سه‌ره‌تای ئاشکرا کردنی یه‌کگرتوو بوو له کوردستان ئێمه‌ش پێش ئه‌وه
هاتووچۆمان هه‌بوو بۆ مزگه‌وته‌کان و خۆشه‌ویستیه‌کی دینی بۆلای خۆی
ڕایده‌کێشاین هه‌ر له‌و ڕێگه‌وه ئاشنایه‌تیمان دروست بوو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك
برای یه‌کگرتوودا وه دۆستایه‌تیه‌کی پته‌و له نیوانماندا دروست بوو به‌بێ
ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین خۆمان له نێو یه‌کگرتوودا ده‌بینیه‌وه به‌ڵام
هۆکاری پته‌وی و خۆشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کردنمان پێکه‌وه به عه‌یبمان
نه‌ده‌زانی بڵێین یه‌کگرتووین ته‌نها له‌و ڕوانگه‌وه، وه به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی شاره‌زایمان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی برایان هه‌بوو وه ئه‌وانیش خۆیان به‌و
کۆمه‌ڵه ده‌زانی ئه‌مه‌ش زیاتر مه‌قبولی لای ئێمه ده‌گه‌یاند، به‌ڵام
ئه‌وکات هێشتا زوو بوو بۆ ئێمه تا بڕیاری خۆمان به‌ته‌واوه‌تی به‌ده‌ست خۆمان
بێت چونکه هێشتا منداڵیمان تێنه‌په‌ڕاندبوو، به‌و شێوه‌یه تا کاتانی ئه‌وه
هات کوردستان‌مان به‌جێ هێشتوو کاتیك به‌خۆمان زانی له ووڵاتی به‌ریتانیاین،
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که پێشتر دروست بوو بوو برایه‌تی له‌نێو
یه‌کگرتوودا ڕیشه‌یه‌کی له ناخماندا چاندبوو هه‌ربۆیه خۆمان بۆ خۆمان به‌دوای
ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕاین که له ووڵاتی غه‌ریبیدا ئه‌و برایه‌تیه هه‌بێت و
ئه‌و فه‌راغه‌ی که دروست بوو بگه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌ت له ووڵاتی غه‌ریبیدا
برایه‌تی زیاتر پێویستی به بوون هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرا له
نیوه‌ند برایانی یه‌کگرتوودا کاره‌کان به ئاراسته‌یه‌کی تردا ببه‌ن به‌جیا
له‌و ئاراسته‌ی که پێشتر ده‌وترا له کوردستاندا حیزبایه‌تی وه‌سیله‌یه
نه‌ك ئامانج هه‌روه‌ك له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی که ڕوو به‌ڕووی
ده‌بوونه‌وه ده‌یان ووت یه‌کگرتوو بۆ حیزبایه‌تی ده‌کات ؟ئه‌وانیش
به‌رده‌وام ئه‌وه وه‌ڵامیان بوو، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه پێمان وایه چیتر
جێگه‌ی متمانه نین ئه‌ویش به‌هۆی زاڵبونی مه‌یلی حیزبایه‌تی به‌سه‌ر کاری
ئیسلامی و دینداریدا، وه هه‌روه‌ها دوور که‌وتنه‌وه له کۆمه‌ڵی برایان وه‌ك
به‌ئاشکرا بانگه‌شه‌شی بۆ ده‌که‌ن، لێره‌دا بۆ ڕاستێتی ئه‌و ووتانه
سه‌ره‌وه ته‌نها به‌سه‌رهاتێك باس ده‌که‌ین:
ساڵی پار بوو ته‌له‌فۆنێکم بۆ
هات له‌لایه‌ن کاك عه‌لی یه سوره‌وه له ولڤیرهامپتۆن بۆ کۆ بوونه‌وه
له‌سه‌ر دروستکردنی ڕێکخراوێكی قوتابیان بۆ زانیاری دان به‌و قوتابیانه‌ی که
ده‌یانه‌وێت بێنه به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی خوێندنی باڵا وه هه‌روه‌ها بۆ
ئه‌و کوردانه‌ش که له‌به‌ریتانیان و چۆنێتی خوێنن و گه‌شتن به ئامانجه‌کانیان
له‌و ڕێگه‌وه، ئێمه‌ش به‌کارێکی باشمان وه‌سف کردوو هه‌ر بۆ پشتگیری کردن لێی
ئاماده‌بوونی خۆمان ڕاگه‌یاندوو ئاماده بووین بۆ کۆبوونه‌وه‌که که له
مزگه‌وتی برایه‌تیدا کرا له بێرمینگهام، ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاماده‌ی ئه‌و
دانیشتنه بوون بریتی بوون له شه‌ش که‌س
هه‌موو ئه‌م که‌سانه ده‌رچووی
زانکۆین و وه تێماندا هه‌بوو قوتابی ماسته‌رو وه تێماندا هه‌بوو قوتابی دکتۆرا
بوو، وه ناوی هه‌ندێك که‌سی تر هێنرا به‌ڵام ئاماده‌ی دانیشتنه‌که نه‌بوون
ئه‌وکاته، هه‌ندێك باس کرا له‌سه‌ر چۆنێتی کار‌و دروستکردنی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه
به‌ڵام زیاتر شته‌کان سه‌ره‌تایی بوو هه‌رچه‌ند ووتیان دانیشتنێکی تریشمان
کردووه که من لێی ئاگادار نه‌بوو بووم! به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی له‌و دانیشتنه‌دا
به‌ده‌رکه‌وت ئه‌م قوڕه ئاوی زۆر تێ ده‌چێ و پێویستی به دانیشتنی تر ده‌بێت،
هه‌رچه‌ند ئێمه وامان دانا بوو پرۆژه‌که زۆر گه‌وره‌تر بێت له‌وه‌ی که
باسکرا بۆ نمونه من پێش ڕۆشتنم بۆ ئه‌وێ دامنابوو ڕێکخراوێکی وا دروست بکه‌ین زۆر
هه‌مه لایه‌نه بێت و وه له نێویشیاندا پرۆژه‌یه‌کی وه‌ك هاوشێوه‌ی
پرۆژه‌ی تیشك بکه‌ینه‌وه چونکه هه‌موومان له‌ئاستێکی به‌رزدا بوون له ڕووی
خوێندنه‌وه، به‌ڵام باست و خواسته‌که ئه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌گرت ئه‌وه بخرێته
ڕوو، به‌هه‌رحاڵ هه‌بوونی هه‌ر باشتر بوو گه‌ر بکرایه وه له دانیشتنه‌که‌دا
کاك عه‌تا عومه‌ر ئه‌ندامی نوسینگه‌ی یه‌کگرتووی ئێسته له به‌ریتانیا به
به‌رپرس هه‌ڵبژێردرا هه‌روا به‌ده‌می، وه دواتر مامۆستا ئیحسان به‌رپرسی
ناوه‌ندی یه‌کگرتووی به‌ریتانیا و کاك پشتیوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی ناوه‌ند،
ئه‌وانیش ئاماده بوون له‌گه‌ڵ د.محمد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراقی، به‌ڕێزیان گرنگی هه‌بوونی ڕێکخراوه‌یه‌کی له‌و شێوه‌ی له
ووته‌یه‌کدا پیشکه‌ش کرد، به‌و شێوه‌یه دانیشتنه‌که کۆتای پێ هات، وه
مه‌وعیدی دانیشتنێکی تر دیاری کرا بۆ سێ مانگی داهاتوو هه‌ر ئه‌و کاته من ووتم بۆ
سێ مانگی داهاتوو من له کوردستان ده‌بم و ناتوانم ئاماده بم به‌ڵام ئه‌وه‌ی به
من بکرێت درێغی ناکه‌م و پێم خۆشه ئه‌م ڕێکخراوه به‌رهه‌می هه‌بێت، هه‌ندێك
کار به‌سه‌رمدا درا وه‌ك نوسینه‌وه‌ی هه‌ندێك شت پێی هه‌ستام وه‌ك خۆیان
ئاماژه‌یان پێ کرد وه بۆ چه‌ند جار په‌یوه‌ندیم کرد پێیانه‌وه بۆ
به‌ده‌مه‌وه چوونی ئه‌و کاره‌و خستنه ڕووی به‌رهه‌مه‌کانی بۆ خوێندکاران،
به‌ڵام هه‌ریه‌که‌و به‌جۆرێك خۆی لێ لاده‌دا! تا دواتر له‌گه‌ڵ کاك عه‌تا
عومه‌ر قسه‌مان کرد له‌سه‌ر دروستکردنی پێگه‌یه‌ك، وه به حوکمی ئه‌وه‌ی که
من له بواری ئه‌لیکترۆنیدا کار ده‌که‌م کاك عه‌تا ووتی ئێمه شه‌ش دانیشتنمان
کردووه تا ئێسه هاتووینه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌کمان هه‌بێت هه‌رچه‌ند
من له‌یه‌ك دانیشتن‌دا بووم و یه‌ك دانیشتن له کوردستان بووم ئیتر نازانم ئه‌و
چوار دانیشتنه‌که‌ی تر که‌ی کراو؟ چۆن کرا! وه ئاگاداریش نه‌کراوم له
ئه‌نجامه‌کانی، به‌هه‌ر حاڵ من هه‌ر به نیه‌ت سافی خۆم ووتم ئه‌وه‌ی به من
بکرێت ده‌یکه‌م وه شته‌کانم بۆ بنیره سایتێکی بۆ ده‌که‌مه‌وه‌و هه‌مووی
ده‌خه‌مه‌سه‌ری ئه‌ویش ووتی هه‌موویم ناردووه! کاتیك سه‌یری ئیمه‌یڵه‌که‌م
کرد هیچ نه‌هاتووه! دواتر په‌یوه‌ندیم پێوه کرد ووتم من ئه‌م کاره وه‌ك
مسوڵمانێك ده‌که‌م و وه‌ك ئه‌رکێکی دینی نه‌ك حیزبی وه شته‌کانیشتان
نه‌ناردووه بیان نێرنه‌وه، وه هۆی ووتی ئه‌و ووتانه‌م له‌وه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گری که من خۆم به یه‌کگرتوو نازانم چونکه چی شتێك هه‌بووه تا
ئێسته که یه‌کگرتوویه‌تی من بسه‌لمێنێ نه بۆ کۆنفرانس بانگ کراوم نه بۆ هیچ
شتێکی حیزبی پرسم پێ کراوه ئیتر چ مانایه‌کی هه‌یه من به‌ناوی یه‌کگرتووه‌وه
شت بکه‌م و به‌کار بهێنرێم وه‌ك حیزبی، وه ئه‌وه‌شم پێ ڕاگه‌یاندوون که ناوی
من وه‌ك یه‌کگرتوو نه‌هێنرێت چونکه من خۆم به یه‌کگرتوو نازانم، چه‌ند ڕۆژیك
چاوه‌ڕێم کرد هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نه‌کرا نه به ئیمه‌یڵ نه به ته‌له‌فۆن
منیش وه‌ك بردنی گومانی باش ووتم پێ ده‌چێت ئیمه‌یڵه‌که‌ی منی به‌ده‌ست
نه‌گه‌شتبێت ته‌له‌فۆنم بۆ کرد ووتی ئیمه‌یڵه‌که‌م به‌ده‌ست گه‌شتووه‌و وه
شته‌کانیشم نه‌ناردووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ووتبووم وه‌ك ئه‌رکێکی
دینی ده‌یکه‌م نه‌ك حیزبی ویستبوویان ته‌له‌فۆنم بۆ بکه‌ن به قسه‌ی خۆیان
به‌ڵام دوای ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ی منیش تا ئێسته ته‌له‌فۆنم بۆ نه‌هاتووه وه‌ك
به‌ڵێن وابوو که ته‌له‌فۆن بکه‌نه‌وه هه‌ر ئه‌وکاته‌ی که من ته‌له‌فۆنم
کرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ش وه‌ك زۆرێك له کاره‌کانی تریان که حساب نه‌کردن بۆ
ئه‌ندام و پشتگوێ خستنیان کارێکی به‌ڵگه نه‌ویسته هه‌یه وه‌ك ئه‌ندامی
یه‌کگرتوو له به‌ریتانیا ته‌نها به‌ناوی یه‌کگرتووه ئیتر ئاگای له هیچ شتێك
نی یه، وه گه‌ر بڵێن له‌بیرمان کردووه ده‌ڵێم زۆر ڕاسته چونکه نه من وه
نه ئه‌و کاره‌تان به‌لاوه گرنگ نی یه هه‌ربۆیه شایه‌نی له‌بیر کردنین،
هه‌ربۆیه ده‌توانم بڵێم حیزبایه‌تی لای ئه‌م کۆمه‌ڵه ئامانجه نه‌ك
وه‌سیله وه‌چیتر چاوه‌ڕوانی ته‌له‌فۆنیش ناکه‌م، ئێوه‌ش ئه‌و ڕێکخراوه
پشتگوێ مه‌خه‌ن و ئه‌و سوده بگه‌یه‌نن به قوتابیان و خۆ زل کردن و چوونه
پێشه‌وه‌ی حیزبی. وه مه‌به‌ست له نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش چاککردنی که‌مو
کوڕیه‌کانه نه‌ك ناو زڕاندن وه من خۆم به به‌رپرس نازانم گه‌ر فامی
پێچه‌وانه‌ی لێ بکرێت گه‌ر ووشه‌یه‌کم به‌هه‌ڵه یان نه‌زانیم نووسیوه
ئێوه‌ش ڕاستم بکه‌نه‌وه به‌دوور له ناو زڕاندن.
© 2008-2010 Dnoor.org Website · All Rights Reserved | Design: DeSian
السلام عليكم ورحمة الله وبر كاته براي بةريزم كاك عومةر عةلي من بيشةكي جةنابت ناناسم بةلام زؤر ريز واحترام بؤت هةية لةنووسنةكةت وا تي كةيشتم الله اعلم جةنابت تاكؤ ئيستا لة حسن ظني برادةراني يةككرتووي بةلام حزب شتيكة ئةكةر بةباشي لاينكيري تي نةكةن ئةيكةن بة دين بؤية زؤر ئاشكراية لةلايان خةلكيك كة اخوان المسلمين بةكشتي حزب بيش هةموو شتيكة ئةمة يةك دووةميان من زؤر لةنزيكةوة ئاكادارم جؤن ماملة لةكةل خةلكيك ئةكةن كة غةيري ئةندامي خؤيان بن تةنها بؤ سةركةووتني برؤزةكةيان بةبي بةرزكردنةوة وةيان ناو هيناني ئةم كةسة لةبةر ئةوة ئةيانةوي هةموو كارةكة بيتة كيرفاني حيزب يان ئةندامي خؤيان بؤية كاك عومةري بةريز تؤ واتي مةكة ئةمانة ئةم كارةيان كردبيت كة ئةمينداري كشتي صلاح بهاءالدين ئاكادار نةبيت قةرار وة فةرماندا لةسةرةوة بؤيان ديت ئةكةر بؤ باك كردنةوة ئاودةستي مةقةري حزبشيان بيت (مزكةوت) تةنها ئةوةندة ئةليم خوان نموونةت زياد بكات بتباريزيت لة دةمي يةككرتووزز