دلشاد كه‌لاری فڕێندرا !
ریپۆرتاژێكی ژێرزه‌مینی
سازدانی : كه‌مالی حه‌سه‌ن
پوور ، ماكوان كه‌ریم
دلَشاد كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌لَی
ئیسلامی دوای فڕاندنی له ئێران و دوای نۆ رۆژ گرتنی پڕ سوكایه‌تی و جنێو‌و
ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی درایه دادگای ئینقیلابی ئێران و ئاخونێك دادگایی كرد !!
دلَشاد كه‌لاری كه ٩ سالَ له ته‌نزیماتی یه‌كێتیدا بوو ، پێش راپه‌ڕین به
كاریگه‌ریی مامۆستا حسه‌ن شه‌مێرانی بووه به ئیخوان ، به‌لام له ناوه‌ڕاستی
١٩٨٨ ه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ریی ووتاره‌كانی مامۆستا كرێكاردا كه ئه‌و كاته
له رێی ته‌نزیماته‌وه ده‌گه‌ێنرایه‌وه ، به هۆی شه‌هید سوهه‌یبه‌وه
كاسێته‌كان ده‌گه‌یشتنه زانكۆی موسلَ و له‌وێ به ده‌ست دلَشاد كه‌لاریش
ده‌گه‌یشت ، ئیتر هه‌ر له‌و كاتانه‌وه په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه كرد ..
دلَشاد كه‌لاری له هه‌موو شه‌ڕه‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا وه‌كو فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی ئازا‌و چوست به‌شداری
تێدا كردووه‌و هه‌تا بلَێیت سرك و سلَه‌و ووریایه ، ئه‌مه‌شه كه
ئێرانیه‌كانی ئیزعاج كردووه .. ئه‌و به پاسه‌پۆرتی ره‌سمی له ئێرانه‌و
ئیقامه‌ی ئه‌وێی هه‌یه ، كه چووه ئێران به میوان قبوولَیان كرد ، به‌لام
وه‌كو پێگه‌ی دووربین بلاوی كرده‌وه له ٢٣/١/٢٠٠٩ دا له ناو تاران‌دا له‌به‌ر
مالَی حاجی بیلالی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌لَی ئیسلامی له
تاران له هه‌ولَێكی تیرۆری دژوار قوتار بوو ، كه هه‌ندێك راپۆرتی نهێنی ده‌لَێن
رێكه‌وتنێكی نهێنی پاراستن و ئیتتیلاعاتی ئێران بووه‌و بڕیار بووه كه ئه‌گه‌ر
ئێران رێ بدات دلَشاد كه‌لاری بكوژرێت ، پارتیش رێ ده‌دات مسته‌فای هیجری
ئه‌مینداری حزبی دیموكراتی ئێران له كوردستانی عێراق بكوژرێته‌وه ! ئه‌و دوو
كه‌سه‌ی هه‌ولَی تیرۆركردنه‌كه‌ی دلَشاد كه‌لاریان دا زۆر كارامه بوون و
ده‌مانچه‌ی ئه‌مریكاییان به‌كار هێنا .. دوای بلاو بوونه‌وه‌ی هه‌والَه‌كه
ئێران زۆر ئیحراج بوو ، كۆمه‌لَی ئیسلامی كه‌وته دژه ته‌سریحاتی ناو خۆیی و
نه‌یده‌زانی چۆن كێشه‌كه باس كات !
كه‌سایه‌تیه‌كی ئێرانی له نامه‌یه‌كدا
نووسیوێتی ، ده‌لَێ : ( دوای ئه‌و روداوه ، دلَشاد كه‌لاری كه زیاتر له چوار
جێگای نهێنی به‌كار ده‌هێنا یه‌كێكیان لای برایانی ئێمه بوو ، ئیتیلاعات زۆریان
هه‌ولَدا جێگای بزانن ، نه‌یانده‌دۆزیه‌وه ، تا ده‌شهات زیاتر بدگومان ده‌بوون
، هه‌رچه‌نده ده‌شیانزانی هیچ شتێك به‌رامبه‌ر به ایران ناكات ، به
پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه ئه‌و جوانانه سه‌له‌فیانه‌ی هێور ده‌كرده‌وه‌و
توندڕه‌ویه‌كه‌یانی له خۆ ده‌گرت و نه‌یده‌وویست هیچ كارێكی گه‌نجانه بكه‌ن
.. به‌لام له‌و نادیاریه‌ی ده‌ترسان .
بۆیه حاجی بیلالی مسولی مه‌كته‌بی
كۆمه‌لَیان له تاران زیاتر ده‌خسته ژێر فشار كه ده‌بێ بیبینین و قسیان
له‌گه‌لَدا بكه‌ین ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش ئه‌وه بوو بزانن له كوێیه ! له‌م
جاره‌ی دواییدا كه دیار بوو ا‌قای پناهی كه بۆته كونسولَگه‌ریی كۆماری ئیسلامی
ئێران ، دوو رۆژ پێش سه‌ری كار له هه‌ولێر ، قراری به پارتی دابوو كه دلَشاد
كه‌لاری به گرتن ده‌دات و هه‌ولَی تحویل كردنه‌وه‌ی به پارتیش ده‌دات .. )
بۆ
جێبه‌جێ كردنی ئه‌م به‌لَێنه بوو كه ئیتتیلاعات له تاران فشارێكی زۆریان بۆ
حاجی بیلال هێنایه‌وه ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تریش كه دلَشاد كه‌لاری
هاتوچۆی كردبوون ، له‌وانه كه‌سێكه هه‌ر به حاجی بانگی ده‌كه‌ن زۆر ناسراو
نیه به‌لام وا دیاره كه‌سێكی دینداری ساویلكه‌یه .. تا ده‌هات وا ده‌بوو كه
دلَشاد كه‌لاری خۆی له حاجی بیلال و ئه‌ندامانی كۆمه‌لَیش ئاشكرا نه‌ده‌كرد ..
ته‌له‌فۆنی خۆی لادابوو .. ئیتتیلاعات ماخۆلانی گرت .. به‌لام كه‌وتنه سه‌ر
فێلَێكی سه‌یر .. خزمێكی نزیكم كه له ئیداره‌یه‌ی ( یه‌عنی ئیتتیلاعات ) پێی ووتم
ئاگات له خۆت بێت له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌هابیه‌كان عێراقی بن یان ئێرانی ده‌گیرێن
، فه‌رقیان نابێت ! دوای ئه‌م حه‌مله‌ی گرتنی سوننیه كه نزیكه‌ی دوو سه‌د
كه‌سێك گیران و حوكمی ئیعدامی ١٤ كه‌سیان ده‌رچوو ، یه‌كێكیان ئه‌و رۆژه ئیعدام
كرد كه خامه‌نه‌ئی هاته سنه‌و دوای سی سالَ له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی
رێیدا له‌و شاره سوننیه‌وه سێ جار بۆ پێنج نوێژه‌كه بانگی سوننیانه بدرێت !!
گه‌مه‌یه‌كی موخابه‌راتی :
له‌ژێر فشاری ئیتتیلاعات و ئاغای په‌ناهیدا
حاجی بیلال و ئه‌و حاجیه‌ی تر په‌یوه‌ندییان به دلَشاد كه‌لارییه‌وه
كردبۆوه‌و بینیبوویان و پێیان ووتبوو : كاكه براده‌رانی ئیداره (یه‌عنی
ئیتتیلاعات ) ده‌یانه‌وێت له‌گه‌لَت دانیشن بۆ باسێكی زۆر گرنگ .. به‌لام دلَشاد
هه‌ر خۆی نه‌خسته دا‌و , پێی ووتبوون : ئه‌گه‌ر ئه‌مه راسته با چی‌یان هه‌یه
به ئاشكرا بیخه‌نه روو .. به‌م شێوه‌یه ته‌له‌فۆنێكی خۆیان پێ گه‌یاندبوو ،
له‌ملاشه‌وه ئیتتیلاعات له رێی به‌رپرسانی زیندانی ئه‌وینه‌وه به
زیندانیه عێراقیه‌كانیان ووتبوو كه له‌وێن : ئه‌گه‌ر كه‌فیلتان له كۆمه‌لَی
ئیسلامی‌دا هه‌بێت ره‌نگه ئازاد بكرێن .. ووتبوویان ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌كو حاجی
بیلال ببێته كه‌فیلتان به دوو قۆناغ ئازاد ده‌كرێن ! بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مان داوا
له حاجی بیلال بكه‌ن و له‌و نێوانه‌دا قسه‌یه‌كی تر بقۆزنه‌وه ..
بۆ جێبه‌جێ
كردنی ئه‌م نه‌خشه‌یه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه له
هێزی سه‌ید قوتب بووه كه ئه‌و زه‌مانه حاجی بیلال ئامر هێزی بووه ، كه ئێستا
له زیندانی ئه‌وینه له ته‌له‌فۆنی زیندانه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كات به
حاجی بیلاله‌وه‌و ده‌لَێ ئه‌گه‌ر جه‌نابت یان كه‌سێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌لَ
وه‌ك كاك دلَشاد كه‌فاله‌تمان بكات كارێكی زۆر چاك ده‌بێت ، چونكه به
كه‌فاله‌ت به‌رمان ده‌ده‌ن .. ئه‌مه‌ش وای كردبوو كه حاجی بیلال (كه نازانرێت
چه‌ند به پیلانه‌كه‌ی زانیووه یان ئه‌ویش هه‌ر به هه‌لَه‌دا براوه ) داوا
له دلَشاد كه‌لاری بكه‌نه‌وه كه له‌گه‌لَ ئیتتیلاعاتدا دا‌نیشێت .. به‌م
پیلانه‌و بۆ سووك كردنه‌وه‌ی باری ئه‌منیه‌تی خۆی و كه‌م كردنه‌وه‌ی تین و فشار
له‌سه‌ر كۆمه‌لَی ئیسلامی و مه‌كته‌به‌كه‌یان له تاران و ئازادكردنی
پێشمه‌رگه‌ی كۆنی بزوتنه‌وه‌و سوننی تر له زیندانی ئێران ، دلَشاد كه‌لاری رازی
بووبوو به دانیشتن به‌لام به‌و مه‌رجه‌ی له دائیره‌و مالَی به‌رپرسانی
ئێرانی‌دا نه‌بێت ، نه‌بادا ره‌سمی بگرن و قسه‌كانی تۆمار كه‌ن .. ئه‌مه‌ش دیسان
ئیتتیلاعاتی توڕه كرده‌وه كه دیار بوو نیازیان نه‌ك هه‌ر گرتنی بووبێت
به‌لَكو له‌وانه‌یه یه‌كسه‌ر ته‌سلیم كردنه‌وه‌شی بووبێت .. بۆیه
نه‌یانده‌وویست ئه‌و شوێن هه‌لَبژێرێت .. ئه‌م بێنه‌و به‌ره‌یه‌ش نزیكه‌ی سێ
مانگی تری خایاند ، ئیتتیلاعات ئاگریان له ده‌م ده‌هاته ده‌ره‌وه .. ئه‌و
دۆكۆمێنتانه‌ی له ناو ئێران و ناو كۆمه‌لَی ئیسلامیه‌وه به‌رده‌ست رێگا
كه‌وتوون جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئیتتیلاعات به
سه‌رپه‌رشتی ئاغای په‌ناهی كه ئێستا له كوردستاندا به‌و په‌ڕی ئه‌مانه‌وه
دێت و ده‌چێت ، چه‌ند نه‌خشه‌یه‌كی بۆ دلَشاد كه‌لاری دانابوو :
١ـ لای پارتی و
یه‌كێتی ووتبووی دلَشاد كه‌لاری بۆته قاعیده‌و ئێستا ئه‌میرێتی كه‌تائیبی
كوردستان ده‌كات .. دیاره ئه‌مه‌ش زۆر ئامانج ده‌پێكێت ! له‌وانه رێی كوردستانی
لێ ده‌گرێت و دوژمنایه‌تی زۆرتری بۆ په‌یدا ده‌كات ، كۆمه‌لَی ئیسلامی لێ
ده‌ڕه‌نجێنێت ، ده‌یكاته‌وه به وه‌ره‌قه‌ی تین و فشار بۆ سه‌ر پارتی
ویه‌كێتی ، به تایبه‌تی تریش ده‌یكاته مایه‌ی قاچانه‌وه‌ی پارتی !
ده‌یكاته‌وه به كه‌ره‌سته‌ی مامه‌لَه پێكردن ، كه ئه‌گه‌ر ئێوه له دژی
كۆمه‌لَه‌و دیموكرات و پژاك له‌گه‌لَماندا نه‌بن ، ئێمه‌ش هه‌قمان نابێت
به‌وه‌ی كه‌تائیبی كوردستان و دلَشاد كه‌لاری بێنه سه‌رتان !!
٢ ـ وه‌ك
گۆڕینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌لَ پارتی دا یه‌كێك له‌م پیلانانه‌ی
بێنێته رێ :
ـ له ئێران تۆمه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ داڕێژێت تا بیگرن و بیده‌نه
دادگا‌و حوكم بدرێت و دوایی بۆ ته‌واو كردنی حوكمه‌كه‌ی ! بدرێته‌وه به كوردستان
تا ماوه‌ی مه‌حكومێتیه‌كه‌ی له وولاتی خۆی ته‌واو كات !!
ـ یان زانیاری
له‌سه‌ر كۆكرێته‌وه كه له كوێیه‌و بۆ چه‌ند جێ ده‌چێت ، تا رێ به تیرۆر
كردنی بدرێت و له‌سه‌ر ( مه‌جهوول ) ێك بنوسرێت ..
ـ یان له ته‌نكاوێكی كه‌مینی
مه‌قسووددا به نهێنی بگیرێت و به ناوی ئه‌وه‌ی عێراقیه‌و به شێوه‌یه‌كی
غه‌یره ره‌سمی هاتۆته وولاته‌وه ، ته‌سلیم به حكومه‌تی كوردستانی
بكه‌نه‌وه ، ئه‌مه‌ش وا بكرێت كه به رێكه‌وت كه‌وتۆته كه‌مینێكی
پشكنینه‌وه‌و نه‌یانناسیوه‌و داویانه‌ته‌وه به پاسه‌وانانی سنوور‌و
ئه‌وانیش وه‌كو هه‌ر عێراقیه‌كی تر ته‌سلیمیان كردۆته‌وه !
هه‌موو
ئه‌مانه رێی تێده‌چێت ، چونكه ئه‌و هه‌والَ و نوسراوانه‌ی ده‌ست گۆڤاری رێگا
كه‌وتوون ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئاغای په‌ناهی كه‌وتۆته به‌ر لێشاوی
پاره‌ی پارتی و پلان گۆڕینه‌وه‌ی پاراستن ! ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ره‌فتاریی
دیبلۆماسیانه‌یه كه ئه‌و نوێنه‌ری ره‌سمی ده‌ولَه‌ته‌كه‌یه‌تی نه‌ك
پیلانگێڕی موخابه‌راتیانه !
ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن بۆ ئه‌و هه‌موو تین و
فشاره‌ی ده‌خرانه‌وه سه‌ر حاجی بیلالی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی
كۆمه‌لَ له تاران ، تا سه‌ره‌نجام رازی بوون یه‌كتریی ببینن به‌لام مه‌رجه
كه له مالَی حاجی بیلال بێت له تاران .. به‌لام له رێدا كه‌مینیان بۆ دلَشاد
كه‌لاری دانا‌و كه هاتبووه ناو كۆلانه‌كه‌وه یه‌كسه‌ر به چوار كه‌س
ده‌وریان گرت و ، خستبوویانه ناو ئۆتۆمۆبێلی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌و به سێ
ئۆتۆمۆبیلی دیكه بردبوویان بۆ زیندانی ئه‌وین ..
هه‌ر دوای گرتنه‌كه زۆریان
ئیهانه كردبوو ، زۆریان جنێو پێدابوو ، قسه‌یان به مه‌زهه‌ب و رێبازی ووتبوو ،
سووكایه‌تی زۆریان پێكردبوو ، تا دوو رۆژ نه‌یانهێشتبوو هیچ بخوات ، چاویان
به‌ستبۆوه‌و به‌رده‌وام گالَته‌یان پێ كردبوو ، رۆژێكیان ئیداره‌ی زیندان
به‌چاوبه‌ستراوی به راڕه‌وو به‌رژووری چه‌ند كه‌سێكی تری زیندانیدا بردبوویان
كه دیاره به‌شێكی شانۆگه‌رییه‌كی تریان مه‌به‌ست بووه ، وه‌كو بلَێیت
ئه‌وه‌تا ئه‌ویشمان گرتووه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و برایانه‌ی تر ووره‌یان بڕوخێت ..
زیندانیه‌كی سوننی كه سنه‌ییه له ناو ئه‌و زیندانیانه‌دا بوو كه له قاوشی
" ئیفراتیه‌كان " ه‌و ئێستا مواجه‌ی هه‌یه ، به باوكی ووتبوو ، دلَشاد
كه‌لارییان گرتووه‌و هێناویانه‌ته ئێره ، ئه‌و برایه هه‌ندێك حالَه‌تی كاك
دلَشادی ده‌زانی .. پێشتر له كوردستان له‌گه‌لَ مامۆستا عه‌لی باپیردا بینیبووی ،
به باوكی ووتبوو ئه‌دره‌سی دوكانه‌كه‌ی تۆم داوه‌تێ ، چونكه ئه‌و واسیته‌ی
كۆمه‌لَی ئیسلامی هه‌یه‌و زوو ئازادی ده‌كه‌ن ، زه‌رورییه ئه‌گه‌ر ئازاد بێت
بیبینیت ..
دوای نۆ رۆژ له‌م موعاناته‌و له هه‌مان كاتیش‌دا ته‌حقیقات و
مه‌له‌ف پڕ كردنه‌وه بۆ دادگایی كردنی ! دوای به‌ربوونی باوكی ئه‌و برایه‌ی
بینیبوو وه‌ك ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه دیاره پێیان ووتبوو : تۆ كه میوانی ئێمه‌یت
بۆچی بانگت ده‌كه‌ین نایه‌یت و خۆت ده‌شاریته‌وه ؟ ووتبووی راسته میوانم
به‌لام من و ئێوه كارێكی هاوبه‌شمان پێكه‌وه نیه كه پێویست كات یه‌كتریی بۆ
ببینین ، من به ره‌زامه‌ندی خۆتان لێره‌م و پێشم ووتوون ئه‌گه‌ر ناڕازین دوو سێ
مانگم مۆلَه‌ت بده‌نێ تا وولاته‌كه‌تان جێ ده‌هَێلم ، پاشان من به ره‌سمی
لێره‌م و ئیقامه‌م هه‌یه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی حزبێكم كه په‌یوه‌ندی
له‌گه‌لَتاندا هه‌یه .. ووتبوویان : هاوكاریمان بكه .. ووتبوی هاوكاریی كردن
كه‌نالَی ره‌سمی خۆی هه‌یه ، ئێمه مه‌كته‌بمان له تاران هه‌یه‌و ده‌توانن
داواكه‌ن وه‌فدی ره‌سمی ئێمه بێته لاتان ..
ته‌حقیقاتیان له‌گه‌لَدا
كردبوو به‌لام نیوه شه‌ڕ .. پێیان ووتبوو ناوی باپیرت چیه ، به هه‌لَه
دابووینێ ! ووتبوویان : بۆچی درۆ ده‌كه‌یت ؟ ووتبووی كه ئێوه ناوه‌كه ده‌زانن
بۆچی ده‌پرسن .. ووتبوویان خێزانت ناوی چیه ؟ ووتبووی : له ناوی ژنی من بۆچی
ده‌پرسن ؟! ئێمه عه‌شایرین و شتێكی شوره‌ییه كه‌سێك ناوی ژنی خۆی به خه‌لَكی
بێگانه بلَێت .. هه‌رچی ناوێكیان لێ پرسیبوو به هه‌لَه وه‌لامی دابوونه‌وه ،
ووتبوویان : كێ ده‌ناسیت له ره‌وتی سه‌له‌فی جیهادی ، یان له مقاوه‌مه‌ی
عێراقی ؟! ووتبووی كه‌س ناناسم .. ووتبوویان ئێوه ده‌لَێن سوننی درۆ ناكات ، ئه‌ی
بۆچی ده‌یكه‌یت ؟! ووتبووی : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌وێت كه‌سانێكی تر به هۆی
زمانی منه‌وه تووشی لای ئێوه ببن ..
ئاوا مه‌له‌فێكیان بۆ پڕ كردۆته‌وه‌و
بردوویانه بۆ دادگا .. دادگاش دادگای ئینقیلاب بوو كه دادگایه‌كه كه‌س دادت
نابیسێ ، وه‌كو مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره‌ی زه‌مانی به‌عس وایه قانوونی تێدا نیه‌و
هه‌مووی به وویستی ئیتتیلاعاته‌و مه‌لا حاكمێتی .. ئیتر له‌وێش مه‌لاكه
مه‌له‌فه‌كه‌ی بۆ خوێندبۆوه‌و ووتبووی بۆچی به شوێنته‌وه‌ن ؟! ووتبووی
ده‌یانه‌وێت جاسووسییان بۆ بكه‌م، منیش بۆ ئه‌وه نه‌هاتوومه‌ته
وولاته‌كه‌تان .. ووتبووی ئه‌وه جاسووسی نیه ، ئه‌وه خزمه‌ته به ئیسلام
خۆتۆش موسولَمانیت .. ووتبوی : باشه ئێران له ئه‌سلَدا خاكی موسولَمانانه‌و كه‌س
بۆی نیه سنوری بۆ بكێشێت و له موسولَمانانی مه‌نع بكات ، ئێوه سه‌دان كه‌ستان
له‌سه‌ر ئه‌وه گرتووه كه سنوری به‌زاندووه !! له‌وێش جه‌نگ و جیدالێكی زۆری
له‌گه‌لَ قازیه‌كه‌دا كردبوو ، تا سه‌ره‌نجام قازیه‌كه پێی ووتبوو شتێكی وا
نابینم له مه‌له‌فه‌كه‌تدا حوكمتی له‌سه‌رپێ بده‌م ، به‌لام به كه‌فاله‌تی
په‌نجا ملیۆن تومان ئازادت ده‌كه‌م و مه‌له‌فه‌كه‌شت به كراوه‌یی ده‌مێنێت !!
ئاوا قازی دابوویه‌وه ده‌ست ئیتتیلاعات .. ئه‌وانیش ئه‌دره‌س و ژماره‌ی
ته‌له‌فۆن و ئه‌و شتانه‌یان لێ وه‌رگرتبوو ، رێ‌یان دابوو بێته ده‌ره‌وه ..
شیكارییه‌ك له‌سه‌ر روداوه‌كه :
ئه‌وه‌ی له‌م روداوه نه‌وعیه‌دا
ده‌ركه‌وت ، كه جگه له ئیستیهدافی رمووزی سووننی كوردستان و جگه له
خه‌ساندنی غیره‌تی كۆمه‌لَ و بێده‌نگ كردنی له‌سه‌ر زه‌لیلی كردنێكی تر ،
ده‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندی توندوتۆلَی ئیتتیلاعات و پاراستنی پارتیه ، به
تایبه‌تی كه ئێستا ئاغای په‌ناهی كه به‌رپرسی یه‌كه‌م و ئه‌خیری گرتنه‌كه‌ی
دلَشاد كه‌لاریه بۆته كونسولَی ئێران و له كوردستانه‌وه سۆراغی نه‌یارانی
خۆیان ده‌كات !
ئه‌وه‌ی ئاغای په‌ناهی له چه‌ندین "مه‌جلیسی مه‌حره‌مانه
" دا ووتبووی : له‌به‌ر ئه‌وه گیراوه كه رابه‌رمان گه‌شتی كوردستانی
كردووه‌و ئه‌ویش كه‌سێكی بزێوه ، له‌به‌ر ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه میوانداریی
كراوه !! ئه‌وه هه‌ر بۆ ده‌مبه‌ستی كۆمه‌لَی ئیسلامی و بالَی دلَشاد كلاری
ووتراوه .. له هه‌مان كاتیش‌دا بوو كه ئاغای په‌ناهی وویستی چه‌واشه‌كارییه‌كی
تر له كۆمه‌لَ بكات و گۆلَێكی لابه‌لا بكات به‌وه‌ی ئه‌وه بكاته منه‌ت
به‌سه‌ر كۆمه‌لَه‌وه كه گوایه هه‌ولَی ئازاد كردنی ده‌دات ، به‌لام
تۆپه‌كه‌ی فش بۆوه چونكه جگه له‌وه‌ی كاك دلَشاد پێش گرتنی نامه‌ی بۆ مامۆستا
عه‌لی باپیر ناردبوو كه نزیكه ئێرانیه‌كان بمگرن ، چونكه ئاغای په‌ناهی
هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ناردووم ، به حاجی بیلال و مامۆستا عه‌لی باپیری ووتبوو كه
هه‌رچیه‌كم لێ بێت ئاغای په‌ناهی به‌رپرسه .. دواتریش هه‌والَی فڕاندنه‌كه‌ی
دلَشاد كه‌لاری به هۆی ئه‌و كه‌سایه‌تیه سوننیه ئێرانیه‌وه بوو كه
به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئیتتیلاعاته‌و له په‌ناهیه‌وه نزیكه ، هه‌ر ئه‌ویش
هه‌والَه‌كه‌ی گه‌یاندو زۆر زوو گه‌ێنرایه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌لَ كه
ئاگادار بن ئیتتیلاعات كاك دلَشاد كه‌لاری فڕاندووه‌و نه‌خشه‌وانی كاره‌كه‌ش
ئاغای په‌ناهیه ..
ئه‌مما ئه‌وه‌ی كه ئێرانیه‌كان به حاجی بیلالیان
ووتووه بۆیه گرتوومانه تا كه‌مێك بترسێت ! دیاره له‌وه دلَنیابوون كه
ته‌قه لێكردنه‌كه‌ی نه‌یترساندووه !
به هه‌ر حالَ له‌و كاته‌ی كه ئاغای
په‌ناهی له ئه‌ماندا دێت و ده‌چێت وا دیاره یه‌ك یه‌كی سوننیه‌كانی ئێران و
عێراق و رمووزی سه‌له‌فێتی جیهادی كوردستانی ده‌كه‌ونه به‌ر شالاوی
مه‌ترسیه‌كی سه‌فه‌وی نوێ .. بۆیه جێی خۆیه‌تی ئه‌وانه له ئێستاوه بزانن
قاتلَه‌كه‌یان كێ ده‌بێت ؟!
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian