محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى وشه،
رایگه‌یاند كه نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بڕیارى خۆى یادداشته‌كانى له‌سایتى
سبه‌ى لابرد " به‌بڕیارى خۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى یاداشته‌كانى راگرت‌و هه‌ربه
بڕیارى خۆشى له‌سایتى سبه‌ى لادرا ".
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامى
ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى وشه له لێدوانێكى تایبه‌تدا
به(رووداونێت)ى راگه‌یاند"به‌بڕیارى خۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى یاداشته‌كانى راگرت‌و
به بڕیارى خۆشى لادرا له‌سایتى سبه‌ى". نه‌وشیروان سێ به‌شى له یادداشته‌كانى
ده‌رباره‌ى شه‌ڕى ناوخۆ به‌ناوى " خه‌ون یا مۆته‌كه " له سایتى سبه‌ى
بڵاوكرده‌وه‌و رۆژى 13/5/2009 هه‌ر سێ به‌شه‌كه له سایته‌كه
لابران.
نه‌وشیروان له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ (لڤین) له‌باره‌ى وه‌ستاندنى
یادداشته‌كانى ده‌ڵێ "بۆ ئه‌وه‌ى گرژى زیاتر نه‌بێت وه‌ستاندمن" .رۆژنامه‌ى
كوردستان راپۆرت ئه‌مڕۆ 14/5 له زارى (سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار)ه‌وه
بڵاویكرده‌وه كه نه‌وشیروان له سه‌ر داواى مام جه‌لال پادداشته‌كانى
راگرتووه‌و له سایتى سبه‌ى لابردووه. سه‌رچاوه‌ى رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها
ده‌ڵێ "كاك نه‌وشیروان به ره‌زامه‌ندى مام جه‌لال بڕیارى دروستكردنى لیستى
سه‌ربه‌خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان دا".
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian