێتی ، له زه‌مانێكدا كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] هیچ
هۆكارێكی زانستیانه‌ی پێشكه‌وتووی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بووه ئه‌مانه‌و
ده‌یان لایه‌نی تری موعجیزه‌ێتی : كه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی زانست‌دا
زیاتر ئه‌مانیش ده‌رده‌كه‌ون .. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ (سَنُرِيهِمْ
آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ
الْحَقُّ ) فصلت/ ] 53 واته : له داهاتوودا به‌رده‌وام نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی
خۆمانیان نیشان ده‌ده‌ین چ ئه‌وانه‌ی له ئاسۆی گه‌ردووندان چ ئه‌وانه‌ی له
ناو خۆیاندان ، تا بۆیان ده‌ركه‌وێت كه خوا هه‌قه .
قورئان هه‌تا دنیا
دنیایه ، هه‌تا مرۆڤ توانای توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌بێت و تا زیاتری لێ
كه‌شف كه‌ن و له‌سه‌ر یبنووسن ، هه‌ر به نفت و نوێیی ده‌مێنێت و وه‌كو حه‌دیس
ده‌فه‌رموێ : بواره‌كانی سه‌رسورِهێنانی قه‌ت ته‌واو نابن
هه‌ڵوێستی
قوره‌یش له بانگه‌وازه‌كه :
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه قورِه‌یش له
به‌رهه‌ڵستی قورئانه‌كه‌و رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌یدا ده‌سه‌وسان كه‌وت ،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دڵنیا بوون له راستگۆیی و ده‌ستپاكی پێغه‌مبه‌ر [ صلى
الله عليه وسلم ] ، كه‌چی هه‌ر سه‌رسه‌ختانه‌و كه‌لله ره‌قانه به‌ره‌نگاری
بوونه‌وه ، هه‌ر به‌غیلی ئه‌وه‌یان پێ ده‌برد كه چۆن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
خوییه ، ئه‌م پله‌و رێزه به نرخه چۆن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندو ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌وان نه‌بوو ! خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌فه‌رموێ : [ (
وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا ) النمل ] /14
واته : له ناخی دڵ وده‌روونیاندا قه‌ناعه‌تییان پێی هه‌بوو ، ده‌یانزانی
پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌و راسته كه‌چی ـ له‌به‌ر زاڵمێتی و لووت به‌رزی خۆیان ـ
هه‌ر نكوڵییان سه‌رزاره‌كی لێ ده‌كرد . یان ده‌فه‌رموێ : [ ( وَقَالُوا لَوْلَا
نُزِّلَ هَذَا الْقُرْآنُ عَلَى رَجُلٍ مِّنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ ) الزخرف ] /31
واته : ئه‌رێ با ئه‌م قورئانه بۆ پیاوماقوڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌م دووشاره
بهاتایه‌ته خواره‌وه .
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌ی قورِه‌یش چه‌ندین
شێوازی له نێوان ته‌ماع به‌ر نان و هه‌رِه‌شه‌و گورِه‌شه‌دا گرته به‌ر ، له
لایه‌كه‌وه گاڵته پێ كردن و جنێودان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان
زیادی ده‌كرد ، له لایه‌كی تریشه‌وه تین و فشاری قورِه‌یش له‌سه‌ر
پێغه‌مبه‌ری به ئارام [ صلى الله عليه وسلم ] زیادی ده‌كرد ، موسوڵمانانی
ده‌روبه‌ریشی موسته‌زعه‌قانه ده‌وه‌ستان و نه‌یانده‌توانی هیچ بكه‌ن !
به‌ڵام خۆگری و دلێری و نه‌به‌زییه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم بۆ
هه‌موویان ده‌بووه زادی یه‌قین و گیانی ووره به‌رزی .. تا ئه‌و زه‌مانه‌ی
هه‌لی كۆچ كردن بۆ حه‌به‌شه ره‌خسا، ئه‌وی كۆچی كرد ، كردی و قورِه‌یش
هه‌رچه‌ندی كرد نه‌یتوانی بیانهێنێته‌وه ! ئه‌وانی تر كه مابوونه‌وه ،
ده‌بوو به دزییه‌وه له ماڵی ئه‌رقه‌می كورِی ئه‌بول ئه‌رِقه‌می مه‌خزومی
كۆببنه‌وه ، ئینجا كه عومه‌ری كورِی خه‌تتاب و حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ر [ صلى
الله عليه وسلم ] موسوڵمان بوو ، پارسه‌نگی هاوكێشه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی راگرت ،
ئینجا ساڵانی توولانی گه‌مارۆدان ده‌ستی پێ كرد ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ]
و یاوه‌رانی سێ ساڵی ره‌به‌ق له شیوو دۆڵه‌كانی ئه‌بو تالیبدا گه‌مارۆ دران ،
له ساڵێكیاندا بوو كه پاڵپشتانی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] وموسوڵمانان
خه‌دیجه خان و ئه‌بو تالیبی مامی ، كۆچی دواییان كرد ، ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر
ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار له‌سه‌ر موسوڵمانان زیادی كرد ، تا پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله
عليه وسلم ] به هیوای لایه‌نگر په‌یدا كردن به بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه رووی
كرده گائف ، هه‌روه‌ها ساڵانه له كاتی حه‌جی عه‌ره‌به‌كاندا بۆ مه‌ككه ،
هه‌وڵی ده‌دا دیاریان له‌گه‌ڵدا بكات و بۆ بانگه‌وازی دینه‌كه‌ی خۆییان بانگ
بكات .. ئاوا تا ماوه‌یه‌كی دوور هه‌ر به‌و ئارامییه‌ی خۆیه‌وه ئه‌م
بانگه‌وازه‌ی له‌و بارودۆخه قورسه‌دا هه‌ر بڵاو ده‌كرده‌وه ، كه‌سی وا
به‌ده‌نگیه‌وه نه‌هاتن ، له‌و ئان و ساتانه‌یدا بوو ، له ئاخرو ئۆخری رۆژانی
پرِ كوێره‌وه‌ری مه‌ككه‌دا بوو ، كه ئه‌وه‌نده‌ی تر خوای گه‌وره رێزی لێنا ،
به‌وه‌ی بانگهێشتی كرد بۆ ئاسمانه‌كان ، بۆ میعراج .. تا نیشانه‌ی گه‌وره‌یی خۆی و
به‌ڵگه‌ی پێغه‌مبه‌رێتی تر‌و رێز‌و پله‌و پایه‌ی لای خۆیی نیشاندا تا ئارامی زیاتر
شه‌حن كاته‌وه‌و تین و ته‌وژمی بداته‌وه به‌رو له هیواو ئامانجی دڵنیاتر بێت .
له‌گه‌رمه‌ی راپه‌رِاندنی پلانی ئه‌م و پیلانی دوژمنانی‌دا ، قورِه‌یش هه‌وڵی
تیرۆر كردنی پێغه‌مبه‌ریاندا ، هه‌وڵیان دا له تاریكی شه‌وو له گه‌رمه‌ی
خه‌ودا به ده‌ستیه‌ك له سوارچاكانی هه‌موو خێڵ و هۆزه‌كانیان بیكوژن ، به‌ڵام
الحمد لله سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌و ساته فه‌رمانی كۆچ كردنی بۆ مه‌دینه
له خوای گه‌وره‌وه بۆ هاتبوو ، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كری سددیقی یارو
یاوه‌ری گیانی به گیانییدا كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌و له‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی
ئیسلامی پێكهێنا. له‌وێ كیانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی بۆ دروست بوو ، ئیتر هه‌ر ده‌بوو
رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌كانی قورِه‌یش به جۆرێكی تر په‌ره بستێنێت ، بۆیه
غه‌زاكان ده‌ستی پێ كرد‌و هه‌شت ساڵیان خایاند تا پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا [ صلى الله
عليه وسلم ] به یارمه‌تی خوای گه‌وره به سه‌ركه‌وتوویی نه‌ك هه‌ر هاته‌وه
شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی مه‌ككه ، به‌ڵكو كردیه مایه‌ی رزگار كردن و دیندار
كردنی هه‌موو نیوه دۆرگه‌ی عه‌ره‌ب .. ئیدی خه‌ڵكی پۆل به پۆل موسوڵمان ده‌بوون
و ده‌هاتنه ریزی ئه‌هلی ئیسلامه‌وه ، تا ئه‌و كاته‌ی ئیتر خوای په‌روه‌ردگار
پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی [ صلى الله عليه وسلم ] دوای حه‌جی ماڵئاوایی و
بیست و سێ ساڵ له گه‌یاندنی ته‌واوی په‌یامه‌كه‌ی خوا ، بۆ خزمه‌ت خۆی
بردیه‌وه‌و كۆچی دوایی پێ كرد ، ته‌مه‌نی پیرۆزی شه‌ست وسێ ساڵه‌ی پرِ ره‌نج و
جیهادی به‌و شێوه‌یه كۆتایی پێ هێنا كه له لاپه‌رِه‌كانی مێژوو تۆماری
كردووه‌و ئێمه‌ش ئێستا ده‌مانه‌وێت كه‌مێكی لێ باس بكه‌ین .
دانوستانی
قورِه‌یش و ئه‌بو تالیب :
قورِه‌یش هه‌رچه‌ندی ده‌كرد ئه‌وه‌ی پێ قبووڵ
نه‌ده‌كرا كه یه‌كێك له پیاوانی لێی هه‌ڵگه‌رِێته‌وه‌و باس له عه‌یب و عاری
خواكانیان بكات و خۆشیان به گه‌لۆرو گه‌مبۆڵ بناسێنێت ! بۆیه هه‌موو
كۆبوونه‌وه‌و ده‌سته‌یه‌ك له پیاوماقوڵانیان هه‌ڵبژارد كه بچنه لای
ئه‌بوتالیبی مامی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و قسه‌و باسی دانوستانی
له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ، به‌و هیوایه‌ی له‌سه‌ر شتێك رێكه‌ون ! چوونه لای و پێیان ووت
: محمدی برازات له‌و بانگه‌وازه‌ی مه‌نع كه .. ئه‌ویش ناردی به شوێن
پێغه‌مبه‌ردا [ صلى الله عليه وسلم ] و داوای لێ كرد ئه‌و داوایه‌ی قورِه‌یش قبووڵ
كات ! به‌ڵام ئه‌و ێلى الله علیه وسلم به توندی خودی عه‌قیده‌كه خۆی و به
عه‌زمی پێغه‌مبه‌رانه و به فه‌رمایشتێكی شیرین وه‌ڵامی مایه‌وه ، پێی
فه‌رموو : [ ( يَا عَمّ وَاَللّهِ لَوْ وَضَعُوا الشّمْسَ فِي يَمِينِي ، وَالْقَمَرَ
فِي يَسَارِي عَلَى أَنْ أَتْرُكَ هَذَا الْأَمْرَ حَتّى يُظْهِرَهُ اللّهُ أَوْ
أَهْلِكَ فِيهِ مَا تَرَكْته ) ] واته : مامه گیان ، به خوا قه‌سه‌م ، گه‌ر خۆرم
بۆ داگرن و بیخه‌نه سه‌ر شانی راستم ، مانگیشم بۆ داگرن و بیخه‌نه سه‌ر شانی
چه‌پم تا واز له‌م دینه بهێنم ، وازی لێ ناهێنم ، تا یان خوای په‌روه‌ردگار سه‌ری
ده‌خات ، یان له رێیدا سه‌رم داده‌نێم ..
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته ره‌سه‌ن
و عه‌قائیدیه‌شدا ، قورِه‌یش هه‌ر له ئه‌بو تالیب هیوابرِاو نه‌بوو ،
ئه‌مجاره‌یان عوماره‌ی كورِی موغیره‌یان ـ كه قۆزترین لاوی مه‌ككه بوو ـ
له‌گه‌ڵ خۆیان هێنایه لای ئه‌بوتالیب و پێیان ووت : ئه‌مه عوماره‌یه ، كه
جوانترین لاوی قورِه‌یشه ، بۆمان هێناویت ، بیكه‌ره كورِی خۆت و برازاكه‌تمان
بده‌رێ ، پیاوێك به پیاوێك .. ئه‌بو تالیب وه‌ڵامی دانه‌وه : ( هه‌ی نه‌فرین له
مامه‌ڵه‌ی وا ، كورِه‌كه‌ی خۆتانم ده‌ده‌نێ بۆتان به خێو كه‌م و منیش
كورِه‌كه‌ی خۆمتان بده‌مێ بیكوژن !! به خوا قه‌سه‌م ئه‌مه هه‌ر نابێ .. )
.
ئینجا كه دانوستانه‌كه‌ی قورِه‌یش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ، هێنده‌ی تر به
خه‌شم و قیندا چوون ، كه‌وتنه‌وه وێزه‌ی موسوڵمانان ، ئه‌شكه‌نجه‌و ناسۆریان
زیاتر كردن ، هه‌ر تیره‌و هۆزێك سزادانی كورِه موسوڵمانه‌كانی خۆی پێ سپێررا !
ده‌بوو هه‌ر تیره‌یه‌ك ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆی كه موسوڵمان بوون ـ به هه‌ر
شێوه‌یه‌ك به كاریگه‌ری ده‌زانێت ـ وا ئه‌شكه‌نجه دات تا له ئیسلام ژێوانیان
ده‌كاته‌وه‌و له پێغه‌مبه‌ریان داده‌برِن ! له‌كلاشه‌وه ئه‌بوبه‌كری سددیق
یه‌ك یه‌ك كۆیله موسوڵمانه‌كانی له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرِییه‌وه‌و ئازادی
ده‌كردنه‌وه ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه زۆرتر خرابوونه ژێر ناسۆری
ئه‌شكه‌نجه‌وه ، وه‌كو بیلالی كورِی ره‌باحی حه‌به‌شی و خه‌ببابی كورِی
ئه‌ره‌تت و سوهه‌یبی رۆمی و عه‌مماری كورِی یاسر‌و خانه‌واده‌كه‌ی ..
به‌ناوبانگترین و دڵرِه‌قترین كه‌سانێكیش كه به‌رپرسی مه‌یدانیی
ئه‌شكه‌نجه‌كه‌یان بوو ئه‌بو جه‌هل ( ئه‌لحه‌كه‌می كورِی هیشام ) و ئه‌بو
له‌هه‌ب ( عه‌بدول عیززا ) و وه‌لیدی كورِی موغیره‌و النچرى كورِی الحارپ و
عوقبه‌ی كورِی ئه‌بو موعه‌یگ بوون ..
كۆچ كردن بۆ حه‌به‌شه :
كه
ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری موسوڵمانان زیادی كرد ، پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ]
نه‌یده‌توانی پارێزگاری‌یان لێ بكات ، رێی پێدان كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه ، پێی
فه‌رموون : حه‌به‌شه پاشایه‌كیان هه‌یه ، كه‌س زوڵمی لای ئه‌و لێ ناكرێت ،
فه‌رمانیشی پێدان كه هه‌ر له‌وێ بمێننه‌وه تا خوای گه‌وره ده‌روویه‌كی
خێرییان لێ ده‌كاته‌وه .. بۆیه دوازده پیاوو چوار ژن بوون چوون ، له‌وانه
عوسمانی كورِی عه‌ففان و خێزانه‌كه‌ی كه روقییه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر بوو ێلى الله
علیه وسلم ، هه‌وه‌رها زوبه‌یری كورِی عه‌ووام و عبدالرحمانی كورِی عه‌وف و
عوسمانی كورِی مڤعون و عبدالله‌ی كورِی مه‌سعوودو ئه‌بو سه‌له‌مه‌ی مێردی ئوم
سه‌له‌مه .. ئه‌مه كه كۆچی یه‌كه‌می موسوڵمانان بوو بۆ حه‌به‌شه ، له
مانگی ره‌جه‌بی ساڵی پێنجه‌می پێغه‌مبه‌رێتیدا بوو .
ئه‌و كاته‌ی ئه‌مان
له حه‌به‌شه بوون ، هه‌واڵیان پێ گه‌یشت كه خه‌ڵكی مه‌ككه موسوڵمان بوون و
قورِه‌یش وازی له ئازاردانی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و موسوڵمانان
هێناوه ! ئه‌مانیش گه‌رِانه‌وه ، كه‌چی كه گه‌یشتنه‌وه مه‌ككه دیتییان
ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورِه‌یش زۆر له‌وسا توندتر بووه ! دوژمنایه‌تی
پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] زۆر له‌وسا سه‌ختتر ده‌كه‌ن ، بۆیه
هه‌ندێكیان دیسان به ناچاری گه‌رِانه‌وه بۆ حه‌به‌شه‌و هه‌ندێكی تریان
كه‌سانی خزم و ناسیاوی خۆیان ده‌سكه‌وت كه داڵده‌یان بدات وبه ئه‌مانی خۆی
بیانباته‌وه بۆ مه‌ككه .
زۆری نه‌برد ئه‌وانه‌ی له حه‌به‌شه
گه‌رِابوونه‌وه زیاتر كه‌وتنه‌وه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئیهانه‌و
كوێره‌وه‌یرییه‌وه ، بۆیه دیسان پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمانی
پێدانه‌وه كه كۆچ بكه‌نه‌وه بۆ حه‌به‌شه ! ئه‌مجاره‌یان هه‌شتاو سێ پیاوو
نۆزده ژن بوون .. كه له حه‌به‌شه بوون ئه‌مجاره بیستیان كه پێغه‌مبه‌ر
ێلى الله علیه وسلم كۆچی كردووه بۆ مه‌دینه ، ئیدی سی‌و سێ پیاوو هه‌شت ژنیان له
حه‌به‌شه‌وه یه‌كسه‌ر كۆچیان كرد بۆ مه‌دینه‌و هه‌ندێكیان فریای غه‌زای
به‌در كه‌وتن .. ئه‌وانی دی كه هه‌ر له حه‌به‌شه مانه‌وه ، هه‌ر وا له‌وێ
بوون تا ساڵی حه‌وته‌می كۆچی كه خه‌یبه‌ر ئازاد كرا ، ئه‌وانیش گه‌رِانه‌وه
مه‌دینه ، جه‌عفه‌ری كورِی ئه‌بو تالیبیشیان له‌گه‌ڵ بوو ،.
قورِه‌یش و
كۆچه‌ره‌كان :
قورِه‌یش كه ده‌یبیست وا موسوڵمانه راكردووه‌كانی
به‌رده‌ستی وا له حه‌به‌شه له ئه‌ماندان و حه‌واوه‌ن ، زۆر نارِه‌حه‌ت
ده‌بوون ، بۆیه عه‌مری كورِی عاس و عه‌بدالله‌ی كورِی ره‌بیعه‌یان به دیاری و
خه‌ڵاتێكی زۆره‌وه نارد بۆ لای نه‌ججاشی ، بۆ حه‌به‌شه ، دیاری و
خه‌ڵاته‌كانیان بۆ به‌تریك و قه‌شه‌كانی ده‌وری نه‌ججاشی بوو ، چوون و داوای
گه‌رِانه‌وه‌ی موسوڵمانه‌كانیان كرده‌وه ، به به‌هانه‌ی ئه‌وه كه به
سه‌لامه‌تی و ئه‌مان ده‌یانگه‌ێننه‌وه ده‌ست خزمه‌كانیان ، به‌ڵام نه‌ججاشی
نه‌یدانه‌وه ، پێی ووتن : جارێ با گوێ له قسه‌ی خۆیان بگرم . كه هێنایانن ،
نه‌ججاشی پرسیاری دینه‌كه‌یانی لێ كردن ، جه‌عفه‌ری كورِی ئه‌بو تالیبیش بۆی
روون كرده‌وه كه چۆن پێش پێغه‌مبه‌رێتی محمد [ صلى الله عليه وسلم ] ئه‌هلی
جاهیلییه‌ت بوون و ئیسلامیان بۆ هاتووه‌و به‌رِاستی رزگاری كردوون ، فه‌رمووی :
ئێمه خه‌ڵكێكی جاهیلییه‌ت بووین ، بتمان ده‌په‌رست ، تۆپیوو مرداره‌وه‌بوومان
ده‌خوارد ، داوێن پیسی و خراپه‌كاری پیشه‌مان بوو ، سیله‌ی روحممان ده‌پسان و
خزمایه‌تیمان له‌به‌رچاو نه‌بوو ، بۆ دراوسێ خراپ بووین .. تا خوای گه‌وره هه‌لا
له نێو خۆمان پێغه‌مبه‌رێكی بۆ هه‌ڵبژاردین ، ره‌چه‌ڵه‌كی باب و باپیرانی
ده‌ناسین ، راستگۆیی و ده‌ستپاكییه‌كه‌یمان لا ئاشكرایه ، ئیدی ئه‌و ته‌شریفی
هێناو ئێمه‌ی بۆ یه‌كخواپه‌رستی بانگ كرد ، فه‌رمانی نوێژی پێ كردین ، ئێمه‌ش به
راستمان زانی و باوه‌رِمان پێی هێنا ، له‌به‌ر ئه‌مه زلهێزه‌كانی
قه‌ومه‌كه‌مان كه‌وتنه ده‌ستدرێژی كردنه سه‌رمان ، وویستیان له
دینه‌كه‌مان پاشگه‌زمان بكه‌نه‌وه ، ، كه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان زیادی كرد
له‌سه‌رمان ، هه‌ڵاتین بۆ ووڵاته‌كه‌ی جه‌نابتان و په‌نای كه‌سی تری غه‌یری
جه‌نابتمان پێ قبووڵ نه‌بوو ، ئومێدیشمان هه‌ر ئه‌وه بوو كه لای جه‌نابتان
زوڵممان لێ نه‌كرێت ، ئینجا چه‌ند ئایه‌تێكی سوره‌تی مه‌ریه‌می بۆ خوێندنه‌وه
.. نه‌ججاشی گریا ، ووتی : ( ئه‌م قسانه‌و ئه‌وه‌ی كه عیسا هێنای هه‌ر له یه‌ك
جێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه ) ! ئینجا هه‌موو دیاری و خه‌ڵاته‌كانیشی
كۆكرده‌وه‌و دایه‌وه به دوو نێرراوه‌كه‌ی قورِه‌یش و پێی ووتن : (
بگه‌رِێنه‌وه ، به خوا قه‌سه‌م هه‌تا هه‌تایه ته‌سلیمتانیان ناكه‌مه‌وه
) ..
موسوڵمان بوونی حه‌مزه‌و عومه‌ر :
دوای ئه‌وه‌ی كۆچه‌ریه‌كانی
حه‌به‌شه مه‌ككه‌یان جێ هێشت و ده‌نگ و باسیان بڵاو بۆوه ، رۆژێك حه‌مزه‌ی
مامی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له راو ده‌گه‌رِایه‌وه ، كچێك هه‌واڵی
دایێ كه ئه‌بو جه‌هل ئه‌مرِۆ ئیهانه‌ی برازاكه‌تی كردووه‌و ئازاری داوه !
ئه‌ویش یه‌كسه‌ر چوو بۆ ئه‌بو جه‌هل ، دیتی وا له ناو تیره‌و خزم و كه‌سه‌كانی
خۆیدایه ، یه‌كسه‌ر هه‌ڵمه‌تی بردێ و به كه‌وانه‌كه‌ی كه له شانی داگرتبوو
، كێشای به ده‌م و چاویدا ، ده‌م و چاوی پرِ كرد له خوێن ، و به‌سه‌ریدا هاواری
كرد : من چوومه‌ته سه‌ر دینه‌كه‌ی و تۆش ده‌وێریت جنێوی پێ بده‌یت ، ده‌ی ئه‌وا
من هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێمه‌وه كه ئه‌و ده‌یفه‌رموێ ، گه‌ر له تواناتدا هه‌ی
لێم ده‌وه !! ئیدی كه ئه‌و موسوڵمان بوو ، قورِه‌یش هه‌ستی كرد كه پێغه‌مبه‌ر [
صلى الله عليه وسلم ] پشتی قایم بوو ، بۆیه وازیان له زۆر شێوه‌ی ئیهانه كردنی
هێنا ..
دوای ئه‌و عومه‌ری كورِی خه‌تتاب موسوڵمان بوو ، ئه‌ویش ئه‌وه بوو
كه رۆژێك خۆی پێچایه‌وه‌و وویستی بچێت پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بكوژێت !
رووی كرده ماڵی فاتیمه‌ی خوشكی ، له ده‌ره‌وه گوێی لێ بوو قورئانیان ده‌خوێند
! خه‌ببابی كورِی ئه‌ره‌تت رۆژانه ده‌چوو فێری ده‌كردن ، هه‌رچه‌ند له
ژووره‌وه لێی دان به‌ڵام كه قورئانه‌كه‌یان بۆ هێناو خوێندییه‌وه ، كه‌وته
ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی گۆرِی ، كه زانی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله
علیه وسلم له ماڵی ئه‌رِقه‌می كورِی ئه‌بول ئه‌رِقه‌می مه‌حزومییه له
گه‌رِه‌كی سه‌فا چوو بۆ خزمه‌تی و ، حه‌مزه‌ش له‌وێ بوو ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله
عليه وسلم ] بانگی كرد بۆ ئیسلام ، ئه‌ویش وه‌ری گرت و الحمد لله موسوڵمان بوو ،
ئیتر هه‌واڵی موسوڵمان بوونی ئه‌میش ـ هه‌ر ئه‌و رۆژه ـ به هه‌موو مه‌ككه‌دا
بڵاو بووه‌وه ! ئینجا هه‌موو ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له ماڵی ئه‌رِقه‌م
كۆبووبوونه‌وه ، هه‌موو به كۆمه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌و روویان كرده كه‌عبه
، تا خوا به ئاشكرا بپه‌رستن !!
تابلۆی ئیعلانه‌كه :
كه نه‌ججاشی
گێرِانه‌وه‌ی موسوڵمانه موهاجیره‌كانی لای خۆی بۆ مه‌ككه ره‌فز كرد ، سه‌رانی
قورِه‌یش هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و په‌یماننامه‌یه‌كی گرنگیان له نێو خۆیاندا مۆر
كرد كه ده‌ڵێ : نابێت كه‌س هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌نی هاشم و به‌نی
عبدالمطلب و به‌نی عه‌بدومه‌نافدا بكات ، نابێت كه‌س هیچیان پێ بفرۆشێت و هیچیان
لێ بكرِێت ، نابێت ژن و ژنخوازییان له‌گه‌ڵدا بكرێت ، نابێت كه‌س هاتوچۆیان بكات تا
محمد ته‌سلیم به قورِه‌یش ده‌كه‌ن . ئینجا بۆ پیرۆز را‌گرتن وزیاتر بایه‌خ پێدانی
په‌یماننامه‌كه ، تابلۆكه‌ییان برد‌و به كه‌عبه‌دا هه‌ڵیان واسی ، ئیتر
هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و سێ به‌ره‌بابه ـ جگه له ئه‌بو له‌هه‌بی مامی ـ
هه‌رچه‌نده هه‌مووشیان موسوڵمان نه‌بوو بوون هه‌موو ـ كه پێغه‌مبه‌ریشیان [
صلى الله عليه وسلم ] له‌گه‌ڵدابوو ـ چوونه دۆڵه‌كانی ئه‌بو تالیبی مامییه‌وه‌و
له‌وێدا ماوه‌ی سێ دانه ساڵی ره‌به‌ق گه‌مارۆ دران ! كه له كۆتایی سێ
ساڵه‌كه‌دا موسوڵمانان زۆریان تین بۆ هات ، زۆر داماوو برسی و رووت و ره‌جاڵ
كه‌وتبوون ، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی به نزیك دۆڵه‌كه‌دا برِۆیشتایه له
دووره‌وه گوێی له گریان وكرِوزانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌ی زارۆك و ژنه‌كانیان
ده‌بوو كه له برساندا ده‌یانناڵاند !!
ئه‌م حاڵه‌ته سه‌خته هه‌ر وا
به‌رده‌وام مایه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌سته‌یه‌ك له سه‌رانی قورِه‌یش و
هاوپه‌یمانانیان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌مارۆدانه‌كه‌یان به دڵ نه‌بوو
، له‌وانه زوهه‌یری كورِی ئه‌بو ئومه‌ییه‌و ئه‌بول بوختری كورِی هیشام
وموتعه‌می كورِی عه‌دی برِیاریاندا برِۆنه كه‌عبه‌و تابلۆكه لێ بكه‌نه‌وه ،
كه چوون دیتیان كرمێكی گچكه هه‌موو تابلۆكه‌ی خواردووه ، ته‌نها ئه‌و
دێرِه‌ی پێوه ماوه كه ده‌ڵێ : ( بِاسْمِكَ اللهُمَّ ) واته خوایه به ناوی
تۆوه ! به‌م كاره جوامێرییه‌ی ئه‌وان گه‌مارۆكه له‌سه‌ر ئه‌و سێ
به‌ره‌بابه‌و له‌سه‌ر موسوڵمانان هه‌ڵگیرا !
كۆچی دوایی ئه‌بو تالیب و
خه‌دیجه :
دوای شی بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكه به شه‌ش مانگ ئه‌بو تالیبی مامی
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كۆچی دوایی كرد ، سێ رۆژ دوای ئه‌ویش خاتوو
خه‌دیجه خانی خێزانی ـ خوا لێی رازی بێت ـ كۆچی دوایی كرد ، به مردنی ئه‌م دوو
پاڵپشته ، ناسۆرو كوێره‌وه‌ری زۆر هاته رێی موسوڵمانان ، ئه‌و هه‌موو ئازار‌و
ژانه‌ی ده‌مێك بوو قورِه‌یش له دڵیدا په‌نگی پێ خواردبۆوه‌و له‌به‌ر ئه‌بو
تالیب نه‌یده‌توانی بیخاته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و موسوڵمانان
، به مردنی ئه‌بو تالیب بواری بۆ كرایه‌وه‌و وه‌ك ئاگرپژێن به‌سه‌ر
موسوڵماناندا به تایبه‌تی به‌سه‌ر موسته‌زعه‌فه‌كانیاندا ته‌قییه‌وه
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] خۆی ده‌یفه‌رموو كه قورِه‌یش ـ تا ئه‌بو
تالیبی مامی له ژیاندا مابوو ـ نه‌یتوانی ئازاری پێ بگه‌ێنێ ..
كۆچی دوایی
ئه‌م دوو پایه پاڵپشته سێ ساڵ پێش هیجره‌ت بوو .
هه‌ڵوێستی قورِه‌یش له
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ]
دوای ئه‌وه‌ی قورِه‌یش پێغه‌مبه‌ری [ صلى
الله عليه وسلم ] به درۆ خسته‌وه ، هه‌وڵێكی زۆری دا كۆڵی له بانگه‌وازه‌كه‌ی
پێ بدات ، بۆ هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته‌شی زۆر په‌ناو پێچی هه‌مه‌جۆری
به‌ره‌نگاری گرته به‌ر ، سه‌رانی كاریگه‌ری له كه‌عبه كۆبوونه‌وه‌و
وه‌فدێكیان نارد بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بۆ قه‌ناعه‌ت پێ
كردنی كه واز له بانگه‌وازه‌كه‌ی بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌و [ صلى الله عليه وسلم ]
هه‌ر ره‌فزی كرد ، ئینجا وه‌فدێكی تریان نارده‌وه خزمه‌تی تا ئه‌مجاره به
پاره رازی كه‌ن ، یان به پله‌و پایه‌یه‌ك یان ئه‌گه‌ر ده‌زانێت نه‌خۆشه با
چاره‌سه‌ری بكه‌ن ! به‌ڵام ئه‌و [ صلى الله عليه وسلم ] هه‌ر لای به‌لای
ئه‌مانه‌دا نه‌كرده‌وه .. ئینجا كه‌وتنه تانه‌و ته‌شه‌ر لێدانی ئاشكرای و
جنێو پێدانی راسته‌وخۆی نێو خه‌ڵكی .. ئینجا گاڵته كردن به‌و وه‌حییه‌ی كه بۆی
دێت ، به‌ڵام ئه‌و صلى الله علیه وسلم هه‌ر گوێی نه‌دانێ وسوور بوو له‌سه‌ر
بانگه‌وازی خۆی .. ئینجا ژن وپیاویان كه‌وتنه په‌لاماردان وئازاردانی جه‌سته‌یی
، ئوم جه‌میلی هاوسه‌ری ئه‌بو جه‌هل به كۆڵ درِكه‌زی ده‌هێناو ده‌یخسته سه‌ر
رێی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ، ئه‌بوجه‌هلی مێردیشی جارێك به تاوێره
به‌رد هه‌وڵی كوشتنی دا ، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و خوای گه‌وره پاراستی .. جارێك
كه له كه‌عبه بوو ، له ساتی سوجده‌دا گه‌لۆره رقنه‌كانی قورِه‌یش چوون
ریخۆڵه و پیسایی ووشترێكی سه‌ربرِاویان هێناو خستیانه سه‌ر شان و ملی پیرۆزی ،
بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌بێت بوێرێت له‌سه‌ری لادا .. جارێكی تریش یه‌كێك له سه‌ره
رقنه‌كانی قورِه‌یش په‌لاماری دا‌و عه‌باكه‌ی وا له قورِگی پیرۆزیدا توند كرد
كه خه‌ریك بوو بخنكێت .. ده‌یان جۆر ئازاری جه‌سته‌یی تری ئاوا . ته‌نانه‌ت جاری
وا هه‌بوو ئه‌و ئازار‌و نارِه‌حه‌تییانه‌ی بۆی ده‌هاته پێش هه‌ر له دراوسێ
نزیكه‌كانی خۆیه‌وه بوون ، به‌ڵام ئه‌و [ صلى الله عليه وسلم ] ـ كه هه‌ر به
ئارام و نه‌فه‌س درێژ بوو ـ درِك وداڵ و پیساییه‌كه‌ی سه‌ر رێی لاده‌بردو له‌وه
زیاتری نه‌ده‌فه‌رموو : ئه‌رێ ئه‌ی تیره‌ی به‌نو عه‌بدومه‌ناف ! ئه‌مه كه‌ی
دراوسێیه‌تییه ؟!
چوونی بۆ طائف :
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] به‌و
ئومێده‌ی هۆزی په‌قیف موسوڵمان ببن ، له‌گه‌ڵ زه‌یدی كورِی حارثه دا ته‌شریفی
برد بۆ تائیف ، له‌وێ له‌گه‌ڵ كورِه‌كانی عه‌مری كورِی عومه‌یردا ( عه‌بدی
یاله‌یل و مه‌سعوود و حه‌بیب ) دا كه به حساب پیاوماقوڵانی ئه‌وێن كۆبووه‌وه‌و
بۆ ئیسلامه‌تی بانگ كردن ، به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك هه‌ر موسوڵمان نه‌بوون ، به‌ڵكو
زۆر بێ ئه‌ده‌بیش بوون به‌رامبه‌ری و زۆر خراپ وه‌ڵامیان دایه‌وه ، هه‌رچی
منداڵ و هه‌رزه‌یان هه‌یه تێ‌یان به‌رداو ناكه‌س به‌چه‌كانی خۆیان بۆ
گاڵته‌جارِی خسته دوو ، ئینجا به هه‌موان به‌رده‌باریان كرد ، ئه‌ویش [ صلى
الله عليه وسلم ] به جه‌سته‌ی پرِ ژان وبه دڵ شكاویه‌وه ته‌شریفی هێنایه‌وه
بۆ مه‌ككه .. له‌وێ بوو كه ئه‌و دوعا به‌ناوبانگه‌ی كرد كه هه‌مووی خواناسی و
خواوویستی و گیانی ووره به‌رزیه ، له رێی ئه‌و تائیفییه كه‌لـله ره‌قانه
بوو كه ده‌ستی پیرۆزی بۆ نزا به‌ره‌و خوای گه‌وره به‌رز كردبۆوه‌و
ده‌یفه‌رموو : [ ( اللهُمَّ إليكَ أشْكو ضَعْفَ قُوَّتِي ، وقِلَّةِ حيلَتِي،
وهَوَاني عَلَى النَّاسِ . يا أرْحَمُ الرَّاحِمينَ إلى مَنْ تَكِلُنِي ؟ إلى
عَدُوٍّ يَتَجَهَّمُنِي أمْ إلَى قَريبٍ مَلَّكْتَهُ أمْري ؟ إنْ لَمْ تَكُنْ
سَاخِطَاً عَلَيَّ فَلا أُبَالي ، غَيرَ أنَّ عَافيتَكَ أوسَعُ لي . أعُوذُ بِنورِ
وَجْهِكَ الكَريمِ الذي أضَاءَتْ لَهُ السَّمَواتُ والأرضُ ، وأشْرَقَتْ لَهُ
الظلماتُ ، وَصَلَحَ عليهِ أمْرُ الدنيا والآخرةِ ، أنْ تَحِلَّ عَلَيَّ غَضَبُكَ ،
أو تَنْزِلَ عَلَيَّ سَخَطُكَ ، وَلَكَ الْعُتْبَى حَتَّى تَرْضَى ، ولا حولَ ولا
قوةَ إلا بِكَ ) [2 ] ]
له سه‌حیحی بوخاری موسلیمدا هاتووه كه جیبریل ـ
سه‌لامی خوای لێ بێت ـ فریشته‌ی به‌رپرسی چیای له‌گه‌ڵدا بوو كه پێغه‌مبه‌ری
صلى الله علیه وسلم بانگ كرد كه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت با ئه‌م ئه‌و دوو چیایه‌ی
ده‌وری مه‌ككه‌یان به‌سه‌ردا وێك بهێنێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و فه‌رموی : [ ( بلْ
ارجو انْ يُخْرِجَ اللهُ مِن اَصْلابِهم مَنْ يَعبدُ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ وَحدَهُ لا
يُشرِكُ بِهِ شَيئاً ) ] واته : نا ، من ئومێدی ئه‌وه‌م هه‌یه له وه‌چه‌و
ره‌چه‌ڵه‌كیان یه‌كێك هه‌ر په‌یدا ببێت خوای گه‌وره به یه‌ك بناسێت و
بیپه‌رستێت و شه‌ریكی بۆ برِیار نه‌دات .
ئه‌مه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه
له‌سه‌ر ئارامگریی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره دڵسۆزه [ صلى الله عليه وسلم ] له‌سه‌ر
ئه‌و پشوو درێژی وگه‌شبینییه‌ی ! بۆیه جێی خۆیه‌تی داعی موسوڵمان وئامۆژگاران
ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرن ..
پاشان پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كه
ته‌شریفی هێنایه‌وه مه‌ككه ، چووه داڵده‌ی موتعه‌می كورِی عه‌دی [ 3 ]
ئه‌مه‌ش به پێی عورفی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌كو په‌ناهێنده‌یی ئه‌م زه‌مانه
بوو ، بۆیه كه‌س نه‌یتوانی قسه‌ی پێ بڵێت ..
ئیسرا‌و میعراج :
له نێو ته‌م
و مژی ئه‌م ناسۆرانه‌دا ، له ژێر تین و ته‌وژمی ئه‌م خه‌م و خه‌فه‌تانه‌دا خوای
په‌روه‌ردگار رێزێكی تایبه‌تی به ( ئیسرا‌و میعراج ) له پێغه‌مبه‌ره
نازداره‌كه‌ی [ صلى الله عليه وسلم ] نا ، تا له‌وه دڵنیای كات كه وه‌ك ته‌كلیفی
گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی لێ كردووه ، پشتیشی ده‌گرێت ، تایه‌قینیی چه‌ندین
ئه‌وه‌نده‌ی تر رۆچێت وله‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی به عه‌زم و جه‌زمتری كات ، تا
له‌سه‌ر ته‌وحیده‌كه‌ی سوورتری كات و فێری كات كه ئه‌وی رێی راست كردنه‌وه‌و
ئیسڵاحی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته به‌ر ده‌بێت به‌جه‌رگ بێت ، پشوو درێژ بێت ، هه‌موو
كه‌ندو كۆسپه‌كانی سه‌ررِێی پێ ئاسان بێت مادام چاوی له هێنانه‌دی ئامانجی
برِیووه ، دیسان تا بۆ شوێن كه‌وتووانی ببێته هێمتو نموونه‌ی خۆگری وكۆڵنه‌دان
و نه‌به‌زین ، تا ئه‌وه به كرده‌وه بسه‌لمێنێت كه هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت
په‌یامی ئه‌م بانگه‌وازه له‌گه‌ڵ ئه‌م و له دوای ئه‌م هه‌ڵگرێت راستگۆ‌و
ئازا‌و بێ باكانه هه‌ڵیگرێت .. دیسان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و گه‌شته ناساییه‌یدا ئه‌و
پێغه‌مبه‌ره راستگۆ‌و پشوودرێژانه ببینێت كه خه‌ڵكی به درۆی ده‌خستنه‌وه‌و
هه‌ر كۆڵیان نه‌داو سه‌ربه‌رزانه‌ش گه‌یشتنه ئامانجی خواوویستییان .. تا
ئه‌میش دڵی به‌و مژده‌یه گه‌ش بێته‌وه كه خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێ :
به كوێرایی چاوی كافره‌كانی مه‌ككه و موشریكانی دنیا بانگه‌وازی دینه‌كه‌ت
سنووری مه‌ككه ده‌برِێت و ئه‌وه‌نده‌ت ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت كه قورِه‌یش
نه‌توانێت نه خۆت نه یاوه‌رانت بچه‌وسێنێته‌وه ..
ئیسراء :
ئیسرا
ووشه‌یه‌كی عه‌ربیه‌ومانای ( گه‌شت به شه‌و ) ه ، مه‌به‌ستیش لێره‌دا
گه‌شته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست بوو [ صلى الله عليه وسلم ] به شه‌و له
مزگه‌وتی حه‌رام ( له كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه له مه‌ككه ) بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا
له شام ، ئه‌مه‌ش ساڵێك یان كه‌مێك زیاتر پێش كۆچی پیرۆزی بوو بۆ مه‌دینه ، خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلَاً مِنْ
الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إلَى الْمَسْجِدِ الْأقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ
لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ) الاسرا‌ء/1 ] واته :
پاك و بێ خه‌وشی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه گه‌شتی شه‌وی به به‌نده‌كه‌ی خۆی له
مزگه‌وتی حه‌رامه‌وه بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد ، ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه هه‌موو
ده‌وروبه‌ریمان به‌فه‌رِو به‌ره‌كه‌ت كردبوو ، تا هه‌ندێك له نیشانه‌و
به‌ڵگه‌كانی خۆمانی نیشان ده‌ین ، خوای گه‌وره بیسه‌رو بینه‌ره
ناشێت
كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیریی ده‌رك به ئه‌نجامدانی ئیسرا ناكات ئینكاری بكات ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شتێكی ئاوا دوور‌و درێژی له مه‌ككه‌وه بۆ قودس به ته‌نها
شه‌وێك ، به شتێكی ئیستیعاب نه‌كراوو مه‌حاڵ ده‌بینێت ، ئینكاری بكات ، چونكه
ئه‌وی كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌و رێسا گه‌ردوونیه‌كه‌ی بۆ گۆرِیووه خوای
گه‌وره‌یه كه كردگاری گه‌ردوون وخاوه‌نی رێساكانی به‌رِێوه‌بردنێتی . خوای
گه‌وره ـ كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌شكێت ـ هه‌ر ئه‌و
ئه‌م كاره‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی [ صلى الله عليه وسلم ] ئه‌نجامداوه ..
ئیسرا به گیان و جه‌سته بوو ، نه‌ك هه‌ر به گیان ، واته له خه‌ودا
نه‌بووه ، به‌ڵكو به حه‌قیقی به رۆح و لاشه ئه‌نجامدراوه ، ئه‌گه‌ر
وانه‌بوایه كافره‌كانی قورِه‌یش ئاوا سه‌خت ئینكارییان نه‌ده‌كرد ، گه‌ر
بیفه‌رموایه : من ئه‌مشه‌و له خه‌ونمدا گه‌شتم بۆ قودس كرد‌و له‌وێوه بۆ
ئاسمانه‌كان به‌رز كرامه‌وه ، هیچی مایه‌ی ئینكاری تێدا نه‌ده‌بوو ، چونكه
خه‌ون بینین دیارده‌یه‌كه به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا دێت و خه‌ڵكیش له
خه‌ونه‌كانیاندا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بینن ، كه‌سیش ئینكاری خه‌ونی كه‌سی
تر ناكات ، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( وَمَا جَعَلْنَا الرُّؤْيَا
الَّتِي أَرَيْنَاكَ إلاَّ فِتْنَةً لِلنَّاسِ ) الاسرا ] ء/60 واته ئه‌و خه‌ونه‌ی
كه نیشانماندایت هه‌ر بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی بوو [ 4 ] ..
حه‌دیس
له هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی سه‌حیحدا هاتووه كه ئیسراكه‌ی به سواری بۆراق بووه
، فریشته‌ش هاورِێی پێغه‌مبه‌ر بوون هه‌ر له مه‌ككه‌وه تا مزگه‌وتی ئه‌قسای
قودس ، له‌وێ خوای گه‌وره هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی بۆ كۆكرده‌وه‌و به
ره‌زامه‌ندی هه‌موویان پێش نوێژی بۆ كردن .. كه بۆ سبه‌ینێ پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله
عليه وسلم ] باسی روداوه‌كه‌ی بۆ قورِه‌یش گێرِایه‌وه ، لێی پشت په‌ل كه‌وتن و
ئینكاریان كرد‌و هه‌واڵه‌كه‌یان به ناو خه‌ڵكیدا ته‌شه‌نه پێدا تا ئه‌وی
باوه‌رِی هێناوه بیخه‌نه سه‌ر گومان و خه‌ڵكه‌كه‌ی تریش له دینه‌كه دوور
خه‌نه‌وه ، له‌و رۆژه‌دا بوو كه قورِه‌یش چوونه لای ئه‌بو به‌كری سددیق ـ
خوا لێی رازی بێت ـ و به ته‌وسه‌وه پێیان ووت : هاورِێكه‌ت پاڵانته‌ی ئه‌وه لێ
ده‌دات كه ئه‌مشه‌و چۆته قودس و له‌وێشه‌وه بۆ ئاسمان ، ئه‌ویش فه‌رمووی :
ئه‌گه‌ر ئه‌و وای فه‌رموو بێت ، راست ده‌كات ، بۆیه له‌و رۆژه‌وه له‌به‌ر
ئه‌وباوه‌رِه پته‌ووی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] نازناوی (سددیق :
راستگۆوان )ی پێ به‌خشی ..
میعراج :
میعراج گه‌شته ئاسمانیه‌كه‌ی
پێغه‌مبه‌ری نازداره [ صلى الله عليه وسلم ] له سه‌ر زه‌ویه‌وه بۆ
ئاسمانه‌كان تا گه‌یشتنی به‌و شوێنه‌ی كه پێی ده‌وترێت سیدره‌تول مونته‌ها ..
له حه‌دیسی سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه
وسلم ] له ئاسمانه‌كاندا پێغه‌مبه‌ره‌كانی ده‌بینی و دیداری له‌گه‌ڵیاندا
ده‌كردن ، هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا بوو كه پێنج نوێژ ـ به پاداشتی په‌نجا نوێژ ـ
له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی فه‌رز كرا ..
میعراجیش به حه‌دیسی سه‌حیح
سه‌لمێنراوه‌و قابیلی ئینكار كردن نییه ، ئه‌وی فه‌رمانی به‌م كاره كردووه‌و
ئه‌نجامی داوه خوای په‌روه‌ردگاره هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك زانا ئه‌و
ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی النجمیان كردووه به به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌م روداوه
، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى . عِنْدَ
سِدْرَةُ الْمُنْتَهَى . عِنْدَهَا جَنَّةُ الْمَأوَى ) النجم ] /13 ـ 15 واته :
جوبره‌ئیل جارێكی تریش پێغه‌مبه‌ری له سیدره‌تول مونته‌هاوه بینییه‌وه ،
له‌وێ كه به‌هه‌شتی مه‌ئوای لێیه ، له‌وێ به‌ڵگه‌و نیشانه گه‌وره‌كانی
خوای خۆی دی .
له وه‌رگرتنی باسه‌كانی ئیسرا‌و میعراجدا ، هه‌ر ئه‌وه‌نده
ده‌توانین به راست بزانین كه به‌سه‌نه‌دی راسته‌وه گێرِراونه‌ته‌وه ،
ئه‌مما ئه‌وی سه‌نه‌ده‌كه‌ی وا نییه ، ناچار نین هه‌ر وه‌ری بگرین ..
بانگهێشتی هۆزه‌كان :
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] هه‌موو ساڵێكی ـ
كاتی حه‌ج كردن ـ ده‌چووه لای وه‌فدی حاجیه‌كان و سه‌ردانی خێوه‌تگاكانیانی
ده‌كردو قسه‌ی بۆ ده‌كردن و بانگهێشتی ئیسلامه‌تی ده‌كردن ، هه‌روه‌ها
به‌رده‌وام ده‌چووه شوێنی قه‌ره‌باڵخی وكۆرِو كۆمه‌ڵه‌كانیان له بازارِی
عوكازو مه‌جنه‌و زیلمه‌جازو ئه‌وانه ، به خه‌ڵكی ده‌فه‌رموو : ( خه‌ڵكینه ،
بڵێن لا اله الا الله ، ئاسووده ده‌بن ، بیڵێن با هه‌موو عه‌ره‌بتان بێته
به‌رده‌ست ) به‌ڵام قورِه‌یش نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی نه‌بوو ، به‌ڵكو پێ به پێ وشوێن
به شوێن به دوویدا ده‌رِۆیشتن وله هه‌موو كۆرِو كۆمه‌ڵێكدا به‌درۆیان
ده‌خسته‌وه و به خه‌ڵكیان ده‌ووت : گوێی لێ مه‌گرن ، ئه‌مه له دینی باب و
باپیرانی خۆی هه‌ڵگه‌رِاوه‌ته‌وه .. چونكه قورِه‌یش ناودارو ده‌سه‌ڵاتدار
بوو ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی زۆر بوو ، بۆیه كه‌سی وا به‌ده‌م
بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه [ صلى الله عليه وسلم ] نه‌ده‌هات ! به‌ڵام
ئه‌و سووده‌ی بوو كه سه‌رنجی هه‌موو عه‌ره‌بی بۆ بانگه‌وازه‌كه را كێشا‌و باس
و خواسی دینی نوێ كه‌وته دیوه‌خانی هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كانه‌وه
..
به‌یعه‌تی عه‌قه‌به :
ئه‌وس و خه‌زره‌ج ، كه دوو هۆزی گه‌وره‌ی
عه‌ربی مه‌دینه بوون ، زۆر جاریان له جوله‌كه‌كانی دراوسێیانه‌وه ده‌بیست
كه كاتی ئه‌وه هاتووه پێغه‌مبه‌رێك بێته دنیاوه ، جا ئه‌وسا جوله‌كه‌كان
باوه‌رِی پێ دێنن و به هاوكاری ئه‌و به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌وس و خه‌زره‌جه‌دا زاڵ
ده‌بن !
كه ئه‌وس و خه‌رزره‌ج ـ وه‌كو عه‌ره‌به‌كانی تر ـ چوونه مه‌ككه
بۆ حه‌ج به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم گه‌یشتن ، كه بینیان وا
خه‌ڵكی بانگهێشت ده‌كات بۆ ئیسلام ، ئه‌وه‌یان هاته‌وه یاد كه جوله‌كه‌كان
ده‌یانووت كه پێغه‌مبه‌رێك به‌م زووانه دێته دنیاوه ، بۆیه پێیان چاك بوو
پێش ئه‌وان باوه‌رِی پێ بهێنن ، ئه‌و ساڵه گه‌رِانه‌وه به‌ڵام بیر‌و هۆشیان
هه‌ر لای ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نوێیه بوو ، تا ساڵی داهاتوو بۆ حه‌جی ساڵی نوێ
هاتنه‌وه.
ئه‌مجاره كه هاتنه‌وه ، شه‌ش كه‌س له هۆزی خه‌زره‌ج به
خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] گه‌یشتن كه دوانیان ـ ئه‌سعه‌دی كورِی
زوراره و جابری كورِی عبدالله ـ له سه‌رداره ناوداره‌كانیان بوون و موسوڵمان
بوون ، كه گه‌رِاشنه‌وه مه‌دینه كه‌وتنه بڵاو كردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی دینی
نوێ و ماڵ نه‌ما ئیسلامه‌تی نه‌گه‌ێننێ !
بۆ ساڵی دواتر هه‌ر له هۆزی
خه‌زره‌ج وه‌فدێكی تر كه دوازده پیاوو ئافره‌تێك بوون هاتنه خزمه‌ت
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ، موسوڵمان بوون وله‌سه‌ر گوێرِایه‌ڵی وملكه‌چی
وسامان به‌خشین وفه‌رمان كردن به چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی كردن له خراپه
وته‌نازوول نه‌كردن له دینه‌كه ونه‌ترسان له لۆمه‌ی لۆمه‌كاران وسوور بوون
له‌سه‌ر سه‌رخستنی ئیسلام وله‌خۆ گرتنی خۆی وبانگه‌وازه‌كه‌ی ـ ئه‌گه‌ر كۆچ
كات بۆ لایان ـ به‌یعه‌تیان به پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا ێلى الله علیه وسلم دا ..
ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌یعه‌ته‌یه كه به به‌یعه‌تی یه‌كه‌می عه‌قه‌به
ناسراوه ، كه له ساڵی دووی پێغه‌مبه‌رێتیدا بوو ..
به‌یعه‌تدارانی
خه‌زره‌ج گه‌رِانه‌وه بۆ مه‌دینه ، پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ]
عه‌مری كورِی ئومم وكه‌لسوم وموسعه‌بی كورِی عومه‌یری له گه‌ڵدا ناردن ، تا
ئه‌و كه‌سانه‌ی موسوڵمان ده‌بن ، ئه‌مان فێری قورئانیان بكه‌ن و دینه‌كه‌یان تێ
بگه‌ێنن ، خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م دوو یاوه‌ره به‌رِێزه موسوڵمان
بوون ..
پاشان موسعه‌ب ته‌شریفی هێنایه‌وه بۆ مه‌ككه ، قه‌ده‌ر وا بوو كه
ئه‌و ساڵه خه‌ڵكانێكی ئێجگار زۆر له موسوڵمان و كافر هاتبوون بۆ حه‌ج بۆ
مه‌ككه ، كه شه‌وی عه‌قه‌به هاته‌وه ، پێغه‌مبه‌ر به شێوه‌یه‌كی
په‌نهان چاوی كه‌وت به وه‌فدی مه‌دینه كه حه‌فتا پیاوو و دوو ئافره‌ت بوون ،
(ئافره‌ته‌كان ئوم عوماره نه‌سیبه‌ی كچی كه‌عب وئه‌سمائی كچی عه‌مری كورِی
عه‌دی بوو ) ، ئه‌مانه هه‌موویان به‌یعه‌تیان له‌سه‌ر سه‌رخستن و پشتگیری
پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم به پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا [ صلى الله عليه وسلم ] دا
، یه‌كه‌م كه‌س كه به‌یعه‌تی دایێ به‌رائی كورِی مه‌عروور بوو ، عه‌بباسی مامی
پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو شاهیدێك بێت له‌سه‌ریان ،
ئاماده‌ی به‌یعه‌ته‌كه بوو ، ئه‌مه‌ی به‌یعه‌تی دووه‌می عه‌قه‌به ، ئینجا
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] دوازده كه‌سی لێ كردن به نه‌قیب ( سه‌ركرده‌و
ده‌مرِاستیان ) كه نۆ كه‌سیان له خه‌زره‌ج بوون ..
ئه‌م به‌یعه‌ته
گه‌وره‌ترین وگرنگترین به‌یعه‌ت بوو ، موشریكانی هێنایه له‌رزه ، چونكه
هه‌موو سه‌رانی ئه‌وانیش كه‌وتنه بڵاو كردنه‌وه‌ی جاسوسانی خۆیان تا بزانن
ئه‌هلی به‌یعه‌ته‌كه كێن ، چونكه هه‌ستیان به‌وه كرد كه ئه‌مه هێزو
پێزێكی چوندێنی وچۆنێتی داوه‌ته پێغه‌مبه‌رو [ صلى الله عليه وسلم ] دینه
نوێكه‌ی ، ئه‌مه سه‌ره‌تای پێكه‌وه‌نانی هێزو ده‌سه‌ڵاته ، كه ده‌بێ
قورِه‌یش هه‌ر له ئێستاوه حسابی بۆ بكات ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و
پێغه‌مبه‌ریش ێلى الله علیه وسلم كۆچ كات بۆ لایان .
ئا له‌م كاته‌دا كه
قورِه‌یش پلانی به‌ره‌نگاری سه‌ختتری بۆ ئه‌م هێزه به گه‌شه‌و نه‌شونمایه
داده‌رِشت ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] رێی به كۆمه‌ڵێك له
موسوڵمانه‌كان دا كه كۆچ بكه‌ن بۆ مه‌دینه ! ئه‌وانیش خێرا ده‌سته ده‌سته‌و
تاك تاك له مه‌ككه چوونه ده‌ره‌وه‌و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی سووك بوایه
له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌بردو ئه‌وی هه‌ڵیش نه‌ده‌گیرا به‌جێیان ده‌هێشت ، قورِه‌یش
كه پێی زانی هه‌رچی هێزو پلانی هه‌بوو خستیه كار تا نه‌هێڵێت ئه‌م كۆچ كردنه
بكرێت ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی توانی كگه رێ له موسته‌زعه‌ف و بێ
ده‌سه‌ڵات و بێ كه‌سه‌كان بگرێت ! پێغه‌مبه‌ریش له مه‌ككه مایه‌وه‌و ئه‌ویش
خۆی ئاماده‌ی ده‌كردو چاوه‌رِوانی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد كه فه‌رمانی
كۆچ كردنی پێ بفه‌رموێ ..
پیلانه فاشیله‌كه‌ی قورِه‌یش
قورِه‌یش
زۆری ترس له كۆچ كردنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم لێ نیشت ، چونكه بۆی
ئاشكرا بوو كه لایه‌نگری به‌هێزو پشتیوانانێكی زۆری بۆ دروست بوو ، بۆیه خێرا
هه‌موو سه‌رانیان له داروننه‌دوه ـ بۆ راوێژ‌و ئاڵوگۆرِی رایان ـ كۆبوونه‌وه ،
یه‌كیان ده‌یووت : با زیندانی كه‌ین و به زنجیری ئاسن بیبه‌ستینه‌وه و ده‌رگای
له‌سه‌ر داخه‌ین ، تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مرێت ، یه‌كی تریان ده‌یووت : با خۆمان له
شار ده‌ری كه‌ین ، یا با لێی گه‌رِێین خۆی بۆ كوێ ده‌چێت با بچێت ، ئه‌بو جه‌هلیش
حه‌كه‌می كورِی هیشام ووتی : با له هه‌ر تیره‌و هۆزێك گه‌نجێكی به خۆ‌و پته‌و
وه‌رگرین وهه‌ر یه‌كه‌یان شمشێرێكی برِنده‌یان بده‌ینێ و كاتێكی دیاری كراویان
پێ راسپێرین ، تا هه‌موویان پێكه‌وه هه‌ڵمه‌تێك بكه‌نه سه‌ر محمد‌و هه‌ر
یه‌كه شمشێرێكی لێدا ، ئیدی كه كوژرا خوێنه‌كه‌ی له ناو هه‌موو تیره‌و
هۆزه‌كاندا وون ده‌بێت ، ئه‌و كاته به‌نو مه‌نافی كه‌س و كاری چ تیره‌یه‌ك
تاوانبار كه‌ن ؟! خوێنی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی چ هۆزێك ؟! به‌م شێوه‌یه ناچار ده‌بن
خوێنه‌كه‌ی وه‌رگرن نه‌ك تۆڵه‌ی بكه‌نه‌وه ، ئه‌وكاته هه‌موومان
خوێنه‌كه‌یان ده‌ده‌ینێ ، ده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م رایه با كۆ بین ، رێكه‌وتن
وشه‌وێكیشیان بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌یان دیاری كرد به‌ڵام خوای گه‌وره
پێغه‌مبه‌ری ئازیزی ێلى الله علیه وسلم لێ ئاگادار كرده‌وه‌و فه‌رمانی دایێ كه
ئه‌و شه‌وه له ماڵی خۆیان نه‌مێنێته‌وه .. له باسی ئه‌م پلانه‌دایه كه
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( وَإذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذينَ كَفَرُوا
لِيُثْبِتُوكَ أو يَقْتُلُوكَ أو يُخْرِجُوكَ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُونَ اللهُ
واللهُ خَيْرُ المْاَكِرِينَ ) ] الانفال / 30 واته : كافره‌كان كه‌وتنه پلان دانان
دژت ، به‌وه‌ی كه به‌ندت كه‌ن ، یان بتكوژن ، یان له شار ده‌رت كه‌ن ، ئه‌وان
پلان داده‌نێن ، خوای گه‌وره‌ش پلانه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ، خوا
چاكترین به‌رهه‌ڵستكاریانه ..
--------------------------------------------------------------------------------
[ 1 ] سه‌یر ئه‌وه‌یه
كه تا ئێستاش له هه‌ر هه‌موو جیهاندا ناوی محمد یه‌كه‌مین ناوه ، له ساڵی
1999دا له به‌ریتانیا ناوی محمد یه‌كه‌مین ناوی تۆماركراوی ووڵات بوو !! ئاخر
ئائه‌مه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ( ورفعنا لك ژكرك ) والحمد لله .. ( و
)
[ 2 ] واته : ( ئه‌ی په‌روه‌ردگار شكاتی لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و فێڵ نه‌زانی
و سووكیم له لای خه‌ڵكان ، ته‌نها له لای تۆ ده‌كه‌م ، كه به‌به‌زه‌ییترینی
هه‌موو خاوه‌ن به‌زییه‌كانی ، تۆ خاوه‌نی چه‌وساوه‌كانی و خاوه‌نی منی ، بۆ لای
كێم ده‌نێریت ؟! بۆ لای دو‌ژمنێك كه رووم لێ گرژ ده‌كات ، یان بۆ لای دو‌ژمنێك كه
كاری منت خستۆته ژێر ده‌ستی ، ئه‌گه‌ر جه‌نابت له من توورِه نه‌بووبیت من
هه‌ر باكم نییه ، به‌ڵام سه‌لامه‌تی جه‌نابت چاكتره ، په‌نا به‌و نووره‌ی
رووت ده‌گرم كه هه‌رچی تاریكی هه‌یه له به‌رامبه‌ریدا روناك بۆته‌وه ،
ئه‌و نووره‌ی كه كاروباری دنیا‌و رۆژی دوایی پێ چاكراوه ، من خه‌می ئه‌وه‌مه
جه‌نابت رقت لێم هه‌ستێت ، ده‌نا گله‌ییت جێی خۆیه‌تی تا رازی ده‌بێت ، من هیچ
جۆره توانا‌و هێزێكم نییه ئیللا ئه‌وه نه‌بێت كه به تۆ هه‌مه ) ئه‌م
حه‌دیسه هه‌رچه‌نده سه‌نه‌ده‌كه‌شی زه‌عیفه به‌ڵام به‌رده‌وام
سیره‌وانان هێناویانه‌ته‌وه .( برِوانه كتێبی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا له
قورئان و سوننه‌تدا / نوسینی مامۆستا محمد ملا فائق الشهرزوری ب1/193 ) ئه‌و زیاتر له
سه‌نه‌ده‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانه كه له هه‌ردوو سه‌حیحی
بوخاری و موسلیمدا حه‌دیسی تر هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم له
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه داك عائیشه‌خان لێی پرسی : ئایا ناخۆشترین رۆژت
كامه بوو ؟ ئاماژه‌ی به‌م روداوه‌ی به‌نی سه‌قیف كرد .. ( و )
[ 3 ] له هه‌موو
زه‌مانێكدا ئه‌م داڵده دانه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌یه ، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه پیاوماقوڵ و ده‌سه‌ڵاتدارێك ئیعلان ده‌كات كه فڵان كه‌سی خسته
ژێر سه‌رپه‌رشتیاری خۆی و وا له ژێر باڵی ئه‌ودا ، ئیدی كه‌س بۆی نییه
ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ئه‌و فڵان كه‌سه ، چونكه هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ
سه‌ر ئه‌و به ده‌ستدرێژی حسێبه بۆ سه‌ر داڵده‌ده‌ره‌كه .. لای ئاغای
كورده‌واریش هه‌ر وا بوو . ( و )
[ 4 ] پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم پێش ئه‌و
شه‌وه‌ی كه ئیسرای پێ كرا ، خه‌ونێكی بینی ، له خه‌ونیدا دیتی شێ فریشته
هاتوونه‌ته كه‌عبه، یه‌كیان له هاورِێكانی پرسی كامیان محمده ؟ یه‌كیان
فه‌رمووی : ئه‌وه‌ی ناوه‌رِاستیانه ، ئیتر هاتوون و بردیانه بۆ ئاسمان ، ئیتر بۆ
سبه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی به حه‌قیقه‌ت بینی .. [ ( برِوانة : ابن كثير : تفسير القرآ‌ن
العظيم / دار المفيد ] ب3 لا 5 ) .
كۆچی مه‌دینه
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه
وسلم ] فه‌رمانیدا به عه‌لی كورِی ئه‌بو تالیب ـ خوا لێی رازی بێت ـ كه ئه‌و
شه‌وه ئه‌و له ماڵه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌و عه‌باكه‌ی ئه‌و بدات به خۆیداو
له جێی ئه‌و بخه‌وێت . له‌و كاته‌دا كه ئه‌و گه‌نجه سوارچاكانه‌ی قورِه‌یش
ده‌ست له‌سه‌ر شمشێر گه‌مارۆی ماڵه‌كه‌یاندابوو ، چاوه‌رِوانی هاتنه
ده‌ره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریان [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌كرد ، ئه‌و هه‌ر له
ده‌رگای ماڵه‌كه‌یه‌وه ته‌شریفی هێنایه ده‌رێ بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیان بیبینن !
ئینجا مشتێك خۆڵی هه‌ڵگرت وئه‌و ئایه‌ته‌ی به‌سه‌ر خۆڵه‌كه‌دا خوێند كه
ده‌فه‌رموێ : [ ( وَجَعَلْنَا مِن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ
سَدًّا فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لاَ يُبْصِرُونَ ) ] ی‌س:9 واته : له پێش
وپاشیانه‌وه به‌ربه‌ستمان بۆ دانابوون ودامان پۆشیبوون كه نه‌یانده‌بینی ..
پاشان خۆڵه‌كه‌ی كرد به سه‌روچاویاندا و به ساغ و سه‌لامه‌تی له
نێوانیانه‌وه هاته ده‌ره‌وه بێ ئه‌وه‌ی كگه‌سیان هه‌ستی پێ بكه‌ن ،
جارجاره‌ش سه‌یری ژووره‌وه‌یان ده‌كرد ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان ده‌بینی
كه یه‌كێك خۆی داپۆشیووه‌و نوسیتووه ، هه‌موو جارێكیش هه‌ر وایان ده‌زانی كه
پێغه‌مبه‌ره [ صلى الله عليه وسلم ] ..
بۆ به‌یانی كابرایه‌ك به لایاندا
تێپه‌رِی و لێی پرسین كه چاوه‌رِێی چی ده‌كه‌ن ؟ ووتیان چاوه‌رِوانی [ محمدين صلى
الله عليه وسلم ] ، كابرا ووتی : له ماڵ نییه‌و چۆته ده‌ره‌وه ! باوه‌رِیان پێ
نه‌كرد وهه‌ر چاوه‌رِێ بوون تا عه‌لی كورِی ئه‌بو تالیب هاته ده‌ره‌وه‌و لێی
پرسین كه بۆچی له‌وێ وه‌ستاون ؟ ئیتر زانیان كه پلانه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت ،
به‌ڵام لێیان پرسی كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له كوێیه ؟! فه‌رمووی :
نازانم ..
له كاتێكدا كه ئاسایی نه‌بوو ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ]
ته‌شریفی برد بۆ ماڵی ئه‌بوبه‌كری سددیق ، كه ئاسایی له‌و كاتانه‌دا ته‌شریفی
نه‌ده‌برد ، هه‌واڵی دایه سه‌ییدنا ئه‌بوبه‌كر كه خوای گه‌وره رێی داوه
كۆچ بكات ، ئه‌ویش پرسی گه‌ر ده‌كرێت ئه‌میش له خزمه‌تیدا هیجره‌ت كات ؟ ئینجا
خێرا تفاقی سه‌فه‌ریان پێچایه‌وه‌و له مه‌ككه ده‌رچوون ، ریوایه‌ته‌كان
ده‌گێرِنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر كه له شار ته‌شریفی برده ده‌ره‌وه
ئاورِێكی له مه‌ككه دایه‌وه‌و فه‌رموی : [ ( واللهِ انَّكِ لأحَبُّ أرضِ اللهِ
الى اللهِ ، وأحَبُّ أرضِ اللهِ الى نَفسِي ، ولولا أنَّ قَومَكِ أخْرَجوني مِنكِ ما
خَرَجْتُ ) ] واته : به خوا قه‌سه‌م : تۆ خۆشه‌ویسترین خاكی سه‌رزه‌مینی خوای لای
خوا گه‌وره ، خۆشه‌ویسترین خاكی خوای لای منیش ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ت ده‌ریان
نه‌كردمایه ، جێم نه‌ده‌هێشتیت ..
پێغه‌مبه‌ر [ ( صلى الله عليه وسلم ) ] و
ئه‌بوبه‌كری هاورِێی ـ خوا لێی رازی بێت ـ رێگایه‌كی تریان گرته به‌ر غه‌یری
ئه‌و رێگا ناسراوه‌ی كه خه‌ڵكی سه‌فه‌ریان بۆ مه‌دینه لێوه ده‌كرد ، هه‌ر
وا رۆیشتن تا گه‌یشته ئه‌شكه‌وتی ( پــه‌ور ) له‌وێ سێ رۆژ مانه‌وه ، له‌و
ماوه‌یه‌دا ـ به پێی نه‌خشه‌و پلانێكی دارِێژراوی پێشتر ـ عبدالله‌ی كورِی
ئه‌بوبه‌كری سددیق رۆژانه هه‌واڵی قورِه‌یشی بۆ ده‌هێنان بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه
، عامری كورِی فه‌هیره‌ش كه له‌و ناوه مه‌رِی ده‌له‌وه‌رِاندا ، هه‌موو
جارێك دوابه‌دوای عبدالله به مه‌رِه‌كانیه‌وه ده‌هات و ده‌گه‌رِایه‌وه
تا له لایه‌كه‌وه شیریان بۆ بهێنێت بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه‌و له لایه‌كی
تریشه‌وه شوێن پێی عبدالله بسرِێته‌وه ، ئه‌ویش هه‌واڵی هه‌مو مه‌ككه‌ی بۆ
ده‌هێنان ..
سه‌رانی قورِه‌یش كه بیستیان پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ]
ده‌رباز بووه ، زۆر رقیان هه‌ستاو زۆر به جیددی به دوویاندا كه‌وتنه دنیا
پشكنین . به هه‌موو رێگاوبانێكدا بڵاو بوونه‌وه ، شوێن پێ وپشكنینیان هێنانییه
به‌رده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ئه‌مان ، به‌ڵام هه‌ر كه بیریان ده‌هاته سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان چووبنه ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌وه ، خوای گه‌وره ده‌یخستنه
سه‌ر رای ئه‌وه‌ی كه له‌وێدا نین وهۆشی ده‌خستنه سه‌ر شتێكی تر ،
له‌به‌رده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا كه ئه‌وان ئه‌و راوبۆچوونه‌یان ئاڵوگۆرِ
ده‌كرد ، ئه‌مانیش له ناوه‌وه گوێیان لێیان بوو ، ئه‌بو به‌كر زۆر خه‌می
پێغه‌مبه‌ری بوو [ صلى الله عليه وسلم ] مه‌ترسی لێ نیشتبوو ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر [
صلى الله عليه وسلم ] دڵنه‌وایی ده‌كردو ده‌یفه‌رموو : گومانت به‌رامبه‌ر دووك
كه‌س چیه كه خوای گه‌وره سێیه‌میانه ؟! خه‌مت نه‌بێ نا ، ئێمه خوامان
له‌گه‌ڵه ، خوای گه‌وره‌ش بۆ هه‌موو نه‌وه‌ی موسوڵمانان تا رۆژی دوایی ئه‌م
روداوه‌ی تۆمار كردووه : [ ( إِلاَّ تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللّهُ إِذْ
أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ
يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللّهَ مَعَنَا فَأَنزَلَ اللّهُ
سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ
الَّذِينَ كَفَرُواْ السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللّهُ
عَزِيزٌ حَكِيمٌ ) التوبة/40 ] واته : ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش نه‌بنه پشتیوانی وسه‌ری
نه‌خه‌ن خۆ خوای گه‌وره ئه‌وه‌تا بۆته پشتیوانی و سه‌ری خستووه ، كه ئه‌و
كه‌سانه‌ی باوه‌رِیان نه‌هێنابوو ، ده‌ریان كرد ، بووه دووه‌می ئه‌و دوانه‌ی
له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون ، كه به هاورِێكه‌ی ده‌فه‌رموو : خه‌مت نه‌بێ ،
ئێمه خوامان له‌گه‌ڵدایه ، ئیدی خوای گه‌وره هێمنی خۆی پێداداو
به‌سه‌ربازانێك لایه‌نگری بوو كه نه‌تانبینی ، ئینجا ووشه ئه‌و كه‌سانه‌ی
باوه‌رِیان نه‌هێنابوو ( دیدو به‌رنامه‌و رێبازیانی ) خسته ژێر‌و ووشه (
دینه‌كه ) ی خوای كرده باڵاده‌ست ترین ، خوای گه‌وره خاوه‌ن هێزو
ده‌سه‌ڵاته‌و دانایه ..
دوای ئه‌وه‌ی كافره‌كان له پشكنین وگه‌رِان
ماندوو بوون وله‌وه بێ ئومێد بوون كه بیدۆزنه‌وه سره‌وتن ، كه‌وتنه دانانی
پیلانی تر ، ئه‌مانیش له ئه‌شكه‌وته‌كه هاتنه ده‌ره‌وه‌و به‌و سوارییه‌ی
پێشتر بۆیان ئاماده كرابوو له‌گه‌ڵ عبدالله‌ی كورِی ئوره‌یقه‌تدا كه ده‌لیلی
رێگاكه‌یان بوو ، به‌ره‌وه مه‌دینه كه‌وتنه رێ ..
قورِه‌یش كه زانیان
ئیتر به ره‌نجی خۆیان ناتوانن بیاندۆزنه‌وه ، خه‌ڵاتێكی زۆریان ته‌رخان كرد بۆ
هه‌ر كه‌سێك بیانگرێت . سوراقه‌ی كورِی مالیك كه سوارچاك وشاره‌زای رێ بوو ، كه
به‌مه‌ی زانی ئه‌سپێكی پته‌وو چاكی په‌یدا كردوو كه‌وته گه‌رِان ، تا
دۆزینیه‌وه‌و له‌و بیابانه لێیان نزیك بۆوه ، ئه‌مانیش كه بینیان ،
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] دوعای لێ كرد ، بۆیه هه‌ر چوارپه‌لی
ئه‌سپه‌كه‌ی به لمی بیابانه‌كه‌دا رۆچوو ، هه‌رچه‌ندی هه‌وڵ له‌گه‌لدا دا
نه‌یتوانی ده‌ریبهێنێته‌وه ! ئه‌وجا به‌ناچاری هاواری كرده پێغه‌مبه‌ر [ صلى
الله عليه وسلم ] و سه‌ییدنا ئه‌بوبه‌كرو دواتر له‌گه‌ڵیان رێكه‌وت ، پێغه‌مبه‌ر
[ صلى الله عليه وسلم ] به‌ڵێنی بازنگه‌كانی كیسرای فارسی پێدا كه دوای گرتنی
ته‌ختی ئیپراتۆرێتی كیسرا ، بۆ ئه‌و بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵی
بینینیان له قورِه‌یش بشارێته‌وه ، ئه‌ویش گه‌رِایه‌وه [ 1 ] .
موسوڵمانانی مه‌دینه هه‌واڵی كۆچ كردنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان [ صلى الله
عليه وسلم ] پێ گه‌یشتبوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كری سددیقدا ته‌شریفیان به‌ره‌و
مه‌دینه هێناوه ، زۆر به عه‌زره‌ته‌وه چاوه‌رِوانی گه‌یشتنی
پێغه‌مبه‌ریان [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌كرد ، شه‌یدای بینینی بوون ، هه‌موو رۆژێك
له به‌یانیه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی قرچه‌ی گه‌رما توندتر ده‌بوو ، ده‌چوونه
سه‌ر رێگاكانی مه‌ككه ، تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌شته‌می ره‌بیعول ئه‌ووه‌ل
به‌رامبه‌ر 20/9/622ی زایینی گه‌یشتنه ( قیبا ) كه له باشووری مه‌دینه‌یه ،
ده‌ركه‌وتن !
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له قیبا سێ رۆژ له میوانداری
به‌نو عه‌مری كورِی عه‌وفدا مایه‌وه ، هه‌ر له قیبا یه‌كه‌مین مزگه‌وتی
له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌قواو دینداری ئیسلام دروست كرد .. ئینجا رۆژی هه‌ینی به‌ره‌و
مه‌دینه كه‌وته رێ ، له رێگا نوێژه‌كه‌ی كرد ، كه ته‌شریفی برده شاری
مه‌دینه به‌سه‌ر حوشتره‌كه‌یه‌وه بوو ، خه‌ڵكه‌كه هه‌ر یه‌كه‌یان
جڵه‌وی حوشتره‌كه‌ی بۆ لای خۆی راده‌كێشا تا به میواندارێتی پێغه‌مبه‌ر [ صلى
الله عليه وسلم ] رێزدار ببێت ، ئه‌ویش پێی ده‌فه‌رموون : لێی گه‌رِێن خۆی فه‌رمانی
پێ كراوه ، تا له‌و شوێنه‌دا وه‌ستا كه كرایه مزگه‌وت و تا ئێستاش هه‌ر به
مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ناسراوه ، بۆ خۆشی تا مزگه‌وته‌كه
ته‌واو بوو ، ماڵ له‌ده‌وروبه‌ری دروست كران ، له ماڵی ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری
لایدا .
پاشان زه‌یدی كورِی حارپـه‌و ئه‌بو رافیعی نارد بۆ مه‌ككه تا باقی
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بۆ بهێنن بۆ مه‌دینه ، عبدالله‌ی كورِی ئه‌بو به‌كری
سددیقیش خێزانه‌كه‌ی خۆیانی بۆ سه‌ییدان ئه‌بوبه‌كری باوكی هێنا ، عائیشه‌شیان
له‌گه‌ڵدا بوو كه پێش هیجره‌ته‌كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ماره‌ی
كردبوو ..
ده‌ڵێن كه ئه‌هلی مه‌دینه هه‌موو كه هاتبوونه پێشوازی
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] به‌م سرووده پێشوازیان لێ كرد [ 2 ] :
[ طلـع
البـدر عـلينـا مـن ثنيـات الـوداع
وجب الشكر علينا مــا دعـا للـه داع
أيهـا
المبعـوث فينا جئت بالامر المطاع ]
--------------------------------------------------------------------------------
[ 1 ] سوراقه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا كه كافر بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خه‌ڵاته‌كه‌ی قورِه‌یش سه‌د
حوشتر بوو كه حه‌تمه‌ن وه‌ری ده‌گرت ، ئه‌و به‌ڵێنه داهاتووه نه‌زانراوه‌ی
له پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] وه‌رگرت كه چه‌ند گه‌وره‌و دووریشه ،
چه‌ند خه‌یاڵییه ، پێغه‌مبه‌رێك كه په‌نای له ناو قه‌وم و كه‌س وكاری خۆیدا
نه‌ماوه داڵده‌ی بده‌ن ، كه‌چی واده‌یه‌كی ئاوا خه‌یاڵی به كابرایه‌كی كافر
ده‌دات ، ئه‌م كافره‌ش باوه‌رِی پێ ده‌كات و سه‌د حوشتره‌كه‌ی ناو له‌پی ده‌ستی
ده‌گۆرِێته‌وه به بازنگی نه‌دیوو نه‌ناسیووی پاشایه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری فارس
!! ئه‌مه چه‌ند لای ئێمه سه‌رسورِهێنه‌ره كه‌چی لای سوراقه سه‌رسورِهێنه‌ر
نه‌بوو !! به‌ڵام سه‌یری ئه‌م به‌ڵێنه بكه : زه‌مان هات و چوو ، ده‌وڵه‌تی
مه‌دینه دروست بوو ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كۆچی دوایی كرد !! ئه‌بو
به‌كری شاهێدی به‌ڵێنه‌كه‌ش بوو به خه‌لیفه‌و ئه‌ویش هات و كۆچی دوایی كرد ،
سوراقه‌ش موسوڵمان بووه‌و هه‌ر ماوه ! عومه‌ری كورِی خه‌تتاب بوو به
خه‌لیفه‌وئه‌و به‌ڵێنه هه‌ر مابوو ! جه‌نگی فارس توندتر بوو ، تا مه‌دائینی
پایته‌ختی كیسرا گیراو بازنگه‌كانی كیسرا كه‌وته به‌رده‌ست و له‌گه‌ڵ
كه‌لوپه‌لی تردا نێررا بۆ خه‌لیفه له مه‌دینه ، كه بازنگه‌كانی كیسرایان
به تایبه‌ت دایێ ، ناردی به شوێن سوراقه‌دا ، كه هاته خزمه‌تی بازنگه‌كانی
دایێ و فه‌رمووی : ئه‌وه به‌ڵێنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره [ صلى الله عليه وسلم ] كه
رۆژی هیجره‌ته‌كه‌ی مه‌دینه پێی دایت !! سوراقه وه‌ری گرت ، ئه‌مدیوو دیوو
ده‌كردو سه‌یری ده‌كرد ، ئینجا فه‌رمووی ، ئه‌وا خستمه‌وه ناو به‌یتول مالی
موسوڵمانان !! ( و ) .
[ 2 ] هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك زانای وه‌كو ئیمامی
ئیبنولقه‌ییم له ( زاد المعاد ) ه‌كه‌یدا ده‌فه‌رموون : ئه‌م سرووده‌ی كاتی
گه‌رِانه‌وه‌ی له غه‌زای ته‌بووك بۆ ووترا چونكه له [ ( ثنيات الوداع ) ] ه‌وه
ته‌شریفی هێنایه‌وه ناو مه‌دینه .
له دووربین وه‌رگیراوه 
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian