بێگومان هه‌مومان ووشه‌ی (تێرۆرست)مان بیستووه به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که
به‌به‌رده‌وامی ئاگاداری میدیاکانن ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک ئه‌و ووشه‌یه له
میدیاکان نه‌بیستین
ئه‌وا به‌دڵنییاییه‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا چه‌ند
جارێک گوێمان لێی ئه‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێی مه‌به‌ستی منه له‌م بابه‌ته‌دا
ئه‌وه‌یه که‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نوسینه‌وه خۆێنه‌ری به‌رێز ئاگادار
بکه‌مه‌وه له به‌کارهێنانی ووشه‌ی (تێرۆریست) تا بتوانێت زۆر به ئاگاوه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ووشه‌یه‌دا بکات..
پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو
باسه‌که‌وه پێم باشه له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه بزانیین ووشه‌ی (تیرۆریست)
مانای چییه‌و وه وه‌کو موسوڵمانێک دیدو تێڕوانینم چییه به‌رامبه‌ر ئه‌و
ووشه‌یه .
وشه‌ی (تێرۆرست)یۆنانیه یان باشتر بڵێم لاتینیه ئینگلیزیش
به‌کاری دێنێت ته‌جریدی کردووه بووه به ووشه‌یه‌کی ئینگلیزی... له وشه‌ی
(تێرۆر) وه هاتووه (تێرۆر) یش به مانای تۆقاندن دێت . واته که‌سێک ببێته هۆی
تۆقاندنی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ئه‌و وشه‌یه‌ی ده‌درێته پاڵ .بۆ نمونه کاتێک که
دزێک چۆته سه‌ر ماڵێک دزی ده‌کات ئه‌وه‌ی که ببێته هۆی تۆقاندنی ئه‌و دزه
ئه‌وه‌یه که له کاتی دزیه‌که‌یدا پۆلیسیک ببینێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
پۆلیسه‌که بۆته هۆی تۆقاندنی دزه‌که ئه‌وه پۆلیسه‌که ڕۆڵی (تێرۆرست) یاخود
تۆقێنه‌ری بینیوه . ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌م حاڵه‌ته ڕویداوه ته‌نها به
بینینی پۆلیسه‌که دزه‌که تۆقییوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ست تێوه‌ردانێک ڕوی
دابێت.وه ئه‌م دییارده‌ی تۆقاندنه به هه‌مان شێوه دوو باره ده‌بێته‌وه
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ست درێژی ده‌که‌نه سه‌ر کۆمه‌ڵگه (کۆماڵگایه‌ک
که هه‌موو بنه‌ماکانی ئیسلامی تێدا سه‌پێندرابێت).
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م
لێکدانه‌وه یه من پێم وایه پێویسته هه‌موو مسۆڵمانێک تۆقێنه‌ر یاخوود
(تێرۆرست) بێت به‌رابه‌ر ئه‌و تاکانه‌ی یاخود کۆمه‌ڵانه‌ی که دژایه‌تی
کۆماڵگه(کۆماڵگه‌یه‌ک که هه‌مو بنه‌ماکانی ئیسلامی تێدا سه‌پێندرابێت)
ده‌که‌ن.
ڕاسته وشه‌ی (تێرۆرست) به گشتی به‌کار ده‌هێنریت بۆ که‌سێک که
تۆقێنه‌ره به‌ڵام به‌ر که‌سانی بێ تاوان.به‌ڵام موسڵمانی ڕاسته‌قینه
بێویسته تۆقێنه‌ر بێت ته‌نها بارامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ریکی تۆوی
خراپه چاندنن یان دژایه‌تی ده‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا نه‌ک بۆ که‌سانی بێ
تاوان.له ڕاستیدا موسڵمان ده‌بێت ته‌نها سه‌رچاوه‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی
ئاشتی و ئاسوده‌ی بۆ که‌سانی بێ تاوان.
ڕه‌نگه هه‌ندێک بپرسن بڵێن باشه چۆن
ده‌بێت موسڵمان تۆقێنده‌ر بێت ؟ ئه‌ی وشه‌ی ئیسلام له سه‌لامه‌وه نه‌هاتووه
به مانای ئاشتی یاخود ته‌بای ؟
وه‌ڵام هه‌ندیک جار به‌کار هێنانی هێز
پێویسته بۆ به‌ر قه‌راربونی ئاشتی ئیتر ئه‌و هێزه له ڕوی تۆقاندنه‌وه بێت
یاخود هه‌ر ڕێگایه‌کی تر که کاریگه‌ری له سه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌ت هه‌بێت بۆ
پاشگه‌ز بونه‌وه. هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌م دنیایه باوه‌شیان بۆ چاکه
نه‌کردۆته‌وه جا ئه‌گه‌ر وا بوایه خوای گه‌وره جه‌هه‌نه‌می دروست نه
ده‌کرد.زۆرن ئه‌وانه‌ی که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه زه‌به‌لاحه‌کانی
خۆیاندا ئاماده‌ن هه‌زاره‌ها خراپه‌و ئاژاوا بنێنه‌وه.ئیسلام هه‌میشه هانی
ته‌بای ده‌دات. له هه‌مان کاتیش‌دا ئیسلام هانی شوێن که‌وتوه‌کانی ده‌دات له
به‌کار هینانی هێزا له‌و شوێنه‌ی که ناڕه‌وای هه‌یه.هه‌روه‌ک خوای گه‌وره
له قورئانی پیرۆزدا له سوره‌تی ته‌وبه ئایه‌تی 16 ده‌فه‌رموێت.
[ أَمْ
حَسِبْتُمْ أَنْ تُتْرَكُوا وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا
مِنْكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَا رَسُولِهِ وَلَا
الْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةً وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ]
واته (ئه‌ی
ئیمانداران) ئایه پێتان وابوو و واتان ده‌زانی هه‌ر وا وازتان لێ ده‌هێنرێت (به
بێ تاقی کردنه‌وه) له کاتێکدا هێشتا خوا ده‌ری نه خستووه ئه‌وانی جیهادیان
کردووه‌و تێ کۆشاون له ئێوه‌و جگه‌له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیمانداران
که‌سانی تریان نه‌کردووه به جێی متمانه‌و ڕاز‌و نهێنی خۆیان. خوایش هه‌میشه
ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (به‌ڵام
ده‌یه‌ویت هه‌موو ڕسته‌یان ده‌رکه‌ون و بێنه ڕوو).
له ئیسلامدا به‌کار
هینانی هێز ته‌نهاو ته‌نها بۆ به‌رقارار بونی ئاشتی دێته کایه‌وه
هه‌ندێک
جار ئه‌بینیت کۆماڵێک به دوو شێوه وه‌سف ده‌کرێن له کاتیکدا که هه‌مان
چالاکییان ئه‌نجام داوه بۆ نمونه ئه‌و که‌سانه‌ی که مێژووی شۆڕشه‌که‌ی شێخ
مه‌حمودیان خوێندبێته‌وه یاخود بۆیان گێڕدرابێته‌وه بێ گومان ده‌زانن که
له پێناوی مافی ڕه‌وای میله‌ته‌که‌یا له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا توشی به‌ر هه‌ڵه‌ستی
بووه. هه‌ر له به‌ر ئه‌و داوا ڕه‌وایه‌ش بووه که ئینگلیز به ( تێرۆرست )
ناویان بردووه . له هه‌مان کاتدا میلله‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حمودیان به
پێشمه‌رگه‌یه‌ک که بۆ ئازادی وڵاته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات هاتۆته به‌ر چاو.
لێره‌دا زۆر به ڕونی ده‌ی بینین که کۆمه‌ڵێک بۆ هه‌مان چالاکی به دوو شێوه
وه‌سف ده‌کرێن.وه چه‌نده‌ها نمونه‌ی تریش هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه وه‌کو
ئێستای په‌که‌که‌و تورکیا که کورده‌کان به ئازادی خواز ناو ده‌نێن و
تورکه‌کانیش به تێرۆرست.
له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه پێش ئه‌وه‌ی تاکێک یان
کۆمه‌ڵێک دادگای بکه‌یت یاخود وشه‌یه‌کیان بخه‌یته پاڵ پێویسته هه‌ردوو
لایه‌نه‌که وه‌ک یه‌ک گوێیان لێ بگیرێت پاشان لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت
وه هه‌روه‌ها پیویسته بزانریت مه‌رامی هه‌ردوولایان چییه له ئه‌نجامدانی
ئه‌و کاره‌دا ئایه به‌رژه‌وه‌ندی له پشته‌وه‌یه یان نا ؟ پاشان بڕیاری له
سه‌ر بدریت.
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian