نووسینى : شـوان رابـه‌ر
ئه‌گه‌ر به‌وردى دیراسه‌یه‌كى زانستى و سایكۆلۆژى دل و
ده‌روون و داخوازیه‌كانى رِه‌گه‌زى ژنان بكه‌ین له‌جیهان و له‌كوردستان كه چى
نه‌و چۆنن و چۆن هه‌لسوكه‌وتیان له‌گه‌لدا ده‌كرێَ، ده‌زانین چه‌ندان گیر‌و گرفت
و كێشه‌و خه‌مى گه‌وره و گرنگیان هه‌ن، هه‌میشه پێیان ده‌تلێنه‌وه و
ده‌رده‌دارن، لێیان بۆ نه‌ته شێرپه‌نجه‌یه‌كى كوشنده،پێویستى به‌چاره
سه‌ر و بنبرِكردنێكى زۆر خێرا‌و تۆكمه و ته‌واو و رِیشه‌ى و هه‌میشه‌ى هه‌یه،
لێره‌دا زۆر به‌كورتى ئاماژه به‌هه‌ندێَ له‌وده‌رد و نه‌خۆشى و گیروگرفت و
كێشانه‌ده‌كه‌م كه له‌كۆمه‌لگه‌ى مه‌ردومدا سه‌باره‌ت به‌ئافره‌ت هه‌ن و
ئه‌نجام ده‌درێن، به‌هۆى ئه‌وانه ئافره‌ت له‌كه‌داركراوه، كارى خراپى
تێكراوه و دواكه‌وتووه، ناتوانێَ وه‌ك خواپێى داوه بژى و كاره‌كانى ئه‌نجام
بدا، رۆلى خۆى له‌بونه‌وه‌ردا ببینێت...، ئیتر به‌و هیوایه‌ى چیكه سته‌م
له‌ئافره‌ت نه‌كرێَ و كێشه‌كانى چاره‌سه‌ربكرێَ و مافه‌كانى بۆ
بگه‌رِێته‌وه.
1-به‌ئینسان نه‌زانینى: هه‌ر له‌كۆنه‌وه تا ئێستاش لاى زۆر
شوێن و كه‌س تێرِوانین و خوێندنه‌وه‌یه‌كى هه‌له‌یان بۆ ئافره‌ت هه‌یه،
ئافره‌ت به‌حفریت و شه‌یتان و درِنده و په‌رى و... هتد ده‌زانن،ئافره‌ت وه‌كو
پیاو به‌ئینسان نازانن، ئافره‌ت به ناته‌واو و نه‌نگدار ده‌زانن، بۆیه سته‌مى
لىَ ده‌كه‌ن و هه‌قى خۆى پێ ناده‌ن، له‌زۆر شتى ژیان ماروم و بێَ به‌شى ده‌كه‌ن،
ئه‌مه‌گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ئافره‌ته، هه‌موو كێشه‌كانى تر‌ى له‌وه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرن ،فه‌عله‌ن ئه‌گه‌ر ئافرت به‌ئینسان نه‌زانرێَ چۆن
مامه‌له‌ى له‌گه‌لدا بكرێَ و، هه‌قى خۆى پێَ بدرێَ، كه‌چى له‌راستى دائافره‌تیش
وه‌كو پیاو ئینسانه‌و خواى كردار دروستى كردوه‌و، به‌شته‌كانى خۆى هیچى له‌پیاو
كه‌متر نى یه له‌رِووى ژیان و ئینسانیه‌ته‌وه، هه‌رتكیان تالیب و
ته‌واوكه‌رى یه‌كترن.
2- به‌یه‌كسانى سه‌یرنه‌كردنى: له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى
ئافره‌ت لاى هه‌ندێَ كه‌س به‌ئینسان نازانرێَ، وه‌كو پیاو سه‌یرناكرێَ،
یه‌كسانى له‌گه‌لدا به‌كار ناێێَ، نالێم له‌هه‌موو شتێك‌دا ئافره‌ت و پیاو
یه‌كسانن چونكه خوا واى دروست نه‌كردوون، وه‌لێَ له‌زۆر شتى ژیان یه‌كسان و
هاوبه‌شن، پێكه‌وه ژیان پێكدێنن، نابێَ سته‌مى لێَ بكرێَ، مافى داگیر بكرێَ،
نابێَ به‌كه‌م سه‌یر بكرێَ، دادگه‌رى له‌گه‌لدا نه‌كرێَ،سه‌یركه
له‌ئه‌نجامى ئه‌وه له‌زۆربه‌ى شته‌كانى ژیان پاشكۆ و په‌راوێز خراوه، حسابى
ئینسان و رِه‌گه‌زێكى بۆ ناكرێَ.
3- به‌كۆیله كردنى: هه‌رله‌كۆنه‌وه تا
ئێستاش له‌زۆر شوێن و لاى زۆر كه‌س ئافره‌ت له‌كارو بار‌و خۆشیه‌كانى ژیاندا
به‌ندكراوه و ئازادنى یه‌و، وه‌كو كۆیله و به‌نده و یه‌خسیر مامه‌له‌ى
له‌گه‌لدا ده‌كرێت، رِێگه‌ى ناده‌ن ده‌ورى خۆى له‌ژیاندا ببینێَ، كاروچالاكى
بكا، تواناكانى رِانوێنى، له‌خۆشیه‌كان ژیان و ده‌وروبه‌ر به‌هه‌ره‌مه‌ند بى،
به‌جۆره‌ها شێوه سته‌مى لێَ ده‌كه‌ن و ده‌ى چه‌وسێننه‌وه، پاشه‌كشه‌ى پێَ
ده‌كه‌ن، ئازارى ده‌ده‌ن.
4- به‌شدارى پێنه‌كردنى له‌كۆر ِو ناوه‌نده‌كانى
ژیان: له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى به‌نه‌قوسان ده‌زانرێ و دادگه‌رى له‌گه‌لدا ناكرێ،
له‌زۆر كۆرِ كۆبوونه‌وه‌و ناوه‌نده‌كانى كۆمه‌لگه و ژیان بێَ به‌شكراوه،
وه‌ك: به‌شدارى پێكردنى له‌ده‌سه‌لات و ناوه‌نده‌كانى په‌ردوه‌رده‌و خوێندن و
فێركارى و برِیردان و دروست كردنى وه‌چه...هتد.
5- په‌روه‌رده‌و فێرنه‌كردنى:
تائێستاش وه‌كو پێویست له‌باره‌ى كاروبارى ژیانه‌وه ئافره‌ت په‌روه‌رده و
فێرناكرێَ، دروست ناكرێَ، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌موو كاروبار و ئاستێك بشێَ و
پێشكه‌وێَ، له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌و فێرناكرێَ و ئاقلى راسته رِێَ و
دروست ناكرێَ، ئافره‌ت له‌ژیاندا دواده‌كه‌وێَ، ئه‌وه‌ش خه‌تاى تێگه‌یشتنى
ئه‌قل و لۆژیكى پیاوه، چونكه كاره‌كانى ژیان زیاتر به‌ده‌ست پیاوه‌و پیاو خۆى
به‌سه‌ر تۆپ و سه‌ركارى مرۆڤایه‌تى و بوونه‌وه‌ر زانیوه، كه‌واته
ئه‌وبه‌رپرسیاره له رِێنمایى و رِێبه‌رایه‌تى كردنى ئافره‌ت، ئه‌گه‌ر
ئافره‌ت دروست بكرێَ و هه‌قى خۆى پێَ بدرێَ باشترین هاوكاره بۆ هه‌موو شته‌كانى
ژیان، له‌به‌ر ئه‌م تێروانینه‌ى پیاو و كه‌موكورِى خۆیان ئه‌قلیه‌ت و توانا‌و
ره‌گه‌زى ئافره‌ت دواكه‌وتووه و نه‌بۆته شه‌ریكى پیاوو هه‌موو شته‌كانى
ژیان. ئه‌وه‌ش زه‌رِبه‌ى له‌ئاده‌میزاد داوه. بۆیه ده‌بىَ زۆر گرنگى به
ئافره‌ت بدرىَ تا به‌شێكى ژیان هه‌لگرىَ و چاره‌سه‌ر بكات .
6- دایه‌نى و
دایكاتى: به‌سروشت ئافرت دایك و دایه‌نگه و كارخانه‌ى ئاده‌میزاده، وه‌لێَ
كۆمه‌لێَ كێشه‌و گیروگرفتى بۆدروست ده‌كرێن تا كارى خۆى ده‌كا، تارِۆله‌كه‌ى
په‌روه‌رده وفێر ده‌كا و پىَ ى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن
حكومه‌ت و خێزان و كۆمه‌لگه هاوكارى دایكان ناكرێَ، ئافره‌ت كێشه‌ى دایكایه‌تى
و به‌خێوكردنى مندال و په‌روه‌رده‌و هه‌راشكردنى زۆره، بۆیه هه‌م ئافره‌ت
ئه‌زیه‌تى پێوه ده‌خوا، هه‌میش پیاو و وه‌چه‌و كۆمه‌لگه دوا ده‌كه‌وێَ، بۆ
نموونه هاوكارى دایكان ناكرێَ له‌كات و ماوه و مه‌ساریف و چۆنیه‌تى
به‌خێوكردنى رۆله‌كانیان، ئه‌ركیان سوك ناكرێَ، حسابیان بۆ ناكرێت.
7- گرانى
پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى: هه‌موو خه‌لك له‌پیاوو ئافره‌تێك له‌دایك ده‌بن،
هه‌ردووكیان ژیان و گوزه‌ران پێكدێنن...، كه‌واته ده‌بێَ زۆر گرنگى به
هاوسه‌رگیرى نێوان پیاو و ئافره‌ت بدرێَ بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه ژیان به‌رپابكه‌ن،
كه‌چى كۆمه‌لێ كۆسپ و ته‌گه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌نجام دانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى
نێوان پیاو و ئافره‌ت دروست ده‌كرێَ، ناتوانن پێك شاد بن، ژیان پێكه‌وه ببنێن ،
ئه وه‌ش كار له‌په‌یكه‌رى ژیان ده‌كا، نه‌وه كه‌م ده‌كا، كێشه‌و تاوان و
خراپه‌كارى زیاد ده‌كا، بۆیه پێویسته له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات و خێزان
ئه‌وپه‌رِى هاوكارى و ئاسانكارى بۆ پێكهێنانى خێزان بكرێَ، خێزان به‌ردى بناغه‌ى
كۆمه‌لگه‌و ده‌وله‌ته، كۆمه‌لگه‌وده‌وله‌ت له‌تاك و خێزان پێك دێنن،
پێویسته به‌پاره و ئه‌رزوجێَ و ماره‌یى كه‌م و...هتد هاوكارى پرۆسه‌ى
هاوسه‌رگیرى بكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و خێزان.
8- ژن به‌ژنى و شیربایى:
هه‌رچه‌نده ئێستا باشه، وه‌لێَ هه‌ر له كۆنه‌وه كێشه‌یه‌كى ئافره‌ت
ئه‌وه بوه ژن به‌ژنى پێكراوه، كچ له‌ناو بێشكه ماره‌كراوه و فرۆشراوه،
ئافره‌ت به‌تۆبزى به‌مێردراوه، هه‌موو ئه‌وانه له‌ئه‌سلدا گشتى خراپ و
تاوانن، زۆر به‌یان له‌گه‌ل قورئان و سوننه‌دا ناگونجێن، ئه‌وه داگیركردن
وكوشتنى ئافره‌ته، به‌كۆیله‌كردنیه‌تى، سته‌م لێكردنیه‌تى، له زۆر
حاله‌تاندا ماره‌یى نایێَ، ده‌ره‌نجامى باش نابێَ، ئه‌وه سه‌ودا كردنه
به‌ئافره‌ت، ئه‌قلێكى ناشه‌رعی و دواكه‌وتنه، ته‌عددا كردنه له‌خواست و
ئاره‌زووئه‌قلى ئافره‌ت..، ده‌بێَ ئافره‌ت به‌ئاره‌زووى خۆى شوبكا ئه‌وسا
ئامانجى ده‌پێكى، ئازاده له‌مێردكردنى، ئه‌ویش خواست و ئاره‌زوو و ئامانج و
مه‌رج و داواكارى خۆى هه‌یه، ده‌بێَ له‌وه‌دا هه‌قى خۆى پێ بدرێَ، ئیتر ئه‌وه
كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بووه سه‌باره‌ت به‌ئافره‌ت كه‌سته‌مى لێَ بكرێَ و
دوابكه‌وێَ، بۆیه ده‌بێ شۆرشێكى شه‌رعى و ئه‌قلى و سه‌قافى له‌سه‌ر
بكرێت.
9- مانه‌وه و قه‌یره‌یى: له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى
به‌رده‌م پێك هێنانى خێزان زۆرن، هاوكارى ناكرێت، ئافره‌ت و پیاو بلند ده‌رِوانن،
زۆر داواده‌كه‌ن،مه‌رجیان زۆره.، ئافره‌ت و پیاو بێَ هاوسه‌ر ده‌مێننه‌وه،
نه‌خاسمه ئافره‌ت، ئه‌وه‌ش شتێكى خراپه و ده‌ره‌نجامى خه‌ته‌ره، بۆیه
پێویسته ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ربكرێَ به‌گرتنه‌به‌رى كۆمه‌لێَ رِێگه
له‌لایه‌ن حكومه‌ت و خێزان. وه‌ك: هاوكارى كردنیان، ئه‌رزو جێَ پێَ دانیان،
ئاسانكارى و ماره‌یى كه‌م، بلند نه‌روانین، مه‌رجى گه‌وره نه‌گرتن له‌نێوان كچ
و كور،ِ....هتد.
10- پیر و په‌ككه‌وته و كه‌مئه‌ندامى: زۆرێك له‌ئافره‌تان
كێشه‌یان ئه‌وه‌یه كه پیر و په‌ككه‌وته و كه‌مئه‌ندامن، بێَ موچه‌و
بژێوین، ده‌رامه‌تیان خراپ و كه‌مه، ناتوانن خۆیان به‌خێوبكه‌ن و بژن، ناتوانن
كار‌و كه‌سابه‌ت بكه‌ن، كه‌سیش هاوكاریان ناكا، له ژیانێكى كوله مه‌رگى دا
ده‌ژن....، بۆیه پێویسته حكومه‌ت و خه‌لك و ناسیا و هاوكاریان بكه‌ن، خێریان پێَ
بكه‌ن، ژیانیان بۆ دابین بكه‌ن، موچه‌یان بۆ ببرِنه‌وه.
11- بێسه‌رپه‌رشت و
یه‌تیمان: زۆرێك له ئافره‌تان له كۆمه‌لگه‌دا كێشه‌ى بێَ سه‌رپه‌رشتى یه‌و
یه‌تیم یان هه‌یه، ژنه شه‌هید و ئه‌نفالكرا وو مێر مردوون، كۆمه‌لێَ یه‌تیم
یان له ئه‌ستۆدایه، موچه‌یان نى یه یا خراپه، حكومه‌ت و كه‌س هاوكاریان
ناكا، نازانن چۆن منداله‌كانیان به‌خێوبكه‌ن، له‌مافى ژیان بێ به‌شن، ژیانێكى
سه‌خت و دژوارده به‌نه سه‌ر، كۆمه‌لێَ گیر‌و گرفتیان بۆ دروست ده‌بێَ، وه‌ك:
سه‌فه‌ر و خوێندن و جل‌و به‌رگ و بژێوى و..هتد. بۆیه پێویسته له‌لایه‌ن حكومه‌ت و
خه‌لك حسابێكى تایبه‌تیان بۆبكرێت، ژیانیان دابین بكرێت، ده‌نا توشى خراپه و
فه‌وتان ده‌بن. ئیتر ئه‌مانه و ده‌یان كێشه‌و گرفتی تریان هه‌ن پێویست
به‌چاره‌سه‌رو بنبرِكردنن .
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian