نووسینى : شوان رابه‌ر
مه‌به‌ست له وتارى ئایینى چى یه ؟ ئایا وتارى ئایینى
ده‌بێت چۆن بێت ؟ لێره‌دا به كورتى باس و پێناسه‌ى هه‌ندێَ له ئاراسته‌و
بنه‌ماو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى گوتارى ئایینى ده‌كه‌ین ، ئاخۆ له خستنه‌رِوو و
پێشكه‌شكردندا ده‌بێَ چۆن بێَ ، وتارى ئایینى له وتارى هه‌یینى و كۆرِه‌كان
فراوانتر‌و گشتگیرتره ، وتارى ئایینى هه‌موو لێدوان و نوسین و ئاخافتن و قسه‌كردن و
په‌یڤێكى ئایینى و كه‌سانى ئایینى ده‌گرێته‌وه كه رِۆژانه بۆ خه‌ڵكى
ده‌خه‌نه رِوو و كه‌ره‌سته‌ى قسه‌كردن و ئامانجیانه ، بۆیه پێویسته گوتارى
ئایینى خاوه‌ن و هه‌ڵگرى كۆمه‌لێَ تایبه‌تمه‌ندى و بنه‌ماو ئارِاسته‌ى
سه‌ره‌كى بێَ تا گوتارێكى سه‌ركه‌وتوو و ئامانجدارو لۆژیكى و ریالیزم و خواستراوو
گونجاو بێَ ، كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروستكردن و داهێنان و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن
و فێركردنى خه‌ڵكى هه‌بێَ و ئامانجه‌كانى به‌ده‌ست بێنێَ ، وتارى ئایینى ده‌بێَ
چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراوى هه‌بێَ ، رِه‌هاو ئازاد نه‌بێَ خه‌ڵك لارِێَ بكا ،
به‌ڵكو ده‌بێَ به‌ره‌و ئاراسته‌و ئامانجێكى دیاریكراو و باشیان ببات ، ئیتر
ئێوه‌و هه‌ندێَ له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى ده‌بێ كه‌سانى ئایینى له
پێشكه‌شكردنى كردار‌و گوفتارو قسه‌و نوسینه‌كانیاندا بێننه‌دى ، به تایبه‌ت
مامۆستایانى ئایینى له وتارى هه‌ینى دا .
1- زانستى : پێویسته قسه‌و نوسینه‌كان
، وتارێكى عیلمى و زانستى بێَ ، پرِ بێَ له زانست و زانیارى كۆن و تازه‌و پێویست،
وتارێكى پله‌به‌ندو خالبه‌ندو بابه‌تى بێَ ، پشت به سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌ى
زانستى و به‌هێزو برِوا پێكراو ببه‌ستێت ، چرِو پرِ بێ ، به‌ڵگه‌و داتا‌و ئامار‌و
ئایه‌ت و حه‌دیس و فه‌رموده‌ى سه‌حابه و زانایان و ده‌قى تیا بێَ ، ته‌نها
دارِشتنێكى رِووت نه‌بێت .
2- رِاستى و دروستى : پێویسته وتارێكى رِاست و دروست
بێَ ، دووربێَ له هه‌ڵه‌و تاوان و گوناه و حه‌رام و شتى خراپ و بێَ جێَ و درۆ‌و
ده‌له‌سه‌و دور له دین ، پشت به‌هه‌قائیقى زانستى و به‌ڵگه‌و ده‌ق ببه‌ستێت تا
شته هه‌له‌و خراپه‌كانى خه‌ڵك رِاست بكاته‌وه .
3- رِه‌سه‌نى : پێویسته
وتارێكى به ئه‌سل و نه‌سه‌ب و رِه‌سه‌ن بێ و پشت به‌سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌ى
به‌هێزو برِوا پێكراو و رِه‌سه‌ن ببه‌ستێَ ، باس له خه‌رِافات و ئیسرِائیلیات و
شتى هه‌ڵبه‌ستراو نه‌كات ، شته‌كان ساغ بكاته‌وه‌و له‌بن ده‌ربێنێَ ،
گومانه‌كان رِه‌د بداته‌وه ، له‌سه‌ر رِاستى و ئه‌سلى مه‌به‌ست و ئامانج
برِوات .
4- ئامانجدارى : پێویسته وتاره‌كه خاوه‌نى كۆمه‌ڵێَ ئامانجى چاك و
سه‌ره‌كى و دیاریكراو بێَ ، بێَ ئامانج وتار نه‌درێَ و قسه نه‌كرێَ ، قسه‌كانیش
له ئامانجى خۆیان بده‌ین ، مه‌به‌ست و ئامانجى خۆیان به‌ده‌ست بێنن ، هیچ
قسه‌یه‌ك بێَ ئامانج و بێ هوده نه‌كرێَ ، وتار ئه‌گه‌ر ئامانج نه‌پێكى كه‌لكى
نى یه ، له هه‌موو قسه‌یه‌ك ده‌بێَ ئامانجت هه‌بێت .
5- پێكان : ته‌نها ئامانج
دیار بوون گرنگ نى یه ، له ئامانجدان گرنگتره ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م وتاره تا
چه‌ند ئامانجى ده‌پێكى و كاریگه‌رى له‌سه‌ر دل و ده‌روون و دروست بوون و داهاتوى
خه‌ڵك ده‌بێت ، حیكمه‌ت و به‌هێزى وتاره‌كه له‌وه‌دایه .
6- كاریگه‌رى :
پێویسته وتارێكى به‌هێزو كاریگه‌رو سه‌رنج رِاكێشه‌ر بێَ ، كار له خه‌ڵك بكا ،
خه‌ڵك بگۆرِێ ، خه‌ڵك چاك بكا ، خه‌ڵك دروست بكا ، خه‌ڵك شه‌یدا بكا ، كار له
په‌روه‌رده‌و رِۆشنبیرى خه‌ڵك بكا ، خه‌ڵك فێرى شت بكا ، وتارێكى زیندوو به سودو
هه‌ستیار بێ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كردار‌و گوفتارو رِه‌وشى خه‌ڵك هه‌بێَ ، ئه‌قل
و تێگه‌شتنى خه‌ڵك به‌ره‌و چاكه بگۆرِێَ .
7- سنوردارى : پێویسته وتاره‌كه
له چوار چێوه‌یه‌كى داتاشراو و دیاریكراو بخولێته‌وه‌و خاوه‌نى چوارچێوه‌و
مه‌رج و بنه‌ماى خۆى بێَ ، نه‌چێته ناو شتى لاوه‌كى و زیادو دور له واقیع و نا
پێویست ، مه‌به‌ستم پێَ وتارێكى وشك و گۆد و داخراو نه بێت ، وه‌لێَ ده‌بێَ
له‌چوارچێوه‌ى ئایین و زانست و ده‌ق بدوێت .
8- رِوونى : پێویسته وتارێكى رِوون و
ئاشكرا‌و دیار بێَ ، خه‌ڵك له مانا‌و مه‌به‌ست و چه‌مكه‌كانى تێَ بگا ، به له‌غزو
به‌نهێنى قسه نه‌كرێ له‌سه‌ر ئاستى وه‌رگرتن و رِۆشنبیرى خه‌ڵكه‌كه بێت
.
9- سودبه‌خشى : پێویستى وتارێكى به كه‌لك و به‌سود بێ، خه‌ڵك تێر‌و ته‌ژى و
ده‌وله‌مه‌ندو به‌هره‌مه‌ند بكات ، زیان به خه‌ڵك نه‌گێنى ، خه‌ڵك لارِێَ و
فێرى شتى خراپ و هه‌له‌نه‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو جار گوێ‌گران به ئاسووده‌یى و
خۆشحاڵى یه‌وه گوێَ له وتاره‌كه بگرن .
10- ئایینى : پێویسته وتارێكى ئایینى
بێَ ، پشت به ئایین و به‌ڵگه‌و قسه‌ى ئایینى ببه‌ستێَ ، دور نه‌بێَ له دین ،
ته‌نها قسه‌و وتارێكى رِووت و زانستى نه‌بێَ ، ئایین ئاوێته‌ى بیر‌و بۆچوون و قسه
بكرێت ، ئایینى ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه ، هیچ بیر‌و بۆ چوون و بیردۆزێك له ئیسلام
به‌هێز تر نى یه .
11- ئارِاسته‌كه‌ر : پێویسته خه‌ڵك به‌ره‌و ئامانج و
مه‌به‌ستێكى دیاریكراوى شه‌رعى و چاك ئاراسته‌و رِێنما بكا ، رِێى چاك و رِاست
پیشانى خه‌ڵك بدا ، رِێى خه‌ڵك رِوناك بكاته‌وه ، خه‌ڵك له تاریكى به‌ره‌و
رِوناكایى ئیسلام قوتار بكات ، خه‌ڵك به‌ره‌و رِاسته شه‌قامى ئیسلام ببات تا
به‌ره‌و هه‌لدێرو رِێى خوارو هه‌له‌و چه‌وت نه‌چن .
12- كورت و پوختى : وتارێكى
كورت و پوخت و واتادار بێَ ، به‌كه‌م خه‌ڵك تێَ بگه‌یه‌نێَ ، به‌كه‌م زۆر كه‌لك
به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێ، وتارى پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) كورت و پوخت بووه ،
به كورتى خه‌ڵكى تێَ گه‌یاندووه ، وتارى درێژ بێزار كه‌ره ، خه‌ڵك بێَ تاقه‌ت
و هه‌راسان ده‌كات ، خه‌ڵك وه‌رى ناگرێ ، خه‌ڵك شتى كورت و پوختى ده‌وێت ،
درێژكردنه‌وه خۆش و خه‌ڵكیش له بابه‌ته‌كه لاده‌دات .
13- واتادارى : واته :
گرنگى به لایه‌نى مه‌عنه‌وى و رِۆحى بدا ، وره‌و مه‌عنه‌ویه‌ت و گیانى خه‌ڵكى
له‌سه‌ر ئیسلام و شته‌كانى به‌هێز بكا ، وتارێكى مانادار‌و مانابه‌خشى بێَ و خه‌ڵك
لێى تێبگاو وه‌رى بگرێَ و كارى پێَ بكات ، ته‌نها گرنگى به لایه‌نى ماتریالى و
هۆكار نه‌دا ، لایه‌نى مه‌عنه‌وى فه‌رامۆش نه‌كات ، ئینسان پێویستى به به‌هێز
كردنى دل و ده‌روون و لایه‌نى مه‌عنه‌وى و شاراوه هه‌یه ، لایه‌نى مه‌عنه‌وى
ته‌حه‌روك و ته‌حه‌كوم به‌لایه‌نى ئاشكرا ده‌كات .
14- سه‌رده‌مى : وتارێكى
هاوچه‌رخ بێَ ، باس له شته‌كانى هه‌نوكه‌و سه‌رده‌م بكا ، ئه‌و شتانه‌ى له
ئاران باسیان بكا ، چاره‌سه‌ریان بۆ بخاته رِوو ، خال و په‌نجه له‌سه‌ر ده‌ردو
نه‌خۆشى و پرسه سیاسى و كۆمه‌ڵاَیه‌تیه‌كان دابنێَ ، خه‌ڵك و شیارو بێ‌دار
بكاته‌وه ، نه‌ك هه‌ر باسى شتى كۆن و به‌سه‌رچوو بكا ، خه‌ڵك بێزار‌و هه‌راسان
بكات ، رِۆژگارو ژیان پێشكه‌وتووه ، خه‌ڵك ئاگاى له شته ، شتى تازه‌ى ده‌وێت
.
15- داهێنان و تازه‌گه‌رى : پێویسته گوتار بێژ‌و قسه‌كه‌رى ئیسلامى هه‌میشه
له شته‌كانیدا داهێنان و شتى نوێ بكا ، كه‌سێكى (وتارێكى) تازه‌گه‌رو نوێَ خواز
بێت ، شتى نوێى پێَ بێَ و پێشكه‌شى بكات ، وتاره‌كه‌ى گۆدو چه‌قبه‌ستوو نه‌بێَ ،
هه‌موو جار هه‌روه‌كو یه‌ك بێَ ، به‌ڵكو داهێنان و جوانكارى تێَ بكا ، تا
هه‌میشه به‌چێژو تازه بێَ و ، خه‌ڵك لێى وه‌ربگرێت ، یه‌ك جۆر وتار خه‌ڵك بێزار
ده‌كات و سودى نابێت .
16- ئاستدارى : پێویسته وتاربێژ‌و قسه‌كه‌ر له‌سه‌ر ئاستى
خه‌ڵكه‌كه قسه بكا ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)ده‌فه‌رمووێَ :
(كلموا الناس على قدر عقولهم) ، له‌سه‌ر ئاستى ئه‌هڵى خه‌ڵك قسه بكه‌ن ، شتێك
نه‌لێَ برِواى پێ نه‌كرێ ، لێى وه‌رنه‌گیرێَ ، له ئاستى خه‌ڵك به‌ده‌ر بێَ ،
شته‌كانى زۆر به‌گران و زه‌حمه‌ت و ئاڵۆز ته‌رح نه‌كات ، هه‌رچه‌ند هه‌موو كه‌س
له هه‌موو قسه تێَ ناگات ، به‌ڵاَم رِادده‌ى ناوه‌ندو گشتى وه‌ربگرێت ،
وتاربێژ دكتۆرى دل و ده‌روونى خه‌ڵكه ، بۆ خه‌ڵك قسه ده‌كا ، بۆ هه‌موو چین و
توێژ‌و ئاسته‌كان قسه ده‌كا ، ده‌بێَ ئاستى خه‌ڵك رِه‌چاو بكات .
17- رِه‌وانبێژى
: پێویسته وتاربێژ‌و قسه‌كه‌ر رِه‌وانبێژ بێَ و رِه‌وانبێژى له وتاره‌كه‌یدا
رِه‌چاو و به‌رجه‌سته بكات تا خه‌ڵك قسه‌كانى باش لێَ وه‌ربگرن ، چه‌ند
رِه‌وانبێژ بىَ ئه‌وه‌نده باشتر لێى وه‌رده‌گرن .
18- زمانپاراوى : تا وتاربێژ
زمان پاراوتر بێَ ، خه‌ڵك باشتر لێى تێَ ده‌گه‌ن و لێى وه‌رده‌گرن ، بۆیه
پێویسته له‌م باره‌یه‌وه خۆى دروست بكا ، پرِۆڤه‌ى زۆر بكا تا شه‌رمى ده‌شكێَ
و زمانكراوه‌و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت .
19- له‌هجه‌دارى : رِاسته زمانى ستانده‌رو
په‌تى شتێكى باشه ، به‌ڵاَم تا له‌سه‌ر زمان و له‌هجه‌ى دایكى خه‌ڵك قسه بكرێَ
باشتره ، بۆ نمونه خه‌لكى هه‌ولێر یا سلێمانى و ....هتد ، چۆن تێیَ ده‌گه‌ن ،
وتاربێژ به له‌هجه‌ى ناوچه‌یى ئه‌وان قسه بكات چاكه‌و چاكتر تێى ده‌گه‌ن و
لێى وه‌رده‌گرن .
20- پێویسته چه‌ندان شتى تریش رِه‌چاو بكات ، وه‌ك : هاوسه‌نگى
و قسه خۆشى و به‌ڵگه‌ى به‌هێزو سه‌رنج رِاكێشه‌رو رِێزو ویقار و هونه‌رو
ئه‌ده‌به‌كانى وتاردان ، به‌رزو نزمى ده‌نگ و جموجۆلى لاشه‌و ئه‌ندامانى و
رِه‌نگ و رِوخسارو جل و به‌رگ و شێوه‌و جێى قسه كردن و ...هتدى ، هه‌رشت و شێوازێك
بۆ كات و شوێنێك پێویست و چاكن
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian