(زه‌نگێك بۆ یه‌کگرتوو)
ڕێکەوت: 13 Jun 2009 | نوسەر: به‌ڕێوه‌به‌ر | بینراوە: 2383
(زه‌نگێك بۆ یه‌کگرتوو)
دوای ئه‌وه‌ی عومه‌ر عه‌لی سه‌رنووسه‌ری
سایتی ده‌ریای نوور بابه‌تێکی بڵاو کرده‌وه به‌ناوی (یه‌کگرتووه‌کانی
به‌ریتانیا حیزبایه‌تی لایان ئامانجه نه‌ك وه‌سیله) یه‌کگرتووه‌کانی
به‌ریتانیا که‌وتنه خۆیان و بڵاو کردنه‌وه‌ی ووته‌ی ناشیاو به‌ده‌م عومه‌ر
عه‌لی یه‌وه، ئێمه به‌ناوی سایتی ده‌ریای نووره‌وه نیگه‌رانی خۆمان
ده‌رده‌بڕین به‌رانبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که‌وا به‌و شێوه له‌گه‌ڵ عومه‌ر
عه‌لی ی‌دا مامه‌ڵه‌یان کردووه‌و وه ئه‌و که‌سانه‌ی که قسه‌یان کردووه
به‌رانبه‌ری، وه چه‌نده‌ها تۆمه‌تی جۆراو جۆر‌و هه‌ڕه‌شه‌و ناوهێنانی به
درۆزن و نه‌زان گه‌شتۆته‌وه گوێمان له‌کاتێکدا ئاشکرایه کاك عومه‌ر عه‌لی چی
کردووه‌و چی نه‌کردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ووتانه قبوڵ نه‌کردنی ڕای
به‌رانبه‌رو تاكڕه‌وی ده‌سه‌لمێنێ، له‌کاتێدا عومه‌ر عه‌لی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر
شتێکیان هه‌بوایه ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌که‌و ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌ته‌که
قسه‌یان بکردایه به‌لامه‌وه ئاسای بوو نه‌ك به نوسینی بابه‌تێك ئه‌وه‌نده
قه‌ڵس ببن به‌رانبه‌رم و کاری ڕابووردووشم به‌بادا بده‌ن له‌نێو خه‌ڵکیدا،
هه‌رچه‌ند زۆرن ئه‌و ووتانه‌ی که به‌رانبه‌ر سه‌رنووسه‌ره‌که‌مان کراوه
هه‌ندێکی وه‌ك ئاماژه لێره‌دا ده‌هێنینه‌وه.
1-که‌سێك که
پێگه‌یه‌کی له‌نێو یه‌کگرتوودا هه‌یه‌و قسه‌کانی له‌سه‌ر حیزب حسێبه له
له‌نده‌نه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ کردووه‌و پێی ووتووه قسه‌کانتان له سه‌ددا
نه‌وه‌دی درۆیه!
که ئه‌و ووتانه هیچ که‌سێکی ڕۆشنبیر به‌رانبه‌ر
هیچ که‌سێکی ناڵێ له ته‌له‌فۆندا، وه هه‌ر هه‌مان که‌س به‌گاڵته‌وه‌و
به‌به‌کارهێنانی ووشه‌ی ئینگلیزی پێی ووتووه:
(Rethink)
واته جارێکی تر بیرت
بکردایه‌ته‌وه له‌و نوسینه، ئه‌مه‌ش به‌تۆمه‌تێك ده‌زانین چونکه ئه‌و
چوزانێت که عومه‌ر عه‌لی بیری لێ نه‌کردۆته‌وه، وه وه‌ك عومه‌ر عه‌لی خۆی
ده‌ڵێ ده‌بوایه ئه‌و که‌سه زۆر داوای لێ بووردنی بکردایه چونکه کێشه‌کان
له‌وه‌وه ده‌ستی پێ کرد هۆکاری ئیهمال کردن و حساب بۆ نه‌کردن و خۆ به‌زل زانینی
ئه‌و کاره‌کانی گه‌یاند به‌و بابه‌ته، به‌ڵام دیاره ڕاهێنانی ته‌واوی پێ
نه‌کراوه که که‌سێك پێگه‌یه‌کی هه‌بوو له‌نێو هه‌ر حیزبێکدا ووته‌کانیشی
له‌سه‌ر حیزبه‌که ده‌که‌وێت، هه‌روه‌ك عومه‌ر عه‌لی خۆی ده‌ڵێ من هیچ
کێشه‌یکی شه‌خسیم له‌گه‌ڵ که‌سدا نی یه به‌ڵام هۆکاری ئه‌مه‌و زۆر کێشه‌ی تر
که له‌به‌ریتانیادا هه‌یه ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ڕێکخستنه‌کانی یه‌کگرتوو
که تۆکمه نین و به‌چه‌نده‌ها کێشه له‌نێویاندا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته
که‌س نه‌بوو ده‌ستنیشانیان بکات.
2-که‌سێکی تر ته‌له‌فۆنی بۆ کردووه له
بێرمینگهامه‌وه که که‌سی یه‌که‌م له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودایه له‌بری ئه‌وه‌ی
لێپرسینه‌وه له که‌سی یه‌که‌م بکات به عومه‌ر عه‌لی ووتووه: تۆش هه‌مان
قسه‌ت پێ بووتایه‌ته‌وه! وه دواتر ئه‌میش له‌بری چاره‌سه‌رکردن و به‌دوادا
چوون له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی خۆیاندا به عومه‌ر عه‌لی ووتووه بابه‌ته‌که‌ی
تۆ زۆر ساده‌یه! وه عومه‌ر عه‌لیش ده‌ڵێ جا ئه‌مه بابه‌تێکی ساده بوو
ئه‌وه‌نده قه‌ڵسی کردوون خۆ ئه‌گه‌ر به‌هێز بوویایه ده‌بایه چیان
بکردایه! به‌ڵام ئێمه ئه‌و ووتانه شتی تری لێ ده‌فامین که ئه‌ویش بێ
ئه‌همیه‌تی وکاره‌کانی عومه‌ر عه‌لی به‌خه‌ڵکی بناسێنن له‌کاتێکدا چه‌نده‌ها
بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌و ووتاری جۆراو جۆری نوسیووه تا ئێسته وه‌ك خۆی ده‌ڵێ
که‌سێكیان ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌ڵه‌یه‌کی لێ نه‌گرتووم به‌ڵام هه‌ر دوا به‌دوای
ئه‌م بابه‌ته ئیتر وه‌ك هیچم نه‌کردبێك به‌لایانه‌وه وایه. وه له دوایدا
به عومه‌ر عه‌لی ووتووه تۆ پڕکراوی ئه‌مه‌ش هه‌م به‌تۆمه‌ت ده‌زانین ئایا کێن
ئه‌و که‌سانه‌ی که عومه‌ر عه‌لیان پڕ کردووه؟ ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان پڕ نین
له که‌سانێك!
چوار که‌سی تر په‌یوه‌ندیان پێوه کردووه به ته‌له‌فۆن و
ئیمه‌یڵ چه‌نده‌ها شتی جۆراو جۆریان به‌رانبه‌ر ووتووه وه‌ك ئه‌م کاره کاری
نا یاساییه‌و باسی ده‌عوه له‌سه‌ر قه‌ید کردنیان کردووه، وه عومه‌ر عه‌لیش
ده‌ڵێ من باکم له ده‌عوه له‌سه‌ر قه‌ید کردن نی یه‌و ئاماده له‌به‌رده‌م
دادگاشدا هه‌موو ئه‌و ووتانه بڵێم چ دادگای کوردستان بێت وه چ به‌ریتانیا وه
ده‌ڵێ پێشم خۆشه گه‌ر مافی که‌سێکم خواردبێت له‌م دونیادا بیده‌مه‌وه پێم
باشتره تا بکه‌وێته دواڕۆژ، وه ئه‌وه‌شی ووت نه‌ده‌بوو ئه‌وان هه‌ر به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك باسی کاری نا یاساییان بکردایه چونکه کاره‌کانی خۆیان زۆر یاسایی نین
چونکه له به‌ریتانیا یاسایی نی یه له‌ژێر ناوی ڕێکخراودا کاری سیاسی بکرێت،
وه کاری هه‌ندێك له‌و که‌سانه‌ی که هاتوونه‌ته به‌ریتانیا به‌کاتی نا
یاسایی و ناڕاسته که له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نادروست کراوه بۆ مه‌رامی
تایبه‌تی و وه پابه‌ند نه‌بوون به‌و به‌ڵێنانه‌ی که داویانه له
کوردستان.
وه ده‌ریای نوور پێی باش بوو به‌دوا چونێك بکات له‌سه‌ر ووته‌کانی
سه‌رنووسه‌رو ڕای چه‌ند که‌سێك وه‌ربگرێت له به‌ریتانیاو بزانین تا چه‌ند کاری
حیزبایه‌تی یه‌کگرتوو زاڵبووه به‌سه‌ر دینداریدا هه‌ر به ئه‌و بۆنه‌وه
په‌یوه‌ندیمان کرد به
کاك: ن :أ له بێرمینگهام ووتی من به‌ش به‌حاڵی خۆم
هاتووچۆی مزگه‌وت ده‌که‌م به‌ڵام به‌دوور بووم له‌یه‌کگرتوو چونکه کاره‌کانی
ئه‌وان لیره به ئاراسته‌ی حیزبی‌دا ده‌یبه‌ن وه گه‌ر ئێمه به‌شداری
کۆبوونه‌وه‌کانیان بکه‌ین ناوه‌کانمان ده‌نووسن و به‌چالاکی بۆخۆیان
له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و به‌ئاراسته‌ی حیزبی‌دا ده‌یبه‌ن وه منیش حه‌زم
به‌کاری حیزبی نی یه‌و له ڕقی حیزبایه‌تی هاتووم وه نامه‌وێت له‌و
کۆبوونه‌وانه‌دا به‌ژداربم بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوو بم له شه‌ڕیان. وه ناوبرا
ده‌ڵێ من که‌سێك بووم له‌و که‌سانه‌ی که پاره‌م دا بۆ مزگه‌وت که‌چی ئێسته
مزگه‌وته‌که‌که‌یان کردووه به ڕێکخراوی باران و ناوی مزگه‌وتیان لێ
کردووه‌ته‌وه، وه ده‌ڵێ من پاره‌م بۆ مزگه‌وت داوه نه‌ك ڕێکخراو حیزب، وه
گه‌ر بیان ووتایه بۆ ئه‌مه‌یه هیچ پاره‌م نه‌ده‌دا. وه هه‌تا ئێسته‌ش که
ده‌چین بۆ مزگه‌وت ڕووگیرمان ده‌که‌ن بۆ پاره‌دان بۆ مزگه‌وت که‌چی مزگه‌وتیش
نی یه!.
وه هه‌ر ن.أ له میانه‌ی ووته‌کانیدا ووتی: ئه‌و کاته‌ی که
پاره‌مان دا بۆ مزگه‌وته‌که له نێو کۆمه‌ڵێکدا بووین که‌سێك به‌ناوی م.ع داوای
پاره‌ی لێ کردین بۆ مزگه‌وت دووکه‌س تێماندا به‌ناوی ب.ڕ وه و.ك پاره‌یان نه‌داو
ووتیان ئه‌مه بۆ حیزبایه‌تیه نه‌ك بۆ مزگه‌وت ئه‌و کاته ئێمه به‌سه‌یرمان
زانێ که‌چی وا ده‌رچوو!.
کاك: ع.ف له وڵڤرهامپتۆن ووتی: بێ‌گومانی ئامانجی
یه‌کگرتووه‌کانی ئێره حیزبایه‌تی یه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر 5 فه‌رزه‌ش بچیت بۆ
مزگه‌وت و نوێژ بکه‌یت به‌ڵام یه‌کگرتوو نه‌بیت ئاماده نین هاتووچۆت بکه‌ن
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو بیت و نوێژیش نه‌که‌یت به‌که‌سێکی باشت
ده‌زانن.
کاك: د.ع له داربی ووتی: یه‌کگرتوو حیزبایه‌تی ده‌که‌ن نه‌ك
دینداری.
کاك: م.ه. له بێرمینگهام ووتی: ئێمه ته‌عزیه‌کمان هه‌بوو وویستمان
بیبه‌ن بۆ مزگه‌وتی برایه‌تی به‌ڵام ڕێگه‌یان نه‌داین ووتیان ته‌نها بۆ دوو
سه‌عات ده‌تان ده‌ینێ چونکه کۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه له کاتێکدا ئاشکرایه
که کاری ته‌عزیه به دوو سه‌عات به‌ڕێوه ناچێت، وه دواتر ناچاربووین
له‌ماڵه‌وه دامان نا.
ده‌ریای نوور: مزگه‌وت گه‌ر مزگه‌وت بێت بۆ ده‌بێت
ڕێگری دانانی ته‌عزیه‌ی لێ بکرێت وه که‌سی ته‌عزیه‌وانی دڵشکاو له‌بری
ئه‌وه‌ی دڵی بده‌نه‌وه‌و کاری بۆ ئاسان بکه‌ن کاره‌کانی لێ ته‌سك بکه‌نه‌وه
به‌هۆی کۆبوونه‌وه‌و کاری حیزبی.
وه زۆرێکی تر هه‌موویان گله‌یی و گازنده‌ی
خۆیان زیاتر ووت ده‌رباره‌ی یه‌کگرتووه‌کانی به‌ریتانیاو وه هۆکاری
گله‌ییه‌کانیان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ زاڵبونی مه‌یلی حیزبایه‌تی به‌سه‌ر
دینداریدا بۆ قۆستنه‌وه‌ی مه‌رامی تایبه‌ت.
لێره‌دا به‌وه کۆتایی پێ
ده‌هێنین و ده‌ڵێن ئێمه له ئه‌رك و هه‌وڵی برایانی یه‌کگرتوو که‌م
ناکه‌ینه‌وه‌و وه ئامانج له‌م نوسینانه‌ش ئه‌وه نی یه، به‌ڵام ئه‌و
مه‌به‌سته بگه‌یه‌نرێت که‌سێك هه‌ڵه‌یه‌کی ده‌ستنیشان کرد دڵسۆزی
ده‌گه‌یه‌نێ نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی گه‌رچی هه‌ندێك جار به پێچه‌وانه‌ش لێی
تێبگه‌ن، وه که‌سانی حیزبی ئیسلامی ده‌بێت مامه‌ڵه‌یان ئیسلامیانه بێت نه‌ك
کاری ژێر به‌ژێرو له‌ژێرناوی جۆر به‌جۆردا که‌سانێكیش خۆیان دیندارو ئه‌هلی
مزگه‌وتن مه‌رج نی یه ده‌سته‌گوڵی یه‌کگرتوو بێت و به‌چالاکی خۆیان
له‌قه‌ڵه‌می بده‌ن. وه‌گه‌ر که‌سێك هه‌تا گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیشی کرد به‌هه‌ڵه
ڕاست ناکرێته‌وه که ئه‌مه په‌یامێکه بۆ برایانی یه‌کگرتوو له به‌ریتانیا
دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته چه‌ند جار په‌یوه‌ندی به عومه‌ر عه‌لی
کراوه‌و جۆره قسانێکیان ڕووبه‌ڕووکردۆته‌وه که چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا له
برایانی یه‌کگرتوو وه‌ك ووتنی درۆزن، ساده، بیرنه‌که‌ره‌وه، هه‌ڕه‌شه
...وه بێ بایه‌خی و کاره‌کانی ڕابووردووی، وه عومه‌ر عه‌لیش ده‌ڵێ گه‌ر باسی
ڕابووردوو بکه‌ن من له ڕابووردووی خۆم ناترسم. وه پێویسته یه‌کگرتووش
به‌کاره‌کانیدا بچێته‌وه‌و خه‌ڵکانێك به‌ناوی جۆراو جۆره‌وه
نه‌خه‌ڵه‌تێنێت بۆ مه‌رامی تایبه‌تی، وه‌ك عومه‌ر عه‌لیش ووتی دروست کردنی
ئه‌و ڕێکخراوه‌ش ئه‌و ئامانجه‌ی له پشت بووه ئه‌گینا بۆ ته‌نها به
ووته‌یه‌کی من که ووتوومه وه‌ك مسوڵمان ئه‌و کاره ده‌که‌م نه‌ك وه‌ك حیزبی
که‌چی لایان وه‌رگیراو نه‌بووه، وه ئێمه وه‌ك ده‌ریای نوور ئه‌مه
به‌هه‌ڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌کگرتوو حسێبی ده‌که‌ین و پێویستی به‌داوای لێبووردن
هه‌یه، وه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین گه‌ر کارێکی به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ
سه‌رنووسه‌ره‌که‌ماندا دووباره ببێته‌وه به مافی خۆمانی ده‌زانین ده‌عوه
له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌و حیزبه‌که‌ش قه‌ید بکه‌ین. وه هه‌موو شته‌کانیش
به‌ڕاشکاوی بڵێین.
تێبینی: ناوی ته‌واوی هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ی که له
ڕاپرسیه‌که‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه‌و، وه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که
په‌یوه‌ندیان به عومه‌ر عه‌لی یه‌وه کردووه‌و وه هه‌موو ئه‌و که‌سه‌کانی
تر که ئاماژه‌ی تێدایه ناوه‌کانیان لای ده‌ریای نوورن
ستافی ده‌ریای
نوور
پەیامەکان: 11